له پێشهاتێكی نوێ دا وه‌ك هه‌ست كردنێك به توره‌یی خه‌لك حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه و رووی ده‌می كردوه‌ته لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌یه‌وێت گفتوگۆكه‌ی له حكومه‌تی بنكه فراوان فراوانتر بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و پێكهاتانه به‌شداری پێ بكات وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه بۆ (هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكات و له‌سه‌ر ئه‌م باسانه و ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن) .
دیاره ده‌یه‌وێت به داتا و زانیاری به‌و هێزانه بلێت ئه‌وه كاری حكومه‌ته ! و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كانمانه كه له راستیدا نه هێزه سیاسیه‌كان و نه میدیاش پێویستیان به روونكردنه‌وه و داتا نیه چونكه واقع داتایهكه ته‌نانه‌ت نابینایهكیش ده‌یبینی ئیتر داتا سه‌ر كاغه‌ز و كۆبونه‌و و لیژنه‌ی بی سودی چی ؟ خه‌لك پیویستی به‌وه نیه بوترێت لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌وه‌نده كۆبونه‌وه‌ی كرد و ئه‌وه‌ش بهرئهنجامهكان و ئه‌وه‌ش داتای چی كراوه و چه‌ند كه‌م كراوه‌ته‌وه له نه‌سریه ئه‌مانه كێشه گه‌وره‌كه نین كێشه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت ته‌نانه‌ت روبعه موچه‌شی پی نادرێت !!!
كه بریاری دا مانگانه له كاتی خۆیدا بیدات !! جا ئه‌م واقعه نه پیویستی به داتا شۆ و نه كۆبونه‌وه و نه داتای سه‌ر كاغه‌زه ، واقعی تالی خه‌لك ته‌نها به چاكسازیه‌كی راسته‌قینه و بریاری ئیداری دروست و چاره‌سه‌ری گرفته ههقیقیهكانه نه‌ك وه‌همی و لاوه‌كیه‌كان ، ئه‌وه‌ی كه بزره له حكومه‌تی هه‌رێمدا شه‌فافیه‌ته كه میدیا و نوخبه‌ی رۆشنبیر داوای ده‌كه‌ن كه شه‌فافیه‌ت نه‌بوو وه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی مه‌لای مه‌شهوری لی دێت و ده‌ڵێت ناوه‌راستی زه‌وی كامه‌یه ده‌ڵێت ئێره و كه ده‌ڵێت به چ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ڵیت بچۆ بی پێوه !!
ئاخر كه خه‌لك لای روون نیه پاره و داهاتی نه‌وت چۆن و چه‌ند و كه‌ی و له‌كوی یه كام كۆمپانیا و كام بانك وه‌ریده‌گرێت و یه‌ك رۆژنامه‌نوسیش یه‌ك ده‌زگای میدیای كه‌مترین زانیاری نیه له‌و باره‌وه تا به‌راورد بكات و بۆ هاولاتی روون بیته‌وه كه‌چی ده‌گوزه‌ری ! ئاخر زانیاری بێ گیان وه‌ك به‌ردێكی بێ كه‌ڵكه كه بته‌وێت له نێو بالهخهنهیهكدا جێی بكه‌یته‌وه ! بۆ نمونه با بوتریت فرۆشی نه‌وت 500 هه‌زار به‌رمیله له رۆژیكدا و هه‌ر به‌رمیلێكیش به 30 دۆلار فرۆشراوه ئه‌مه كه زانیاری دروسته ؟ زانیاری دروست ئه‌وه‌یه كه كۆی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت وه‌ك ئاوی روون شه‌فاف بێت ، كه‌ی ده‌ستی پێكرد كام كۆمپانیا و كام بانك و به چ شێوازیك فرۆشراوه و چه‌ندی وه‌رگیراوه پێشتر و چه‌ندی وه‌رنه‌گیراوه ئه‌مانه و ده‌یان باسی تری تایبه‌ت به نه‌وت پیویسته ئه‌وه‌نده روون بێت تا بتوانرێت به‌راورد بكرێت و بوترێت به‌لی پاره‌ی نه‌وت به‌شی روبعه موچه‌ش ناكات !!
له راستیدا زانیاری نه‌بێت باشتره له‌وه‌ی كه نیوه‌چل و نیوه زانیاری بێت چونكه نیوه زانیاری بریاری نادروستی له‌سه‌ر ده‌درێت و له روویه‌كی تریشه‌وه چاوبهسكردنی خه‌لكه و شیواندنی راستیه ، شه‌فافیه‌ت به‌لگه‌ی حكومهتتداری دروست و به‌شێكه له پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌ر ولاتێكدا پیاده بكریت و ده‌یان ده‌زگا و رێكخراوی تایبه‌ت هه‌یه به شه‌فافیه‌ت و پیوه‌ره‌كانی شه‌فافیه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان روونكراوه‌ته‌وه و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیاش یاریده‌ده‌رێكی باشه بۆ پیاده‌كردنی شه‌فافیه‌ت و ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له هه‌ریمدا به‌هۆی تهكنلۆجیاوه زانیاری یه‌كانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری نه‌وتیش ده‌رده‌كه‌ویت به‌مه‌رجێك لیره ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ شه‌فافیه‌ت .
هه‌روه‌ك كه شه‌فافیه‌ت نیه ئیسته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كاندا چی بڵێت و چی روون بكاته‌وه ئاخر نوینه‌ری لایه‌نیكی سیاسی له كوی زانیاریه دروسته‌كانی دهسكهویت تا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌راوردی بكات به‌و داتا و زانیاریانه‌ی كه حكومه‌ت ده‌یخاته روو دلنیام هه‌ر زۆر پرسیاری هه‌بێت پێی ده‌وترێت برۆ بی پێوه !!