ته‌كفیر له‌ نێوان ئه‌هلی سونه‌ و قورئانی و موعته‌زیله‌دا


سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه‌ بگوترێت.، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌ی ئێستێ هه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و ره‌فزی حه‌دیس ده‌كه‌ن.،خه‌ڵكێكی خودان ماریفه‌ی كه‌من له‌نێو چینی خواره‌وه‌یدا.،زۆربه‌ی له‌كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی له‌ عیباده‌ت و دین بێزار.، كه‌ به‌ناوقورئانیه‌ت وه‌ك وه‌سیله‌ێێك ده‌بینێ بۆ قوتاربوون.، ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندی مه‌زنی ئێستاشیان فیكره‌كانی له‌ گه‌نجێكی هه‌رزه‌كار وه‌رده‌گرێت.. به‌شی زۆرینه‌شی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مینی هه‌رزه‌كار و شه‌حرور و میزۆ و ئۆزۆنه‌.، نه‌ك بڵێی فیكرێكی زێده‌ مه‌زنیان داهێنابێت و ئێستێش به‌ ئێمه‌ی بفرۆشنه‌وه‌.، جا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێ كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندیێكی به‌ ئاقیده‌ و فیكر و كۆمه‌ڵه‌ی موعته‌زیله‌وه‌ نیه‌! چون موعته‌زیله‌ كۆمه‌ڵێك بوون له‌ خه‌ڵكی بیرمه‌ند.، گرنگی ئه‌وان گه‌لێ زۆر بوو به‌ بابه‌ته‌ فه‌لسه‌فی و فیكریه‌كان.، پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیانیش ده‌گوترێت له‌ ئامانج و غایه‌ته‌كانیاندا بووه‌..
به‌هه‌موو پێوه‌رێك موعته‌زیله‌ی ئه‌قڵگه‌رایی زێده‌ مه‌زنتر بووه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئێستێ به‌نێوی قورئانی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌.، وه‌لێ خۆیان به‌ فیكری ئیعتیزالدا شۆر كردۆته‌وه‌..، گه‌رنا مه‌زهه‌بێكی فراوانی ئیسلامی وه‌كو موعته‌زیله‌ له‌ كوێ و كۆمه‌ڵه‌ێك كه‌ بێ ئاگان له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی كێ دورستكراون و بۆ مه‌رامی كێ دورستكراون كه‌ی وه‌ك یه‌كن.، وه‌لێ باسه‌كه‌ باسێكی تره‌.،
ماوه‌ێك به‌رله‌ئێستا ره‌خنه‌گه‌لی فراوان و زێده‌ له‌ سنور ده‌رچوو ئاراسته‌ی ئه‌هلی سونه‌ كرا به‌وه‌ی كه‌وا ته‌كفیركردن هه‌ر له‌ له‌مێژینه‌وه‌ كاری ئه‌هلی سونه‌ بووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌نێو خۆشیاندا قه‌ت یه‌كده‌نگ و هاوڕا نه‌بوونه‌.، وا پیشان ده‌درا كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌هلی سونه‌ و جه‌ماعه‌ له‌ كۆی مێژوو جه‌ماعه‌تێكی ناته‌با و ته‌كفیری بوونه‌.. ئیشكال له‌وه‌دایه‌ كه‌ تۆ ماڵت له‌ شوشه‌بێت چڵۆن به‌رد ده‌گریته‌ ماڵی كه‌سی تر..، ئاخر هه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه‌ گرۆی قورئانیه‌ت خۆی پێدا هه‌ڵواسیوه‌ ((موعته‌زیله‌)) له‌كۆی مێژوودا و له‌سه‌رده‌مێكدا به‌تایبه‌تی ته‌كفیری و كافركردن له‌نێویاندا بۆته‌ باو!
كه‌چی تۆش واده‌زانیت.، ته‌نێ ئه‌هلی سونه‌ په‌تای ته‌كفیری تێدایه‌.! بێ ئاگا له‌وه‌ی ئیعیتزالیش پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌ له‌ په‌تای ته‌كفیركردنی یه‌كتردا..
رووێكی دی ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌یه‌ (ئه‌هلی سونه‌ و جه‌ماعه‌ گرۆی زۆری لێكه‌وتوونه‌ته‌وه‌) بێ ئاگا له‌وه‌ی مه‌زهه‌بی موعته‌زیله‌ش چه‌ندین گرۆ تێیدا سه‌ریهه‌ڵدا..!
له‌نێو كتێبه‌كه‌ی بابا سوهه‌یل قاشا له‌ باسی ئه‌و دوو خاڵه‌ و به‌ نه‌قڵی قسه‌كانی ئیمامی به‌غدادی له‌ كتێبی (الفرق بین الفرق) دا ده‌ڵێت..:-
""موعته‌زیله‌ چه‌ندین جیاوازیان تێدا دروستبوو.،هه‌ركه‌سه‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی عه‌داله‌ت و ته‌وحیده‌وه‌ ده‌رده‌بڕی، به‌جۆرێك دڵگه‌رمی حه‌ماسه‌تیان بۆ شته‌ فه‌رعیه‌كان هه‌بوو بۆ شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان نه‌یانبوو.، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك باسمان كرد دابه‌شبوون بۆ نزیكه‌ی دوانزه‌ گروپ ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ رووی جوگرافیشه‌وه‌ بوونه‌ دووبه‌شه‌وه‌.، موعته‌زیله‌ی به‌غداد و موعته‌زیله‌ی به‌سره‌.،و موجاده‌له‌ و موناقه‌شه‌ له‌نێوان هه‌ردوو مه‌دره‌سه‌كه‌دا توندبوویه‌وه‌، و وایانلێهات دوو زانایان له‌شتێكدا له‌سه‌ر یه‌ك بۆچوون نه‌بوون.، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك كۆمه‌ڵ بنه‌مای یه‌كگرتوو هاوڕابوون.
مه‌سه‌له‌كه‌ له‌نێوان پیاوانی ئیعتیزالدا ته‌نها له‌ موناقه‌شه‌ و موجاده‌له‌دا نه‌مایه‌وه‌، كار گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی موعته‌زیله‌ی به‌صره‌ فتوای كافری موعته‌زیله‌ی به‌غدادیان ده‌دا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌. گروپه‌كانی موعته‌زیله‌ خه‌ڵكیان كافر ده‌كرد و چه‌نده‌ها كتێبیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌نوسی.، به‌غدادی نمونه‌گه‌لێكی زۆر له‌ كافركردنی موعته‌زیله‌ له‌ناوخۆیاندا باس ده‌كات""
واته‌ ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی ئه‌هلی سونه‌ ئه‌هلی سونه‌ ته‌كفیرین و خودانی گه‌لێ گرۆیانن.، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌حسی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ ئیعتیزال چه‌نده‌ گرۆ و ته‌كفیری مه‌زنی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌.، چه‌واشه‌یه‌! ئاخر ته‌كفیركردن گه‌یشتبوو به‌ راده‌یێك له‌نێو موعته‌زیله‌دا.. كه‌ قوتابی مامۆستای خۆی ته‌كفیر ده‌كرد و كتێبی له‌سه‌ر ده‌نوسی.، مامۆستا قوتابی خۆی به‌كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و كتێبی له‌سه‌ر ده‌نوسی.. چ جای ئه‌وه‌ی كه‌وتبوونه‌ ته‌كفیركردنی خه‌ڵكیش.. كه‌چی تۆ ده‌ڵێیت له‌كۆی مێژوو ته‌نێ ئه‌هلی سونه‌ ته‌كفیری بوونه‌.! بێ ئینسافیه‌...