دیسانەوە پرۆژەی کاری هاوبەشی ئیسلامیەکان

پرۆژەی ئیسلامیەکان ناوی یەکگرتن نیە ناوی کاری هاوبەشە

حزبە ئیسلامیەکان نەک لەگەڵ ئیسلامی لەگەڵ شوعی و پارتی و گۆڕان و یەکیەتی و حسک و زەحمەتکێشان کاری هاوبەشمان هەیە لەبەر ئەوەی خاڵی هاوبەشمان هەیە ئیتر بۆ ئەبێ ختوکەمان بەباسی کاری هاوبەشی ئیسلامیەکان بێت کە زۆرترین خاڵی هاوبەشیان هەیە ؟!

ئێمە بەلامانەوە ئاساییە لەگەڵ کۆمەڵێ هێز لەحکومەتیانابین و لەبەرەی جەنگیاندابین ولەـ ـ کە سوکایەتی بە عەقیدە و مێژوو و مسوڵمانان دەکەن و داعش بەئیسلام و ئیسلامیش بەداعشی نستوو دەزانن و پشتیوانی هەر دیکتاتۆرێکیشن لەدنیا ئیسلامی بچەوسێنێتەوە کێشە چیە ئەگەر باسی پڕۆژەی هاوکاری ئیسلامی بکرێت ؟!

ئەم پرسە پرسێکی عاتفیش نیە پرسیێکی سیاسیە بەئیمتیاز
ئاخر ئیسلامیەکان بەهەموومانەوە چەندین و چیمان پێدەکرێ تاوا ئەزانین بەتەنها شتێکی باشترمان پێدەکرێ ؟
مەگەر گۆڕان و یەکیەتی نابینن دوای جیابونەوە و دوای ئەوهەموو بەزم و سوکایەتی و یەکتر شکاندنە ناچاربوون ئەڵێم "ناچاربوون" باواش بکەن بەیەکدا ئەگینا ئەخورێن بەو هەموو جەماوەر و پەیوەندیە ئیقلیمی و دەزگا ئەمنی و سەربازیەشەوە ؟!
ئیسلامی چیان هەیە ؟!

لەڕوی سیاسی و بەرژەوەندی حزبیەوە پێویستیان بە لێکنزیکی و پێکەوەبوونی زیاترە نەک لەبەر باسی ئەوەی حەرامە یان حەڵاڵە
حزبی باگراوند ئیسلامی ئەگەر ۱۰۰دانەش بن ئاساییە بەڵام لە ئێستادا کە هێزە دەسەڵاتدارەکانی وەک یەکیەتیو پارتیش بەتەنها و بەبێ پشتیوانی هێزێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هیچیان پێناکرێ ئیسلامیەکان چین و چەنن تا بەتەنها دانیشن بەدیاردوکانێکی حزبی تەسکەوە ؟!

لەڕووی کاری بانگەواز و پەروەردە و فیکریشەوە کەئێستا نزیکیەکی باش هەیە کاری هاوبەش پێکەوەکردن بووەتە زەرورەتی ڕۆگار نەک هێزە ئیسلامیە کوردستانیەکان ئەکرێ لەگەڵ دەزگاو ڕێکخراوە جیهانیەکانیش پێکەوە ئەرکی پەروەردە و فیکری بەڕێوەبەرن

بەڵام وەک هەمیشە لەهەموولایەک خەڵکانێک هەن بەرژەوەندی و حەزیان ناخوات بەمە
جا لەبەر ئەوەیە لە کورسیەکەی دەترسێ یان بێسیقەیی و دڵکڕمۆڵی هەیە

خەڵکێک هەیە کێشەی هەیە لەگەڵ ئەوەی کێ ئەم پڕۆژەی پێشکەش کردووە ئیتر ببێتە تەیارەش هەر بەجوتی ناو ئاوی ئەزانێ

ئەوەی ماڵ و خێزانی هەیە ئەزانێ ڕۆژی ۱۰ بەهانەی گەورەو بچوک هەیە ئەگەرکەسێک بەدووای بەهانەدا بگەڕێ بۆ جیا بونەوە

