جیاوازی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و كوردستان


بۆ ئەوەی بزانین هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان : چەندە یاساییە ؟ چەندە دیموكراتیە؟ لەچ ئاستێكدایە؟ كەم وكوڕی‌و لەنگیەكانی چیە؟ پرۆسەكە چۆن بەڕێوە دەچێ؟ دەرەنجامەكانی چین؟ بۆچی ئەوان پێی بەرزبونەتەوەو گەشتونەتە كڵاوان‌و، ئێمە پێی بوینەتە كیسەڵ‌و كەوتوینەتە بن ئاوان؟


بۆ وەڵامی ئەم پرسیلرانەو چەندەها پرسیاری كە باش وایە جیاوازی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاو هەرێمی كوردستان بخە ینە بەرچاو.
لەو جیاوازیانە:


* لای ئەوان، كاتی هەڵبژاردن دیاری كراوەو خولیە(چوارساڵ جارێكە). لای ئێمە، دیاری كراو نیە بە ئارەزوی فلان كەس‌و فیسارحزبە، كەی ویستیان هەڵبژاردن دەكەن‌و، نەیان ویست هیچ.

*لای ئەوان، بانگەشە یاسای و ڕونەو تێچون‌و خە رجی دیارە، لای ئێمە، نایاسای وناڕونە كاندیدی واهەیە بە قەدەر هەمو كاندیدەكانی حزبێكی كە بانگەشە دەكات.
*لای ئەوان، فەلسەفەو مەبەست لە هەڵبژاردن گۆڕانە لە سەركردەوەو حیزبیشدا، لای ئێمە، مانەوەو شەرعیەت دانە بەحزب‌و كەسێكی دیاری كراو.
*لای ئەوان، هەموكات ئەنجام چاوەڕوانكراو نیە(وەك دەرچونی ترامپ)، لای ئێمە، پێشوەخت هەموان دەزانین براوە كێیە تەنها شەرعیەتی بۆ وەر دەگرین.
*لای ئەوان، بەرنامەی هەڵبژاردن گرنگە. لای ئێمە، كەس گرنگە.
*لای ئەوان، كەس لەكەس ناپرسێ دەنگ بەكێ دەدەی؟ یان بەكێت داوە؟ لای ئێمە، سوین‌و تەڵاق دەدرێ، وبەدڵیان نەبو سزادەدرێ.
*لای ئەوان، ترس لە لێهاتوی‌و لێنەهاتوی كاندید نیە چونكە سیستەم و بەرنامە هەیە، لای ئێمە هەرپۆستێ وادوراوە كاڵایە تەنها بەباڵای كەسێ یان چەند كەسێك دەكات و دەڵێن تەنها ئەوان دەتوانن ئەو پۆستە بە ڕێوە بەرن.
*لای ئەوان، خزمەتگوزاری گرنگە، لای ئێمە مێژوو.
*لای ئەوان، حزبێك، كەسێك دەیباتەوەو ئەوانی كە دەرناچن، لای ئێمە، هەمویان براوەن.
*لای ئەوان، براوە وتاری سەركەوتن‌و بەرامبەر وتاری پیرۆزبایی(دۆڕان) پێشكەش دەكات، لای ئێمە هەموی براوەیەو پاش كێشەو بێنەو بەردە ڕێك دەكەون، وتاری سەركەوتن هەیە، وتاری پیرۆز بای(دۆڕان) نیە.
*لای ئەوان، ڕۆژانی هەڵبژاردن پشو نیە، لای ئێمە هەڵبژاردن یانی پشو.
*لای ئەوان، گەرئەنجامی بەدڵ نەبو دەتوانێ شتە كەسێتیەكانی بشكێنێ(T.v،كورسی، ڕادیۆ). لای ئێمە گەرئەنجامی بەدڵ نەبو ئەلبیسەكە دەگرێ‌و ئەنجام دەگۆڕێ بەو جۆرەی بە دڵیەتی.
*لای ئەوان، ئەنجام هەمان رۆژ دەردەچێ، لای ئێمە پاش چەند ڕۆژێك لە هەراو كێشەو گاڵە.
*لای ئەوان، یاسای هەڵبژاردنیان زۆر ئاڵۆزە ئەنجامی هەڵبژاردنیان زۆر ڕونە.لای ئێمە، یاسای هەڵبژاردن زۆر سادەو ڕونە ئەنجاممان ئاڵۆزو نا دیارە.
لای ئەوان، تەزویر نیە(كەمە)، لای ئێمە بەدەستە‌و دەرزەنە.
*لای ئەوان، ڕۆژانی هەڵبژاردن وبانگەشە بە ئاهەنگ‌و شادی تێدەپەڕێنن، لای ئێمە كوشتن‌و بارەگارەگاسوتاندن.
*لای ئەوان نازانن! تەنها زیندو دەنگ دەدات، لای ئێمە مردوی چەند ساڵەش دەنگ دەدات.
*لای ئەوان بەئومێدو هیواو خۆشی‌و شادیەوە چاوەڕوانی هەڵبژاردنن‌و پێشوازی گەرمی لێدەكەن، لای ئێمە لەگەڵ نزیك بونەوەی خەم‌و دڵەڕاوكێ‌و ترس‌و نائارامی شەقام داگیردەكات. بۆیە پورە حاجیەكی بەتەمەنی نەخوێندەوار دەی وت: چاوەكەت كوێربێ هەڵبژاردن دیسان بەخوت‌و ناخۆشیەكانتەوە هاتیتەوە. گەنجێكی خوێدەواریش دەی وت:خوا بیبڕێ پاشا گەردانیە.


ئەم جیاوازیانە وای كردوە كە شێتێكی ئەوان سەد شێخی(سەركردە) ئێمە بێنی. لە خزمەت‌و گەشەسەندن‌و پێشكەوتن، چونكە ئەوان پشتیان بەسیستەم‌و دەزگاو بەرنامە بەستوە نەك تاك ئێمە بە پێچەوانەوە.