گەل نێچیرە و ئێوە ڕاوچین

 

     چەندان ساڵە ماوە ماوە،سەدان كۆبونەوە، دەیان لیژنە ،بگرە سەدان بڕیار زیاتر ئەم هەواڵ و بابەتانە هەمو شەوێ ئەبنە میوانی شاشەی ماڵەكانمان ئەبنە دیمەنی سەر تۆڕی چاوەكانمان، ئەبنە ئاوازی گوێ یەكانمان، بونە باسی سەر جەم كۆبونەوەو مەجلیس و كۆڕو سیمینارو كوچەو كۆڵان و شەقام و بازاڕو تەنانەت ناو پاسەكانیش .
بەڵام پرسیارێك دروست ئەبێت ئەنجام چی بوو؟
كەس لە ووتەو قسەی كەم نیە بەڵام هەموومان چاوەڕێن زۆر دەمێكە، بۆجارێكیش بێت بەڵێنێكتان ڕاست دەر بچێت، پرۆژەیەكتان بۆ بەرژەوەندی گەل هەبێت، شیعارو باسی كوردایەتی و نەتەوایەتیتان بەڕاست بێت، خەمتان خەمی چارەسەركردنی ئازار و نەهامەتیەكانی ئەم گەلە ستەم دیدەیەبێت .
بەڵام بەداخەوە وادەر نەچون بەڵكو خوێتان كردە برینی گەلەوەوە ،نەك هەر ئێستای ئەم گەلەتان تاریكرد بەڵكو داهاتوی نەوەی نوێشتان لەناو برد ، ناو و ناو بانگی كورتان وەها شێوان نەك شانازی نەكەین بە كورد بونمانەوە بەڵكو بوینە مەخسەری سەرجەم گەلانی دنیا.
لەبری یەك ڕیزی و یەك دەنگی، پەرتەوازەیتان هەڵبژارد ،لەبری ئاوەدانی و خزمەت ماڵوێرانی و نەهامەتیتان هێنا ،لەبری ئازادی و داهێنان كۆیلایەتی و گەرانەوەتان بۆدوا وە بۆمیللەت هەڵبژارد .
بڕوابكەن ئەوەی كە نەدەبو بكرێ كرتان خاڵێكی جوانتان نیە تاباسیكەین بەم شێوەیەش باسی كوردایەتی و پارێزگاری خاك و نیشتمان و خەڵك ئەكەن .
لەگەل داعش بازرگانی بەخوێنی ڕۆڵەكانی ئەم گەلەوە ئەكەن شەرم ناكەن لەسەروە ئەوان خوێن و ئازارو تەرمی ڕۆلەكانمان بۆئەنێرنەوە، بەلام ئێوە لەمێژە لەگەڵیاندا دەستان تێكەڵكردوە بازرگانیان لەگەلدا ئەكەن .
بۆدونیاتان سەلماند كە ناكرێ كورد یەك گوتار بێت خاوەنی هێزێكی تۆكمەو خاوەن بڕیاربێت، هەریەكەتان گۆرانی بەباڵای ووڵاتێكدا هەڵ ئەدەن چاڵ بۆیەكتری هەڵ ئەكەنن، موزایەدە بە خوێن و خاكی خەڵكەوە ئەكەن .
دەبابەس بێت هەتاكەی ئەوە وائەمساڵیش ماڵ ئاوای لێكردین دەبا ئێوە ماڵئاوای لە خود گەرای خۆتان بكەن، بێنەوە بۆ خولگەی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان ئەو گەلەی كەزۆر بەرپرسیارانە مامەلەتان لەگەڵ ئەكات وازی لەهەموو مافێكی خۆی هیناوە بۆئیوە بەڵام ئێوەش هەر ڕۆژەی ناسۆرێكی نوێی بەناخا ئەكەن .
دەوەرنەوە هۆش خۆتان ئەگەر ڕوحم بەگەل و خاك ناكەن، ڕوحمێك بەمێژوی كوردو خۆتان بكەن،لەكوێ دنیا بونی بوە كە كەسانێك هەبن دژی خاك و خەڵك و ئێستاو داهاتوی خۆیان بن .
هەر ڕۆژەی شەیپورێكی شەڕی ناو خۆ بۆئەم گەلە بەستەزمانە جاڕ ئەدەن هەموی بۆ ئەوەیە بسزمانیتان بەر دەوام بێت .
دڵنیابن كەبونێكتان هەیە هی گەلە گەر گەل نەبێت ئێوەش مایە پوچن .
زۆر گرنگە جەریئانە بڕیاربدەن ،پێویستی بەم هەمو كۆبونەوەیەنیە لەكوێ خراپتان كردوە پەشیمان بن چاكی بكەن ، بەداخەوە كە ئەتوانم بڵێم لەكوێ خراپتان نەكردوە، دەست بۆهەرچی ئەبەیت وێرانەیە دواجاری هەموی بۆ بەر ژەوەندی بنەماڵەیە.
سەردەمی چی و سیستەمی چی گەل نێچیرەو ئێوەش بونەتە ڕاوچی، لەداختان نازانین بۆكوێ بچین بۆ ئەم گەلە بەبەردەوامی مایەی نەهامەتین لەنەخشەدان چۆن زنجیرەیەك قەیران دروستكەن نەك ئەوەی هەیە چارەی كەن .
بەڵام داخەكەم گەل زوو تێ نەگەی ئێوە كەهاتنەوە یەكەم ئیشتان ئاودیو كردنی ووڵات بو بگرە تەنانەت شوفڵێكتان نەهێشت بۆیە ڕۆژمان بەم ڕۆژە گەیشت .