تكایە تیرۆر بەسە، بەتیرۆر ناگەن بەهیچ

  چوار شەممە, 01 شوبات 2017 07:04

 

         ((( لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەرانی تیرۆری ناوخۆیی نادۆزرێنەوە ، تەنیا تیرۆری دەستە دەرەكیەكان ئاشكرا دەكرێن)))
                   تاكە شانازی لەهەرێمی كوردستان پاراستنی ئەمنیەتی ناوخۆبووە، بەڵام هەركاتێك تیرۆرستان هەركەسێكیان مەبەست بوبێت و لەهەر شوێنێك و لەهەر پۆستێكدا و لەهەر كاتێكدا بوبێت ،دەستی خۆیان وەشاندوە تەنانەت ئەگەر تیرۆر كراوەكە لەناو خێزان و منداڵەكانیشدا بوبێت!!!
ئیتر ئەو شانازیەش دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە ، ئێستە ئەمنیەتی هەرێم چ نرخێكی هەیە لای خێزان و كەس و كاری قوربانیانی تیرۆر ؟ كاتێك ئەوان خۆشەویست ترین كەسیان لەدەست دەدەن و ئەنجام دەرانیش وەك بەرزەكی بان بۆ دەردەچن ، ئیتر دڵ بەكوێ و چی هەرێمی كوردستان خۆش كەن؟؟؟!!!
ناخۆشتریش لە تیرۆركردنەكە دروستكردنی چەندین سیناریۆیە بۆ ئەوكارە، تا گەشتۆتە ئەو ڕادەیەی كە كەس نەك باوەڕ بە سیناریۆكان تەنانەت ئەگەر تیرۆرستەكەش بدۆزرێتەوە و بدرێت بەدادگا كەس باوەڕ بە لێدوان و دان پێنانەكانیشی ناكەن! ئایا ئەمە خەتای كێیە هاوڵاتیان هێندە بەگون بن لە تەنانەت لە ڕاستیەكانیش چجای لە سیناریۆكان .
تكایە ئیتر تیرۆری ناوخۆیی بەسە ، لەوە زیاتر دەسەڵات ناشیرین مەكەن، هێزە ئەمنیەكان مەخەنە ژێر پرسیارەوە.
ئەگەر تا دوێنی چەكی تیرۆرستان ڕوی لە ڕۆژنامە نوسان بوو، ئەوا ئەمڕۆ ڕوی كردۆتە مامۆستایانی ئاینی، دوێنی دكتۆر وشیار و ئەمڕۆش مامۆستا محمود، تكایە ئیتر تیرۆر بەسە، بەتیرۆر ناگەن بەهیچ ، مێژوو سەلماندویەتی .