شۆفیری له‌ وەرزی زستاندا

 

هونەر علی كارمه‌ندی به‌شی راگه‌یاندنی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌ریمان

گرفتی گه‌وره‌ى کاربەدەستانی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شوفێران ئه‌وه‌یه‌ ، کاتێک پۆلیسی هاتووچۆ رێنماییان ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ به‌فرێکی زۆری لێ باریووه‌ و شه‌قامه‌که‌ ده‌به‌ستێت، یان ریگاکە خراپە یان کەش و هەوا خراپه‌ وبە کەلکی شۆفێری نایەت که‌ به‌هۆی به‌فر به‌ستین و باران بارین و کەش و هەواوە به‌مه‌ترسی ده‌زانن بۆ ئه‌وان، که‌چی پابه‌ندی رێنماییه‌کان نابن، بۆیه‌ هه‌ر حاڵه‌تێک روو بدات خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ ژیانیان.

لەگەڵ ئەوەشدا شۆفێرانی کوردستان زانیارییان كه‌مه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن شۆفیری بكه‌ن له‌ كاتی به‌فر و باران باریندا.

شۆفیران و هاولاتیان کاتێک بەفر دەبارێـت ، دەچنە دەرەوە بۆ ناوچە شاخاویەکان بۆ ئەوەی یاری بە ئۆتۆمبیل و بەفر بکەن ، لەم چەند رۆژەی ڕابردوودا رووداوەکان جیگەی سەرنج بوو لای شارەزایان و كاربه‌ده‌ستانی هاتوچۆ ، تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا نێوان دوو قەزا ( کەلار ـ دەربەندیخان )زیاتر لە (10) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە بوەتە هۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 20 کەس .

جگە لە شارەکانی تری کوردستان وەک ( هەولێر و سلێمانی و دهۆک و راپەرین). بە داخەوە بۆمان دردەکەوێـ شۆفێرانی کوردستان پابەندی ڕێ،مایەکانی هاتوچۆ نابن و سەرکێشی ئەنجام ئەدەن. چەند رێنمایەک هەیە بۆ شۆفیران لە وەرزی زستاندا لە کاتی باران و بەفر باریندا ، ئەبێت ئەنجام بدرێت بۆ سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان ، کە وەرمان گرتووە له‌ پسپۆران و شاره‌زایانی هاتوچۆ. چۆن ئوتومبیلەکەت ئامادە دەکەیت بۆ وەرزی زستان””

زۆربەی ئوتومبیلە نوێیەکان پیویستیان بە کاری چاکسازی زۆر نابێت تەنها چاکسازی وەرزی نەبێت، تەنها ئەوە نەبێت وەرزی زستان لەشارەکانی خۆماندا گرانترە ڕەنگە تووشی چەند حاڵەتێکی ناخۆشت بکات ئەگەر هەندێ شت فەرامۆش بکەیت لە ئوتومبیلەکەتدا.

1 ـ ئەو ڕاپۆرتانەی ساڵانە ئامادە دەکرێت ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆری لەئیش کەوتنی ئوتومبیلەکان لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پاتری، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لایتەکان ئیش دەکەن یان کارپێکردنی سیستەمی گەرمکردنەوەی کوشنەکان کە ئەمانە دەبنە هۆی خراپکردنی پاتری ئوتومبیل بەشێوەیەکی خێرا، وە بەتایبەتی گەرمکەری جامی دواوەی ئوتومبیل کە بڕێکی زۆری ووزە لە پاترییەکە بەکاردەهێنێت، هەربۆیە پیویستە دوای ڕوونبوونەوەی جامەکە راستەوخۆ ئەم کردارە بوەستێنیت.

2 ـ یویستە بەردەوام ئاگاداری ئەوەبیت کە دەبەی ئاوی فڵچەکان بڕی ئاوی پیویستی تیادایە بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە، هەروەها (Anti Freeze) ئەنتی فریز بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەرگەی پلە گەرما زۆر نزمەکان بگرێت و نەیبەستێت.

3 ـ هەروەها پێویستە دڵنیابیت لە باشی تایەکان، لەبەرئەوەی لەم وەرزەدا ماوەیەکی زۆرترت پیویست ئەبێت بۆ وەستان.و تایەکان رۆڵێکی باشیان ئەبێت بۆ وەستانی ئوتومبیلەکە لەکاتی ستۆپگرتن.

4 ـ پاکو خاوێنی ئوتومبیلەکەت ڕابگرە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، لەبەرئەوەی قوڕو خوێیەکان ژەنگ زیاتر دروست ئەکەن، بەتایبەتی لەلای تایەکان.

5 ـ پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بە سیستەمی ڕووناککەرەوەی ئوتومبیلەکەت و دڵنیابیت لەوەی کە سەرجەم لایتەکانت کاردەکەن، گرنگییەکەی لە شەواندا دەردەکەوێت کە رادەی بینین کەم دەبێتەوە، بۆیە دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی ڕووناککەرەوە بەیەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکان دادەنرێت لە وەرزی زستاند.

6 ـ ڕێنماییەکی تر ئەوەیە کە شۆفێرەکە بەتانییەک لەناو ئوتومبیلەکەیدا دابنێت بۆ کاتی پێویست، بۆ گەرمکردنەوەی خۆی لە کاتی پێویستدا.

7 ـ پێویستە لەسەر شۆفێر ئاگاداربێت لە فلتەر و ڕۆنی مەکینە هەوای تایەکان و ڕۆنی ستۆپ و پشکنینیان بۆ بکات، فڵچەی جامی پێشەوە بەباشی کاربکات، هەروەها دڵنیاکردنەوە لە داخستنی جامەکان بەباشی لەکاتی بەجێهێشتنی ئوتومبیلەکە.

8 ـ لەگرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە ئاگاداری بیت لەکاتی وەرزی زستان و باراناویدا لێخوڕینە بەشێوەیەکی مامناوەند وە ڕەچاوکردنی دووری دڵنیایی لەنێوان ئوتومبیلەکان، لەبەرئەوەی بۆ وەستانی ئوتومبیلەکەت لەسەر زەوی تەڕ یان بەستوو پێویستت بە دووری زیاتر ئەبێت.

9 ـ شۆفێری بەڕێز ڕێنماییەکی تری گرنگ ئەوەیە کە لە وەرزی زستاندا ئاگاداری تانکی بەنزینەکەت بیت کە بڕی پێویستی تیادابێت ، چونکە ئەگەری دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ زیاد دەبێت لە زستان و بەستنی شەقامەکان و ئەمەش جەنجاڵی دروست دەکات و بڕێکی زۆرتری بەنزین بەکاردەبەیت. شۆفێری لە بەفر باریندا لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆیە لەسەر تۆی شۆفێر پێویستە کە بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت چەند ڕێنماییەک هەیە بە تەواوی جێبەجێ بکەیت.

1. کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3. ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4. دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5. بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

6. نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7. سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

8. لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

م-ع-ك