لە هەوڵی چاكسازییدا شكست بوونی نیە

 

گرفتی گەورەی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵا پارت و حیزبەكان نەبونی ڕاستگۆییە بەرامبەر ئەو دروشمانەی كە بەرزیانكردۆتەوە، لای خۆشمان بەدەر نیە لەم گرفتە و چەندین ساڵە هاوڵاتیان بەدەستییەوە دەناڵێنن.


ئەوەی كە یەكگرتوو لەمیانەی بەڕێز ئەمینداری گشتییەوە پێی هەستاوە هەر لە سەرەتای دەستبەكاربونییەوە دوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەی حەوت، پشتڕاستكردنەوەی ڕاستگۆییە لەگەڵ ئەو دروشمەی كە یەكگرتوو بەرزی كردۆتەوە هەر لە سەرەتای ئیعلانكردنییەوە تاكو ئێتە كە ئەویش چاكسازییە (إِنْ أُڕیدُ إِڵّا الْإِصْڵاحَ مَا اسْتَطعْتُ)
لە چاكسازیشدا:


- هەمیشە لەبەرامبەری دەستخۆشیت لێناكرێت و بگرە هەندێك جار خراپیش دەشكێنرێتەوە بەسەرتدا.
- لێكدانەوەی ئایدۆلۆژی بۆ دەكرێت و دەخرێتە ناو چوارچێوەی بەرژەوەندی حیزبییەوە.
- مەرج نییە دەرەنجامی هەبێت و بەدڵی چاكخواز بارەكە بشكێتەوە.


بەڵام :
- دەبێت چاكسازی لای ئێمە مەبدەْ بێت.
- بینا لەسەر دەستكەوتنی دەرەنجام نەكرێت و لەهەوڵەكان بەردەوام بین.
- خودی هەوڵەكان بە ئەركی خۆمان بزانین و چێژ لە ئەنجامدانی وەربگرین.
لە بەر رۆشنایی ئەم چەند خاڵەشەوە دەبێت زۆر دڵخۆش بین بە هەواڵەكانی یەكگرتوو وە بونی رۆڵی لە شكاندنی بەستەڵەكی نێوان لایەنەكان و زەمینەخۆشكردن بۆ لێكنزیكبزنەوەیان، وە ئەوەش بە ئەوپەرَی سەركەوتن بزانین و ناوی شكست بەهیچ جۆرێك بەسەر زارماندا نەیەت چونكە ئەوپەڕی قازانج ئەوەیە كە لەوەی كە هەیە خراپتر نەبوبێت لەسەر دەستی تۆ، سوپاس بۆ خوا نەك خراپتر نەبوە بگرە ئاوێكی سازگار بووە كراوە بە بڵێسەی ئەو ئاگرەی هێندەی نەمابوو هەموان بسوتێنێت، كەواتە هەوڵەكانی چاكسازی هەرگیز شكست ناهێنن بەڵكو لەچوارچێوەی هەوڵدا دەمێننەوە و هەرگیزیش ناتوانین لێیان دەستبەردار بین چونكە ئەوە دروشم و بڕیار و هەنگاوی كاری ئێمەیە.