شله‌قانی مه‌نگی.. مامۆستا سه‌لاحه‌ددین فریادره‌سه‌..؟

په‌كخستنی په‌رله‌مان و ئیفلیج كردنی حكومه‌ت و ته‌كفیر و ته‌خوینكردنی براكان وه‌ك مۆته‌كه‌ و مۆدێلی نوێی حزبی كوردی له‌ساڵی رابردوو به‌روونی موماره‌سه‌ كرا و مێزی گفتوگۆ شكاو هۆله‌كانی كۆبوونه‌وه‌ وه‌ك شوێنی ته‌نازولی حزبی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك سه‌یر كرا.

له‌ ئێستادا به‌روونی دوو ئیداره‌یی و شه‌ری ساردی دوو زۆنه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌س راگه‌یاندنی ماوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌رچی خه‌ونی ئه‌م میلله‌ته‌ و خوێنی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی خه‌ریكه‌ له‌بارببات. له‌ ئێستادا ته‌نها ئیعلانی دوو ئیداره‌یی و (عدم تعرضی) بازگه‌كان ماوه‌ بیكه‌ن له‌گه‌ل ئه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی یه‌ كه‌ له‌ئَێستادا له‌به‌رده‌م قه‌یرانی ئابوری و تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داته‌پینی ژێرخانی كوردستانین ، شله‌قانی ئه‌م گۆمه‌ مه‌نگه‌ سیاسی یه‌ قسه‌ی كه‌سی ئیصلاح خوازو چاكه‌كاری پێویست و گه‌ره‌كه‌ كه‌ بێگومان له‌كاته‌ هه‌ستیار و ناسكه‌كاندا هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن ببنه‌ ته‌ره‌فی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان.

كه‌سایه‌تی جه‌نابی مامۆستا سه‌لاحده‌ددین محمد به‌هائه‌دین هه‌ر وه‌ك چۆن به‌عه‌رابی ئاشتی و سیمبولی دیالۆگ و پیاوه‌ ده‌ست سپی یه‌كه‌ ده‌ناسرێت ئه‌م ده‌توانیت فریاد ره‌س بێت. هه‌ر وه‌ك چۆن دوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌ست پێكرد، كه‌ یه‌كه‌میان لێك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و توانه‌وه‌ی به‌سته‌له‌كی سیاسی نێوانیان و دوومیش یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌ن و كه‌سایه‌تی یه‌ ئیسلامی یه‌كان كه‌ تائێستا له‌هه‌ردوو هه‌ولی سه‌ركه‌وتوو بووه‌. ئه‌گه‌ر تا ئێستا یه‌كگرتوو ئه‌م هه‌ولانه‌ی وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كار نه‌هێناوه‌و راگه‌یاندنه‌كانی لێی پرنه‌كردووه‌ مانای كه‌م كردنه‌وه‌ی بایه‌خی هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی ئه‌میندار نیه و ئه‌مه‌ ئه‌ده‌بیاتی یه‌كگرتووه‌ كه‌ موزایه‌ده‌ ناكات و ئیش ده‌كات ئه‌مه‌ش سەرەتایەک بوە بۆ دارشتنی پڕۆژەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەموو لایەنەکان، و دەستپێکی قۆناغێکی دیکە و تواندنەوەی بەستەڵەکی سیاسی نێوان لایەنەکان بە تایبەت گۆڕان و پارتی.

بۆیه‌ له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ری یه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بێ ئینسافی یه‌ و جموجول و سه‌ردانه‌كانی ئه‌و بۆ لای به‌ریزان (مسعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆخان و به‌رپرسانی تری یه‌كێتی) بۆیه‌ ده‌ره‌چه‌ی ناردنی نوێنه‌ری بارزانی بۆلای لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت گۆران كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دانیشتنی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌ و نه‌رمی له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ساڵیادی راگه‌یاندنیاندا به‌روونی هه‌وله‌كانی به‌رێزیان ده‌بینرێت. بۆیه‌ شكت ووشه‌یه‌كی بێ ویژدانیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ست پێشخه‌ری و لێك نزیك بوونه‌وه‌ و ئێستا چاوه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر شله‌قانی ئه‌م گۆمه‌ مه‌نگی یه‌یه‌ كه‌ مامۆستا سه‌لاحه‌ددین وه‌ك فریاد ره‌سشله‌قاندویه‌تی و له‌ ده‌ستپیكی ئه‌م ده‌ستپیشخه‌ریه‌ كه‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ستراتیژیه‌كی دریژخایان ناوده‌نریت . شكست و بردنه‌وه‌ی تیدانیه‌ ته‌نها سه‌قامگیری كوردستان و قوتی خه‌لك و ده‌ستكه‌وتی نیشتیمانی گه‌ره‌كه‌ !