ناکرێت هەر کەسێ قسەیەکیکرد یان ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی بیکەینە هەڵا و بڵێین تەوا تەڵاقم دەوێ

هەرکەس و هێزێک بەئاسانی هەڵەی خۆی نابینێ
عاشق وایە عەیبی مەعشوقی نابینێ

لەوە زیاتر ئێوە وا ئەزانن ئەوانەمان کە لەیەک هێزداین زۆر تەباین ؟
غەیبەتی یەکتر ناکەین ؟ لەوە خەتەرتر درۆ وبوهتان ناکرێت هەر لەناوخۆدا ؟ پاشقول و تەکەتول ڕوی نەداوە ؟ کێ مان هەیە تەنەکەیە زوخاوی لە دڵا نەبێ ؟
ئەمە تەبیعەتی بەشەرە
جا ئەندامانی یەک حزب وابکەین لەگەڵ یەک بۆچی ئەمانەوێ بەپێوەری مەلائیکە هەڵوێست وکار و کردەوەی لایەنەکەیتر هەڵسەنگێنین ؟!

هەر کەسەو لەجێو حزبی خۆیەوە ئەوەی لەخۆمانی قبوڵەکەین لەناوخۆدا با لەوانی تریشی قبوڵکەین

ئاساییە کۆمەڵ ئێستا زۆر دڵی پێوە نەبێ و هەڵسەنگاندنی وابێت لەدەڤەری سلێمانی جەماوەری زیادی کردووەو حەزی لێبێت لەهەڵبژاردنێکدا بیبینێتەوە بەڵام پێویستە بەهێمنی و ڕاستگۆیانە ئەوەبزانن ئەم حەزە تەقیمی دۆخێکە لەئێستادا کەڕەنگە لەکاتی هەڵبژاردندا دۆخێکیتر بێتە پێشەوە
ئەسڵەن ئەم حەزی دەنگ و کورسی زیادکردنە بۆ کاتێک باشە هەڵبژاردن و دیموکراسی و ڕێزلەدەنگی خەڵکی بوونی هەبێ
گریمان کۆمەڵی ئیسلامی ئەمجارە کورسیەکانی لەشەشەوە ئەبێتە دە وەک یەکگرتوو یان ئەبێتە ۲٤ وەک گۆڕان چی دەگۆڕێت ؟
ئیسلامیەکان لەم قۆناغەدا ئەبێ لەکورسی و پۆست کەمێک بکشێنەوە و پڕۆژەیەکی ڕوونیان هەبێ کەبەداخەوە کەسیان بەتەنها نیانە و ئەکرێ پێکەوە کاربکەن بۆ پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە

ئەم پڕۆژەیە خێری هیچ لایەک نیه بەلایەکیتر بەڵکو بەرژەوەندی هەموو لایەکە
هەروەک ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکیەتی خێری هیچلایەکیان نیە بەویتریان بەڵکو پێویستی هەرلایەکیانە بەویتریان هەریەکەیان و لەبەر هۆیەک ئەمەش بۆ ئیسلامیەکان درووستە ئەگەرچی لەوتارەکاندا باسی دینی و ئیمانی دەکرێ بەبەردا کە ئەسڵەکەی بەرژەوەندی هەموولایەک وا دەخوازێت و برایەتی ئیمانی بۆ پەیوەندیە تاکەکەسیەکانە کە سنورەکەی هەموومسووڵمانانی جیهان دەگرێتەوە نەک تەنها ئیسلامیە حزبیەکان

کارەساتەکە ئەوەیە لەسەرەوە باسی کاری هاوبەش دەکەن و ئەسڵەن هەندێ جار دەگەنە باسی یەکگرتن بەڵام هیچ لایەکیان ناچنەوە خوارەوە بۆ خوارەوەشی شۆڕکەنەوە کەبۆچی ئەم کارەپێویستە و کار لەسەر ئامادەیی نەفسی بکەن بۆیە ئاوا لەخوارەوە شاپ شاپێن و گاڵتەجاڕی بە پڕۆژەکە دەکرێت و کۆمێنت و ڕاپۆرتە هەواڵێک بەسە بۆ هەڵتەکاندنی هەرچی ئەوەی بنیاتنراوە