یەکگرتوو و یەکخستنی نێو ماڵی کورد

 

گەڕانەوە مامۆستا سەڵاحەدین بۆ پۆستی ئەمینداریەت، بووەتە جێگای ئومێدی خەڵکانێکی زۆر تا زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانیش گرتەوە، من شایەت حاڵی ئەو قسەو باسانە بووم، خەڵکانێکی زۆر لە ھەموو چین و توێژەکان لەھەمان کاتدا ئەو پێگە لەناو قوڵایی ناخی جەماوەر کارێکی ئاساییە ئێرەیی دروست بکات، بەتایبەتی مێژووی کوردی خۆیشمان (بێ چاو وزار بێـت) لەخەڵکانی دیکە زیاتر گیرۆدەی ئەو ئیرەییە بووە، بەھەر حاڵ ھاتنەوەی مامۆستا ئەو ئومێدەی لەگەڵ خۆی ھێنا دواتر چەند سایت و کەناڵێک وشەی شکستی ھەوڵەکانی خستە پاڵ ئەو پڕۆژەیە، پێم باش بوو بەرچاو روونییەک بۆ خوێنەرانی ئەو بابەتە بخەمەروو:
1- ھیچ ھەوڵێکی سیاسی و دەستپێشخەرییەک (چاکە) لە قەیرانێکی سەختی سیاسی وەکو وڵاتەکەمان ناکەوێتە چوارچێوەی شکست.
2- بەڵکو قسە لەسەر زۆری و کەمی بەروبومەکەی دەکرێت و خێرای دەرنجام دەکرێت.
3- ھەموو گرفتەکانی نێو ماڵی کورد فرەرەھەندە و تەنیا پەیوەست نییە بە یەک بابەت، ئەمەش وا دەکات ئارامگرتن و ھەوڵی زیاتری بۆ بدرێت.
4- لەوانە گرفتی مێژووی نێوان لایەنەکان کە لەھەندێک کات تا ئاشتی خوێن رشتن رۆیشتووە، بۆیە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و ھێنانەوەی لایەنەکان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ ئاسان نییە.
5- پێھکاتەی عەقلی کوردی، رەھەندی نەفسی و خۆ خزمەتکردنی خود یەکێکە لە گرفتەگەورەکان، واتە ئەنانیەتێکی زۆر
6- ھەر جووڵەو ھەوڵێکی سیاسی بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان بە ڕەچاو کردنی ئەو ھەموو رەھەندە بەزیادەوەش ھەیە
7- ھەوڵەکانی مامۆستا سەڵاحەدین شکستی نەخوارد بەڵکو حالەتی ئێستای کورد ھێشتا زۆر ماوە بگاتە ئەوەی بەرژەوەندی گشتی رەچاو بکرێت لەسەر بەرژەوەندی تاکی یان حزبی.
8- ھەموو کەسێکی مونێف دەزانێت ئەوەی ئێستا ھەیە تەواو کاری ئەو ھەوڵنەیەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، جەنابیان لەو ماوە کەمەی کە گەڕاوەتەوە توانی ھەڵمەتی راگەیاندنی نێوان برایانی گۆڕان و پارتی رابگرێت و دەرچەیەکی باشیش بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکان دۆزیەوەتەوە، سەردانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ لای لایەنەکان بەشێک بوو لە ھەوڵەکانی بەرێزیان
9- مامۆستا سەڵاحەدین شەخسی خۆی نەيویست و حەزیش نەکرد ھەوڵەکان بخرێتە نێو راگەیاندنەکان و بکرێتە ماددەیەکی ئیعلامی و موزایەدەی سیاسی
10- ھەوڵەکانی ئەمینداری گشتی ناوی لێنەنراوە پرۆژە بەڵکو بەڵکو سەرەتایەک بوە بۆ دارشتنی پڕۆژەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەموو لایەنەکان، و دەستپێکی قۆناغێکی دیکە و تواندنەوەی بەستەڵەکی سیاسی نێوان لایەنەکان بە تایبەت گۆڕان و پارتی.
11- یەکگرتوو ئامادەیە پاڵپشتی ھەر پڕۆژەیەک بکات بۆ کۆکردنەوەی نێو ماڵی کوردی. چونکە ھەلومەرجی قۆناغەکەو دەرفەتە مێژووییەکانی بەردەم گەلەکەمان و دۆخی ناھەمواری ھاوڵاتیان و شەڕی سەپێندراوی داعش وادەخوازێت کە لایەنەکان دەبێت لە ئاست قۆناغەکەدابن و یەکگرتووش لەم سۆنگەیەوە ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە
12- مەبدەئی یەکگرتوو رەزامەندی خودا و خزمەت کردنی خەڵکە، لە ھەر شوێنێک ھەبێت بۆ خزمەت ئەوە یەکگرتوو لەوێ ئامادەیە.