چ ئاین و شارستانیەتێك بوەتە هۆی كوشتنی زۆرترین ژمارەی مرۆڤ

دكتۆر نفید شێخ لە زانكۆی لویسفیل توێژینەوەیەكی ئامادەكردووە دەربارەی ژمارەی زۆرترین كوژراو لە رووداوە گەورەكانی وەك جەنگەكان و شەڕە ناوخۆییەكان و جینۆسایدە سیاسی و گەورەكان، لە سەرەتای مێژووی زاینی هەتا ساڵی 2008 كە لە نێویاندا 321 رووداوی گشتی و گەورەی هەڵبژاردووە، لەم شەڕانەدا شارستانیە گەورەكان و ئاینە جۆراوجۆرەكان تێوەگلاون.

توێژینەوەكە بەناونیشانی (ژمارەی كوژراوان، توێژینەوەیەكی ژمێریارییە بۆ توندوتیژی سیاسی لە رێگەی شارستانیەتەكانی جیهانەوە) ئەم توێژینەوەیە ژمارەیەك شارستانیەتی مرۆیی و ئاینی لەخۆگرتووە (ئیسلام و مەسیحیەت و بوزی و هیندۆسی و چینی و ژمارەیەك لە شارستانیە سەرەتاییەكان) ئەم توێژینەوەیە ئاینی جولەكەی نەگرتۆتەوە، چونكە زۆرتر پشتی بە شارستانیەتەكان بەستووە نەك هەموو ئاینەكان، توێژینەوەكە لەسەر چوار بنەما پۆلێنی توندوتیژیەكانی كردووە وەك (شەڕ ، شەڕی ناوخۆ ، توندوتیژی حكومەتەكان) لە توێژینەوەكەدا پێناسەی هەریەك لەم چەمكانە دەكات ئامانجی توێژینەوەیەكە رونكردنەوەی ئەو پاڵنەرو كارە سیاسیانەن كە بونە هۆی زیادكردنی توندوتیژی لەڕووی جیهانی و مێژووییەوە، دوای ئەوە رێژەی كوژراوانی لە هەر رووداوێك خستووەتەڕوو، پاشان پۆڵێنی رووداوەكانی كردووە بەپێی بنەمایەكی (شارستانی) بۆ زانینی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی هەر شارستانیەتێك یان ئاینێك كوژرابن.

بۆ ئەم مەبەستەش خشتەیەكی ژمێریاری دروست كردووە بەپێی چوار پێوەری بنەرەتی كە ئەمانەن:

1- رووداو (بۆ نموونە جەنگی جیهانی دووەم)
2- ژمارەیەكی رێژەیی بۆ كوژراوان
3- جۆری روداوەكە (جەنگ ، جەنگی ناوخۆ، .. هتد)
4- ئەو شارستانیەتانەی دەستیان هەبووە لە كوشتندا

لەم ئەنفۆگرافیكەدا بە كورتی ژمارەی كوژراوان دەخاتەڕوو كە بەهۆی (شارستانیەت و ئاینەكان)ەوە بووەو لە توێژینەوەكەدا باسیان دەكات. ]

*لە (ساسە بوست )وەر گیراوە