بەشداری شەڕی موسڵ ناکەم

چۆن تەفسیری بۆدەکەن ماڵتان ئاوابێت ، بەڵام لەدنیا و قیامەت من بێبەشم لەو جەنگەی کەهەموولایه شەڕیانە لەسەر بەشداریکردن

هەموومان بیرمان ماوە کە بەشەوێک سوپایەک بەهەموو پێداویستیەکانیەوە چەند سەعاتێک خۆی ڕانەگرێت لەبەردەم ژمارەیەک چەکداری داعش و چەند پارێزگایەکی بێ تەقە تەسلیمکرد بەهەموو چەکەکانیانەوە بێ باکانە خەڵکەکەیان بەخەوتووی بەجێهێشت و کردنیانە نێچیری دڵڕەشەکان و وەک بارمتە خەڵکەکەی دەست بەسەرکرد ،
دیمەنی شەنگالیەکانمان لەبەرچاوە بەکێوەوە بەتینوێتی و برسیەتی کە لانیکەم پێشیان نەووتبوون ئێمە ڕادەکەین و بەرگری ناکەین ئێوەش خەمێکی خۆتان بخۆن !
ئێستا دووای چەند ساڵێ مۆڵەتدان بەداعش بۆ خۆتۆکمەکردن و سەنگەرلێدان لەیەکێک لەگەورەترین پارێزگاکانی عێراق و ئازادکردنی لەهاتووچۆ و بازرگانی لە موسڵەوە بۆ ڕەقە بەبەرچاوی ئێف شانزەی ئەمریکی ، چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە پشتیوانی هەموو جیهان و ووڵاتانی ناوچەکە و مێلیشیا عێراقیە مەزهەبیەکان بەئاشکرا دەهۆڵی شەڕ ئەکوتن بۆ لێدانی موسڵ و خەڵکی موسڵ بەتاوانی بوونی ئەو داعشەی کە خۆیان بۆیان چۆڵکرد!
یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەستاوە لەسەر خێرایی یەکلایی کردنەوەی شەڕی موسڵ کێشەنیە بەچەندێ لەقوربانی و کاولکاری !!

سەرچاوەیەکی سەربازی ئاگادار قوربانیانی جەنگەکەی دیاری کردووەه به ئاوارەبونی ملیۆنێک و کاولبونی زیاتر ٪٥۰ی شارەکە و کوژرانی ۳۰هەزار مەدەنی و کوژرانی پێنج هەزار سەرباز که چارەکێکی لەهێزەکوردیەکان دەبێت ، ئەمە وەک هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی و لەئەگەری درێژەکێشانی شەڕەکەدا ژمارەکان گەورەتردەبن

سزادانی خەڵکەکەی جارێ بەتەسلیم کردنیان بەداعش و جارێکیتریش بە بۆردومان و ئیف شانزە کاری نیشتیمان پەروەر و ژیرەکانە ؟!

کاتی لێدانی عێراق لە۲۰۰۳ بەبیانوی بوونی چەکی ئەتۆمی و کاتێک لەئەنجومەنی ئاسایش کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردەمی جۆرج بۆشی کوڕ چەند بینایەکی شارۆچکەی خورماڵی سەربەپارێزگای هەڵەبجە پیشانی جیهاندا و ووتی ئەوە کارگەی دروستکردنی چەکی کیمیاوین !!!!!!
هەر ئەوکاتەش بوو بە موناقەشەم لەگەڵ چەند کەسێک کە بەتەمەنیان خۆیان و باوانیان لەخزمەتی بەعسدابوون کە ئەم جەنگە پێویست نیەو جەنگ باشترین ڕێگەنیە و لادانی سەدام تەنها بەجەنگ نابێت و جەنگی داگیرکاریە نەک ئازادی ،
ئێستا دووای ۱۳ساڵ تێپەڕبوون بەسەر داگیرکردنی عێراق وەک ئەمریکا خۆی ناوینا داگیرکار بۆ سودمەن بوون لە ئیمتیازاتەکانی داگیرکەری بەپێی یاسانێودەووڵەتیەکان
بەڕاستی ئەمە جەنگی ئازادی بوو؟!
کێ بەرپرسە لەو خوێنەی کە هێشتا نەوەستاوە ؟!

خوایه وەک چۆن من بێبەشم لە ڕادەستکردنی ئەو شارە بەبێ بەرگری و لەکەشێکی گوماناویدا بەداعش ، ئاواش بێ بەشمکە لەو شەڕە کاولکاری و خوێناوویەی کە دەهۆڵی بۆ دەکوترێت