زيڕه‌كه‌ن ياخوا....

 

به‌س پێم بڵێن كه‌ى به‌ته‌مان ببن به ‌به‌شه‌ر...؟


كراسێ دادڕن له‌دوژمنداره‌كانى دونيا ..
ئه‌مريكا پۆليسێكى ره‌زاگرانى دونيايه‌ و دوژمنداره‌ ...
كه‌چی له‌ بيست وچوار سه‌عاتا ، هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و ئه‌نجامه‌كه‌شى راده‌گه‌نێت ..


توركياى كه‌مالى دوژمنداره‌ و ئێسك قورس ، هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و له‌ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێكيشدا ئه‌نجامه‌كان رائه‌گه‌یه‌نێت ...


ئێرانى شيعه‌ى سێداره‌ ، دونيا دوژمنيه‌تى ، هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و خێرا ئه‌نجامه‌كان راگه‌ینراو و قبوڵكراوه‌..


ئيسرائيل پڕ چنگێکه‌ ، موسڵمان ومه‌سيحى و عه‌ره‌ب دوژمنيه‌تى و چاره‌يان ناوێت ، به‌رده‌وام خه‌ريكى هه‌ڵبژاردنى قبوڵكراون..
توخوا پێم بڵێن ئه‌م وڵاتانه‌ دوژمندارن يان ئێمه‌ ؟


ئه‌وان چونكه ئازان ، هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن و ناشترسن ...


ئێمه‌ش چاره‌كه‌ سه‌ده‌يه‌كه ‌له‌ سه‌دام ئه‌ترسین ، چونکه‌ دوژمندارين ، با ئه‌زمونه‌که‌مان له‌بار نه‌چێت ..


دواتر ناوه‌ند دوژمنمانه‌ و هێشتا ئه‌زمونه‌كه‌مان ساوایه‌ ، ماويه‌تى بگاته‌ ئاستێك بتوانين هه‌ڵبژاردن بكه‌ين ..
ئێستاش دوژمندارين ، چاويان پێمانا هه‌ڵنايه‌ت ، ئه‌ها ئه‌و شه‌وه‌ داعش هات بۆ هه‌ولێر، ئێران ره‌حمى كرد و فرياكه‌وت....
خۆبينيتان چه‌ند داعشێك هاتنه قودس و دڵى كوردستان و خه‌ريك بوو زه‌وتى بكه‌ن ؛ هاتن بۆ كه‌ركوك و عه‌بادى وحه‌شدى شيعه‌ فرياكه‌وتن ..
ئه‌ڵێن وه‌زعه‌كه‌ ئه‌مين نييه‌ ، داعش شانه‌ى نووستوى هه‌يه‌ ...
هه‌ى شه‌وه‌ بتانبات ، ئێوه‌ش شانه‌ى خه‌واڵو و باوێشكتان هه‌يه‌..

چۆن رووتان دێت ئێمه‌ى خاوه‌نى پێشمه‌رگه‌ ئه‌ترسێنن؟


که‌پێشمه‌رگه‌مان هه‌يه‌ له‌چى ئه‌ترسين ؟ كوا دوژمن با بێن ، ئێمه‌ پێش مه‌رگ كه‌وتوين و ئێوه‌ش دواى دزى و درۆ و جاشايه‌تى ..
ئێوه‌ى چه‌ته‌ و مافيا ، دواى نه‌وت و دۆلار و ڤێلا و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانتان که‌وتوون له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و توركيا و ئيسرائيل و ئێراندا ‌ ، بۆیه‌ ترساون و زراوتان ته‌قيوه‌..
هه‌ى غيره‌تتان سه‌گ بيخوات ، ئه‌رێ وه‌ڵڵا ..


*****************************
تاها سۆڵه‌يى
دارولمولكى بابان
نۆى يانزه‌ى شانزه‌