١٩ی ئاب شەماعەی درۆی فاشل و دۆڕاوەکانە نەک یەکگرتوو

 

هەموو شاهیدی ئەوەبووین کە چوار حیزب چەند پرۆژەیەکیان پیشکەش کرد بۆئەوەی فشاربیت تاپارتیش پرۆژەیە بهێنێ و پێکەوە ریک بکەون تا پرۆژەیەک زۆرینەی لەسەر بیت بەرهەمبیت بۆهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم .

هەرگیز نەیەبوو بەپرۆژە ئەگەر یەکگرتوو بەجدی پشتیوانی نەکردایە لە لیژنەی یاسایی.

دواتر یەکگرتوو بۆئەوەی پرۆژەکە سەربگریت داوای کرد با ئەم پرۆژەیە بکرێتە فشار تا ڕێکەوتننی سیاسی لەسەر بکریت زۆری هەوڵدا بەڵام عینادی سیاسی نەیهیشت سەربگریت.

دواجار ئەمەریکیەکانیش هاتنە سەرهێڵ ئەوەبوو شەو تا بەیانی مانەوە لەگەڵمان بەیانی داوایان کرد کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئیوارە دوابخریت تاڕێک دەکەوین، هەموو حزبەکان رازی بوون گۆڕان لەسەرەتاوە ناڕازیبوون دواترئەوان پیشنیاریان کرد بۆ یەکشەمە دوابخریت لەسەر رەزامەندی کاک نەوشیروانیش بوو.

پەیوەندیش کرا بە د.یوسفیشەوە ئەویش رەزامەندی داو بەڵێنی دا دوای بخات.

بەیانی بۆ شیوازی دواخستنەکە ناکۆکی دروست بوو سەرۆکایەتی وتبویان باسەرۆک فراکسویونەکان دوایخەن بەڵام مزایەداتی نێوانیان نەیهێشتبو بۆیە بڕیاریاندا بوو لە کۆبوونەوەدا بڕیار لەسەر دواخستنی بدەن.

کەواتە کۆبوونەوە بۆ هەموارکردن نەبوو بۆ دواخستن بوو، قسەکانی ئەمدواییەی جەنابی م.علی باپریش باشترین شاهیدن هەر بۆیە کۆبوونەوەکە کەمتر لە نیو کاتژمێری خایاند .

دوایی وا باسکرا کە کۆبوونەوەکە بۆ هەموار بوو ئەگەر یەکگرتوو هەموو ئەندامانی بەشدار بوونایە ئێستا دنیا بوو بوو بەشامی شەریف ئای چەندە قسەیەکی بی بنەمایە مەگەر هەر ئەوانە خۆیان و خەڵکی پێ بخەڵەتێنن .بەداخەوە ئەو وەرەقەیان بۆ فشار لەسەر پارتی بەسانایی سوتان وەک کاک سەعدی پیرە وتی بەردەکەیان دابەسەر خۆماندا.

بەداخەوە ئێستا و ئەوساش بە چەواشەکاری دەیانەوێت بیخەنە سەر یەکگرتوو تافەشەلی پی پینە بکەن.

برادەران بوەستن تکایە بەفەشەلیشەوە ئەوە حاڵی پەرلەمان و حکومەتە ئەگەر ڕاستگۆن بۆ شەو ڕاتان نەگەیاند دوای ناخەین تاهەموو خەڵکی کوردوستان خۆی ئامادە بکردایەو چاوەروان بووایە کە شەو ڕاتانگەیاند دوای دەخەین بەیانیش فرسەتەکەتان لەدەست دا بۆ دەستە چەورەکەتان بەسەری یەکگرتوو دەسرن بۆکوێتان باشە چی شەفاعەتیکتان بۆدەکات؟!!