گەلێكی پەرتەوازە و داهاتویەكی نادیار



لەگەڵ ئەوەی كورد وەك نەتەوەو زمان و جوگرافیا لەمێژەوە بونی هەبوە ، وە هەموو بنەما سەرەكیەكانی بون بەدەوڵەت و كیانێكی سەربە خۆی تیابوە تیایەتی بەڵام بۆ تا ئەم ساتەەختەش كورد نەیتوانیوە ئەم مافە ڕەوایەی خۆی بەدەست بهێنێت .


ڕاستە ماف بەدەست دێت نادرێت بەڵام ئەگەر بەوردی سەیری شۆڕش و خەبات و قوربانیدانی ئەم گەلە بكەین بەهیچ شێوەیەك دەسكەوتەكانی لەئاست باج و قوربانیدانیەكانیدانەبون .


بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمی پێشكەوتن و كرانەوەشدا كەسەردەمی دروستبونی چەندان دەوڵەت و كیانە وە سەردەمی گەیشتنی گەلانی دنیایە بەمافەڕەواكانی خۆیان تەنها گەلی كوردە لە كوردوستان بەم ژمارە زۆرەی هاووڵاتیانیەوە كەخاوەنی جوگرافیاو زمان و خاك و كەلتوری سەر بە خۆی خۆیەتی نەگەیشتوە بە سادەترین مافی خۆی .


لەسەرجەم ئەو ووڵاتانەی كە كورد و كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە لەلایەن حكومەت و ووڵاتەكانیانەوە مافەكانی پێشێلكراوە وەك هاووڵاتی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدانەكراوە .
ئەگەر سەیر بكەین لەڕابردوو لەئێستادا شدا لە سوریا ئەوەحاڵیەتی تەنانەت مافی كورد بونیشی پێ ڕەوانابینرێت لەتوركیاش هەربەهەمان شێوەیە لە ئێرانیشدا تەنانەت مافی ئازادی قسەكردنیشی نیە لەعێراقدا لەكاتێكدا نزیكەی چارەكە سەدەیەكە وەك هەرێمێكی سەربەخۆ ئیدارەی خۆی كردوە بەڵام بەردەوام لەلایەن حكومەتی ناوەندیە كێشەی بۆدروستكرا .


گومان لەوەدانیە كە نەیاران و ئەو ووڵاتانەی كەكوردیان بەسەردا دابەشكرا بەردەوام دژایەتی دۆزە ڕەواكەمان ئەكەن وەهەتا ئەو ساتەی بتوانن لەمپەڕ دروست ئەكەن بۆئەوەی كورد نەبێت بەهیچ ، بەڵام ئەمە مانای وانیە كەكورد خۆشی كەمتەرخەم نەبوە یان پشكی نەبوە ،هەموو ئاماژەكانی ساڵانی ڕابردوی پزافی ڕزگاری خوازی كوری لەكوردوستان ئەوەمان پێ ئەڵێن كەشۆڕشەكانی كوردیش خۆیان زۆر جار لەبری ئەوەی هۆكاربن بۆبەدەستهێنانی مافی كوردان بونەتە رێگر لەبەردەم بەدیهاتنی خەونی لە مێژینەی كوردان .


یەكێك لە هۆكارەسەریەكیەكان خۆمان بوین ئەوەندی هەژمونی ووڵاتانی دراوسێی كورد و كوردوستان بەسەر شۆڕش و جوڵانەوەكانی كودا بونی هەبوە ئەوەندە خۆڕسك نەبون جوڵانەوە كوردیەكان ئەوەندی بە ووتەو بەرنامەی نەیارەكانی كورد كاریان كردوە ئەوەندی هەڵقوڵاوی ناوماڵ و خاكی كوردو كوردوستان نەبون بۆئەم شێوازەش لە خەباتی ڕزگاری خوازی كوردی پێویستی به ‌نموونه ‌هێنانەوەناكات چونكە شێوازی خەبات و شۆڕشە كوردیەكان ئەوەندەی ڕەهەندی چەكداری بوە كه ‌ئەم شێوازەش گومانی تیانیە ئەبێت ببیت بەپیاوی ووڵاتانی تر پێش ئەوەی كاربۆخۆت بكەیت ئەبیت ئەجێندای ئەوان جی بەجێ بكەیت ئە‌جێندای ئەوانیش لەیەكەم و كۆتادا بریتی بوە لە لەتكردن و پەرتەوازەیی ماوماڵی كوردی بەداخەوە ئێستا لە كوردوستاندا بەئاشكرا ئەم پەرتەوازەی و لەت بوەنە ئەبنرێت دواجار هەرخۆمان باجی ئەدەین بۆیی پێویستە پێش ئەوەی گلەی لەكەس بكەین سترتتیژ و شێوازی خەباتی خۆمان بگۆڕین ئەو كاتە نزیكە لە ئامانجەكانمان زیاتر نزیك ببینەوە بەڵام هەتا وەك ئێستابین بەدڵنیاییەوە هیچمان نابێت بەهیچ وەك چۆن لەڕابردوودا هەوڵی زۆرو قۆربانی زۆر باجی زۆر بەڵام دەسكەوتی كەم بوەو ئەنجامەكەشی ئەم لەت بون و پەرتەوازەبونەی لێكەوتۆتەوە .