ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ون دەبێت !!!

  یەک شەممە, 18 ئەیلول 2016 10:23

 

بەپێی دواین لێدوانی (ئاڵا تاڵەبانی ) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی بەغدا دەڵێت ڕۆژانە هەرێمی كوردستان 661 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات ، ناو براو ڕای گەیاندووە كە ئەم داتایەیان لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە وەرگرتووە، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت مانگی ڕابردوو تەنها 411 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەكردووە. لە لایەكیترەوە (دڵشاد شەعبان ) جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ، ڕایگەیاند كە ڕۆژانە نزیكەی 150 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك فرۆشراوە و داهاتەكەی نادیارە ، داهاتەكەش نەگەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و نەگەڕاوەتەوە بۆ حكومەتی عێراق و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئیدارەی شارەكەش .

بەپێی لێدوانەكەی (ئاڵا تاڵە بانی) بێت (پارتی دیموكراتی كوردستان ) بەرپرسە لە دیار نەمانی ڕۆژانە (250 ) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و دیسان بەپێی لێدوانەكەی (دڵشاد شەعبان) یش بێت (یەكێتی نیشتمانی كوردستان ) بەرپرسە لە دیارنەمانی ڕۆژانە (150) هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك. بەپێی ئەو دوو لێدوانەش ڕۆژانە (400) هەزار بەرمیل نەوت حەپەلوش دەكرێت لەلایەن (پارتی و یەكێتی )ەوە . ئەگەر ڕۆژانە پارەی 400 هەرزار بەرمیل نەوت نەچێتە ناوو بودجەوە و و نرخی بەرمیلێكیش بەلایەنی كەمەوە 32 دۆلار بێت دەی بابزانیین ڕۆژانە چەند پارە لە داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خۆیان دەبەن؟؟؟؟

400,000 × 32 = 12,800,000 $ ڕۆژانە.

ئەگەر ئەم ژمارەیە كەرەتی 30 ڕۆژی هەر مانگێك بكەین.

12,800,000 × 30 = 384000000$ مانگانە بەنایاسایی دەخورێت.

لە كاتێكدا حكومەت بۆ پێدانی موچە بەم سیستەمە تەنها پێویستی بە 450 ملێۆن دۆلارە !!!؟؟؟

ئیتر بۆچی حكومەت ناتوانێت موچە بدات ، كەواتە هەردوو حیزب بەرپرسن لە دواكەوتنی موچە ، چونكە ئەو بڕە پارە پاشەكەوت دەكەن بۆ خۆیان ، حیزبەكانی تریش هەمان بەرپرسیاریەتیان دەكەوێت ئەستۆ ، ئەویش لەبەر بێ‌ دەنگیان لەم مەهزەلەیە.