نەخۆشیی تری دەروونی سەردەم ، بەرۆكی گرتوین

 

کەوتووینەتە زەمانێکی زێدەخراپەوە، ئەفکاری بۆگەن لەهەموو لایەکەوە سەری هەڵداوە، ئەتباعی بێ عیلمیشی زۆرن.. لە سەردەمی فەراغی رۆحی و مەعنەوی کە کەم تەئسیری شەپۆڵی تەسەوفی پاک دروستی کردووە، لە کاتێکدا کە فیراقمان دەگەڵ عیرفانیاتا کردووە ، مەعریفە و فیکرەی دینی زۆر ڕەواجی هەیە..

هەمیشە دەگوترێت دەبێ هەر کەسەو لە مەجالی خۆیدا بئاخڤێت، کەچی ئەفسوس لە باسی مەعریفەی دینیدا هەمووان شارەزان، عەلامەیێکن بۆخۆیان..

ئەم کۆمیدییا وەهمییەی دروست بووە رەوت و گرۆیی بەنێو قورئانی بونیاتنەریەتی، کە لەدەرەئەنجامدا فەوزاێک دەخولقێنێ کارەساتی لێدەکەوێتەوە ، جا بەحوکمی ئەو ڕەواج و بایەخەی کە فیکری دینی هەیەتی زۆر کەسیش خۆی پێدا شۆرکردۆتەوە ،کەسانێک کە خودا شەرمەندەیان دەکات گەر تەنانەت بۆ جارێکیش بێت بێنە گفتوگۆیێکی زانستی.

نامەوێ باسی ئەوە بکەم چەن گرنگە کە کەسێ لەو بوارەدا پەخش دەکات دەبێ چ مەرجی تێدا بێ و چی لازمە ، چون ئەسڵەن باسیش بکرێ.، بابای بەناو نوێخواز ئامادە نییە خۆبشکێنێتەوە.

*گرۆی بەناوقورئانیی خودان چ نەخۆشیێکی نەفسییە!؟
خۆزگە یەک نەخۆشی بووایە، فەردی قورئانی هەرزوو فۆبییاێکی بۆ دروست دەبێ بەرامبەر بە مەلا! سەیرە، زۆریش سەیر ،لەهەر باسێک و لەهەر لایێکا زار بکرێتەوە بەرامبەر بە مەلایان رشانەوە ئامادەیە، بێ شەرم کردن لەوەی مەلایان لە کۆی مێژوو چ خزمەتێکییان بە دین و میللەت و نیشتیمان کردووە، نەخۆشی خۆ دەوەشێنن و دەرەدەکەیان بڵاودەکەنەوە، ئیدی من بەزەییم بە حاڵیان دێتەوە و پێکەنینیشم پێیان دێت..

لایەنێکی تری نەخۆشییەکە، خەڵک بە هیچ نەزاندنە.. ئەوەی لەسەر فیکری کرچ و کاڵی ئەوان نەبێت، کۆنەپەرست و دواکەوتوو و هیچ نەزانە، تەنها و تەنها ئەوان پێش کەوتوون ، ئەی نابینی خودانی چەن داهێنانانن..!!

فۆبیاێکی تر سەلەفییەت!! هەرکەسێ لەگەڵ فیکرم نەبوو سەلەفییە ، داعشە، توندڕەوە ، ئەوەش لەدەرەنجامی نەبوونی سابیقەی عیلمی لە جیاکردنەوەی گرۆیان و نەناسینیانە.

چون مەعقول نییە ئەوەی رەسولی ئەکرەم و حەدیسی سەرداری نازداری لا بە قەدر بێ تۆ بیکەیتە ئەهلی سەلەف و بە سەلەفی هەژماری بکەیت..

تا ئێستا سەریش لەوە دەرناکەین، ئەو رقە پیسە چییە بەرامبەر بە مەوجی میانرەویی هەیانە، هەر ئەوەمان لەدەستە بڵێین
خوای گەورە شیفاتان بدات.