له نێوان شاجوانی کوردستان و معاشە جوانەکەدا

 

ماوەی ساڵێک زیاترە بەبەردەوامی خەڵک دێنە سەر شەقام و ڕێپێوان دەکەن و لەرۆژنامەکان ووتار دەنوسرێ و لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە خەڵک ناڕەزایی دەر دەبڕێ و روبەڕوی دو پارتە باڵا دەستەکە دەبنەوەو داوای ماف و ژیان و گوزەرانێکی باش و معاشێکی جوان دەکەن ،بەڵام نيولیبرالیزمەکانی کوردوستان وەڵامی هەمو ئەو داوایانەیان بە ڤیستڤاڵی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردوستان دایەوە ،لێرەوە دەتوانین ئەم نوخبە حوکمڕانە هەڵبسەنگێنین و بزانین کەخەوی ئەوان چیە ،لەجیاتی ئەوەی کە کاربکەن بۆ بنیاتنانی سیستمێکی سیاسی دیموکرات و گەلێکی خۆشگوزەران و گەلێکی سەربەخۆ ،دەیانەوێت لەڕێگەی هەڵبژاردنی شاجوانەوە کورد بە گەڵانی جیهان بناسێنن ،ئەمەش سینارێۆی فلیمە هیندیەکانە کە هیندستان وەک ژینگەیەکی خۆشگوزەران و کەیف و خۆشی دەناسێنن ،بەڵام ملێۆنان کەسیان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین ، هەڵبژاردنی شاجوانی کوردوستان واڵامی دەسەڵاتە بە داواکاریەکانی خەڵک ،لێرەوە پێمان دەڵێن ئەو خەڵکە سەرقاڵی چیە ،بۆچی وێنەی کوردوستان ناشرین دەکەن ،وەرن باهەموانتان فێری ژیان خۆشی و جوانی بکەین ،ئێمە گەلێکی پێشکەوتوین ،وەک گەلانی پێشکەوتو دەتوانین ڤیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی و هەڵبژاردنی شاجوان بکەین ،ئەمە وەڵامی ئەو نوخبە نیولیبرالیزمەیە کە کۆنترۆڵی بازاڕو دەسەڵاتی کردوەو ئەوەی بروای پێیەتی هەر ئەوە دەکات ،لەکاتێکدا کە ژیان لە کوردوستان بەتەواوی بەرەو پەککەوتن دەروات،قوتابخانەو زنکۆکان داخراون زۆربەی فەرمانبەران لەسەر شەقامن و داوای موچەیەکی جوان و حکومەتێکی چاک دەکەن ،نەڵام ئەوان بە هەڵبژاردنی شاجوانی کوردوستان وەڵامی دەدەنەوە،