ئه‌وه‌تان له‌چی و ئه‌مه‌تان بۆچی

چه‌ندان ساڵه‌ قه‌یران له‌دوای قه‌یران بۆم میلله‌ته‌ی ئه‌سازێنن ،بون به‌ئه‌ندازیاری قه‌یرانه‌كان ،به‌رنامه‌تان هه‌بوو كه‌ سیسته‌می ئابوری سه‌ره‌به‌خۆ ڕاگه‌یه‌نن ماوه‌ماوه‌ له‌بۆنه‌كاندا باسی ڕاپرسی تان ئه‌كرد زۆر جار مژده‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیتان به‌گوێی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌و دنیادا ئه‌دا ،ئه‌وه‌ی وابیری نه‌كردایاته‌وه‌ چه‌ندان پرسیارتان له‌سه‌ر دروست ئه‌كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی كه‌ زۆربه‌ی میلله‌تان بۆخه‌واند واده‌رنه‌چوو سه‌رابێك بوو له‌ده‌شتێكی بێروندا خه‌ونێك بوو كه‌به‌داخه‌وه‌ خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی به‌دوادانه‌هات ،بۆچی چه‌ندان ساڵه‌ باسی ئه‌زمونێكی شكست خواردومان بۆئه‌كه‌ن به‌ته‌مابون له‌سه‌ر هه‌ره‌س بینای داهاتوومان بنه‌خشێنن به‌داخه‌وه‌ وا ئه‌م جاره‌ش وه‌كو جاران هه‌مووی هه‌ر موزایه‌ده‌ ده‌چوو چاوه‌ڕوان بوین حكومه‌تی كوردی بكه‌نه‌دیاری بۆئه‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌ ئاماده‌بوین زۆر شت قبوڵ كه‌ین وه‌مان زانی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ به‌ڕیوه‌یه‌ به‌ڵام دواجار هه‌مووی هه‌ر سه‌ری له‌ قسه‌وه‌ ده‌رچوو گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆخاڵه‌كه‌ی پێشوو بۆیه‌ ئه‌كرێت ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی یه‌كه‌می هه‌رێم و حكومه‌تی كوردی بكه‌ین كه‌بۆواتان كرد كه‌وانه‌بوو :ـ

1ـ ئه‌گه‌ر نه‌تان ئه‌توانی موچه‌ی موچه‌ خۆران دابین بكه‌ن له‌داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداشتان بڕی ،ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و هه‌واداره‌كانتان بوو چونكه‌ به‌غدا ئه‌ی ووت ئێمه‌ ته‌نها موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ فعلیه‌كان ئه‌ده‌ین ئێوه‌ش داكۆكیتان له‌بندیوارو خانه‌نشینی نایاسای و مووچه‌ نایاساییه‌كانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆتان ئه‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .

2ـ ئه‌گه‌ر نه‌تان ئه‌توانی حكومه‌تی كوردی ڕاگه‌یه‌نن بۆ ئه‌م هه‌موو مانگه‌ هاووڵاتیانی ئه‌هه‌رێمه‌تان بێ موچه‌كرد بۆچی یاریتان به‌هه‌ست و نه‌ستی تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌ كرد .
3ـ ئه‌گه‌ر دواجار هه‌ر ئگه‌ڕانه‌وه‌ بۆبه‌غدا بۆلای عالی جه‌ناب بۆ واتان كرد بۆناماڵی كورتان وه‌ها په‌رت كرد ڕۆژێك پشتان ئه‌كرده‌ به‌غداو لێی ڕائه‌كه‌ن ڕۆژیك ڕوئه‌كه‌نه‌وه‌ پایته‌خت و بۆی ڕائه‌كه‌ن وائه‌مجاره‌ش وه‌ره‌قه‌ی ده‌ستان ئاشكرابوو هه‌موی ته‌نها هه‌ربۆخۆتان بوو ئه‌وه‌ی باسی نه‌بوو هاووڵاتی و میلله‌تی كوردی داماو بوو .
4ـ ووتان سندوقی داهاتی نه‌وت بۆ هاووڵاتیان دائه‌نێین كۆبونه‌وه‌تان كردو بڕیارتانداو به‌ڵێنتان دا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ك نه‌تان توانی سندوقی پاشه‌كه‌وتی نه‌وت بۆ هاووڵاتیان دروست بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ناو سندوقی ماڵه‌كانیان پاشه‌كه‌وتیان كردبوو كارێكتان كرد ئه‌وه‌شیان له‌ناوبرد ئه‌وه‌ی كۆیان كردبۆوه‌ هه‌مویتان پێ له‌ناوبردن دڵنیابن كارێكتان كرد ناحه‌زانیش به‌م میلله‌ته‌یان نه‌كرد .
5ـ به‌داخه‌و هیواو ئومێدی نه‌ك ئێستا به‌ڵكو داهاتوی گه‌لیشتان تاریك كرد پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیتان عه‌یبداركرد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیشتان شه‌رمه‌زاركرد كارێكتان كرد ووڵاتان به‌ره‌و كه‌ناری نائارامی هه‌نارده‌كرد به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان لادێكانتان چۆڵكرد شارتان بێ خزمه‌تگوزاری كرد .
ئه‌گه‌ر ئائه‌مه‌بێ به‌رهه‌می كوردایه‌تی و خه‌باتی هاوچه‌رخ و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری نه‌ك بۆئێمه‌ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوش كارێكتان كرد خه‌ونگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كتان له‌باربرد.