قــەیرانی دارایی دەبێتە هــۆی كەم كردنەوەی ڕووداوەكانی هــــاتــوچــۆ

 

هەروەك دەبینن ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ یەخەی هەموو بەشەكانی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستانی گرتۆتەوە ، كەرتی هاتوچۆش یەكێكە لە كەرتە گرنگەكانی كوردستان و چونكە هەموو هاوڵاتیەك پێویستی بە هاتوچۆكردن هەیە.

ئابوری له ووڵاتێكدا به گرنگترین بنه ماكانی ئه و ووڵاته دائه نرێت وله ڕێگای ئابوری یه كه شیه وه پێشكه وتووی ودواكه وتووی ئه و ووڵاته ئه ناسین و ڕاده ی گه شه سه ندن تێیدا دیاری ئه كرێت.

هاتوچۆ(ترافیك) لەكۆمەڵگە هاوچەرخەكاندا بایەخێكی زۆری پێدەدرێت لەبەرئەوەی رۆڵێكی گرنگی هەیە لەسەلامەتی خەڵك و راییكردنی كارەكانیان و هاتوچۆیان و لەكاروانی ئابووریی وڵاتەكەیدا.

پەیوەندی نێوان قەیرانی دارایی و ڕووداوی هاتوچۆ؟

ئەگەر سەیری ئامارەكانی هاتوچۆ بكەین و جیاوازییەك بكەین لە نێوان ساڵانی ڕابردوو و ئێستا دەبینین ڕووداوەكانی هاتوچۆ كەمی كردووە .
هۆكارەكەی چی یە؟

هۆكاری كەمبونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ ، پەیوەندی بە قەیرانی ئابووری و دارایی هەرێمی كوردستانەوە هەیە ، لەبەر ئەوەی ئەگەر هاوڵاتییەك پارە نەبێـت هاتوچۆ بە ئۆتۆمبیل ناكات،هەروەها گەشت و گوزار ناكات ، هەروەها جموجۆلی نێوان شارەكان كەم دەكات .
تەنانەت كەرتی بازرگانیش كەمی كردووە لە كورستان ، زۆربەی كەرتەكانی ئابوری و بارزگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و وزە و هەمووی لەگەل كەرتی هاتوچۆ پەیوەندی راَستەوخۆیان هەیە،

بۆ نمونە " بەروبومی كشتوكاڵ بە ئۆتۆمبیل دەگواسترێـەوە بۆ شوێنی مەبەست ،كەرتی گەشت و گوزار بەهەمان شێوەیە و بازرگانی و وزەش بە هەمان شێوەیە بە ئۆتۆمبیل جموجۆڵی پێدەكرێت.

واتا بۆمان دەردەكەوێـت ئەگەر خانوو دەروست نەكرێـت ، بەروبومی كشتوكاڵ و پیشەسازی نەبێـت ، هاتوچۆی نێوان سەیرانگاكان نەبێـت ،ئەگەر بازرگانی سست و لاواز بێـت ، دەبێـتە كەمبوونەوەی ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەكان ،ئەگەر ئۆتۆمبیل كەمبووەوە لەسەر شەقامەكان ، رووداوی هاتوچۆش بە دڵنیایەوە كەم دەبێتەوە.
نموونەیەك لەسەر كەمبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەكوردستان"

ئیدارەی گەرمیان دەكەینە نموونە"

بەپێی‌ ئاماری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ گەرمیان، لە ساڵی‌ 2015 دا رێژەی‌ مردن بەهۆی‌ رووداوی‌ هاتووچۆوە 61 كەس لە رووداوەكانی‌ هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 397 هاوڵاتی‌ تریش تربرینداربوونە
بەڵام بۆ ساڵی 2016 " لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 63 رووداوی هاتووچۆ لە سنوری گەرمیان لە جۆرەكانی شێلان و وەرگەڕان و پێكدادان روویانداوە و بەهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 88 كەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی بڵا،كراوەی هاتوچۆی گەرمیان " رووداوە‌كان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمیانكردووە، چونكە شەش مانگی یەكەمی ساڵی پار 171 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لە دەستدا و 292 كەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامدا بۆمان دەردەكەوێـت ئەگەر خانوو دەروست نەكرێـت ، بەروبومی كشتوكاڵ و پیشەسازی نەبێـت ، هاتوچۆی نێوان سەیرانگاكان نەبێـت ،ئەگەر بازرگانی سست و لاواز بێـت ،ئەگەر هاوڵاتی هاتوچۆی بازاڕ كەمبكاتەوە ، دەبێـتە كەمبوونەوەی ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەكان ،ئەگەر ئۆتۆمبیل كەمبووەوە لەسەر شەقامەكان ، رووداوی هاتوچۆش بە دڵنیایەوە كەم دەبێتەوە.


كارمەند لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان