ریفۆرمی ئاین!

 

سه‌ره‌تا ده‌بێ بگوترێت، ئه‌م باسه‌ كێ زه‌قی ده‌كاته‌وه‌ و كێ باسی ده‌كات، ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌یورژێنن له‌ مانای ئه‌سڵی ریفۆرم گه‌شتوون یاخود ئه‌سڵه‌ن له‌ مانای شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و ثه‌وابت و هتد تێگه‌شتوون یاخود نا..!؟ له‌ وه‌ڵامدا ئه‌فسوس ده‌بیستین..

من هه‌میشه‌ گوتومه‌ هیچ جیاوازییێك له‌نێوان به‌ناوقورئانیه‌كان و ئه‌هلی مه‌دخه‌لیزم نابینم.. هه‌ردوو گرۆ ئیفرات و ته‌فریتیان هه‌یه‌، ئه‌لبانی ده‌ڵێ ئوممه‌ت له‌ ئاقیده‌ لێی قه‌وماوه‌ و سه‌له‌فیه‌كان له‌ ئه‌خلاق.، منیش ده‌ڵێم قورئانیه‌كان هه‌م له‌ ئاقیده‌ و هه‌میش له‌ ئه‌خلاق لێیان قه‌وماوه‌.. بۆ ئه‌م باسه‌ش هه‌مان جۆره‌، له‌ هه‌ردوو گرۆ گه‌نجانیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی دوو نامیلكه‌ و پۆستی فه‌یسبووك خۆیان لا ده‌بێ به‌ عه‌لامه‌! جا گه‌نجه‌ مه‌دخه‌لییه‌كه‌ ده‌ستده‌كات به‌ ته‌كفیر و گه‌نجه‌ قورئانیه‌كه‌ش به‌بێ رێزی به‌ زانایان و عوله‌مای پایه‌به‌رز، و به‌باسكردنی كۆمیدیای ریفۆرم به‌ نه‌زانی.،خۆشی به‌ هیچ شاره‌زایێ ناگۆرێته‌وه‌، با من بێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌م..

ریفۆرمی ئاینی! ئایا ریفۆرم له‌ ئاین ده‌كرێ.؟!
سه‌ره‌تا ریفۆرم واته‌ تازه‌گه‌ری، تازه‌گه‌ری له‌ شتێ كه‌ خه‌له‌ل له‌ ئه‌ساسه‌كه‌ و له‌ بناغه‌كه‌یدا هه‌بێت، ده‌كرێ عه‌رز بكرێت چ خه‌له‌لێك له‌ بناغه‌ی دین هه‌یه‌!؟ تاوه‌كو تۆ بێیت و ریفۆرمی بۆ بكه‌یت..! دواتر حه‌قه‌ته‌ن چلۆن ریفۆرم له‌ دین ئه‌كرێ! ئه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتووییه‌.. ئه‌ی پێویسته‌ ریفۆرم له‌ چیدا بكرێت..!؟ئا ئه‌مه‌یه‌ پرسیار..
وه‌لێ ده‌بێ سه‌ره‌تا تێبگه‌ییت كه‌وا ئاین یاخود بڵێم شه‌ریعه‌ت له‌ چی پێكهاتووه‌.؟ جا بێیت و خۆت له‌باسێكی وا بده‌یت..

شه‌ریعه‌ت سێ به‌شه‌، عه‌قیده‌ + ئه‌خلاقییات + فیقه‌.، فیقهـ دوو لقی لێده‌بێته‌وه‌ ثه‌وابت + ئیجتیهادات..
ئه‌وه‌ی كه‌وا ریفۆرمی لێده‌كرێت لقێكه‌ له‌ لقه‌كانی فیقهـ كه‌ ئه‌ویش لقێكه‌ له‌ شه‌ریعه‌ت! كه‌وایه‌ ئه‌و گشتگیركردنه‌ چیه‌.! ئایا ریفۆرم له‌ ئه‌خلاقیات ده‌كرێت.؟! یاخود عه‌قیده‌؟! یاخود ثه‌وابتی فیقهی!؟ نه‌خێر!.. ئه‌وه‌ی گه‌ر ریفۆرمێكی لازم بێت له‌ عانی ئیستێدا كۆمه‌ڵه‌ ئیجتیهاداتێكی فیقهی زانایانی پێشووه‌ كه‌ بۆ سه‌رده‌می خۆیان فه‌رموویانه‌.! ئه‌مه‌ به‌ وردی چوونه‌ ناو باسه‌كه‌یه‌.. نه‌ك تۆ جاڕی ریفۆرمی كامڵی دین لێبده‌یت و هێشتێش ئه‌و شتانه‌ نه‌زانیت..!
گه‌رنا به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و جاڕ لێدانه چه‌واشه‌یه‌.!
ئیشكالیش ئه‌وه‌یه‌.،باوه‌ڕدارانی ئه‌و جاڕه‌ش، زۆرن، ئه‌مه‌ش له‌ بێ ماریفه‌تیه‌وه‌یه‌..
((وه‌لێ پێویسته‌ بڵێم.. ئه‌و هه‌وڵه‌ خه‌مخۆریه‌ جددییه‌ی كه‌وا له‌ رێگای كتێب و كۆربه‌نده‌وه‌ خه‌ریكی بابه‌تی نوێسازین له‌ فه‌همیێكی نوێی ئیسلامی له‌ فیقه و هزرو سیاسه‌ت و دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ی ئیجتیهادات ده‌بێ به‌رز بنرخێندرێت.. ئه‌مه‌ وه‌ك كاره‌ هه‌رزه‌كاریه‌كانی گرۆی قورئانیه‌ت نیه‌.. ئه‌م كاره‌ كۆمه‌ڵه‌ مامۆستایێك و بیرمه‌ندی عاقڵ و تێگه‌شتوو پێی هه‌ڵساون و خه‌ریكین.. كه‌ جێگای بایه‌خه‌..))
ده‌مه‌وێت به‌كورتی وتاره‌كه‌ ببڕێنمه‌وه‌، له‌ كۆتادا ده‌ڵێم..
پێویست به‌ خۆسه‌غڵه‌ت كردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ناكات..حه‌دیسی شه‌ریفی په‌یامبه‌ر(ص) بۆمانی به‌یان ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ:- خودای باری ته‌عه‌لا هه‌ر سه‌د ساڵ جارێ موجه‌دیدێ ده‌نێرێت بۆ ته‌جدیدی ئیجتیهادات و فه‌همی نوێگه‌ری له‌ به‌عزه‌پرسێكدا..
نمونه‌ی موجه‌دیدانیش حه‌زره‌تی شێخ سه‌عیدی نورسی و ئیمامی پێشه‌وا حه‌سه‌نی به‌نا.. كه‌ موجه‌دیدانی سه‌ده‌ی پێشوو بوون..
ئه‌و دوو زانایه‌.. گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین ته‌جدید و نوێسازیان كرد،! به‌ڵام ئه‌و ریفۆرمه‌ نیه‌ كه‌ قورئانیه‌كان ده‌یانه‌وێت.. چون ئه‌وان ریفۆرمێكیان ده‌وێت قوتاریان بكات له‌ حه‌دیسی شه‌ریفه‌.. تاوه‌كو قوتار بن له‌ عیبادات.. له‌نوێژ – له‌ قوربانی و له‌ رۆژوو و هتد..
ده‌ی بابای قورئانی ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌ به‌ چاوی خۆت بیبینی..