ئایندە بۆ یەكگرتووە

 

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك حزبێكی ئیصلاحی ئیسلامی نیشتیمانی میانڕەو لەسەرەتای ڕاگەیاندنیەوە تائێستا خەمی گەورەی پڕۆژەی ئاشتەوایی نێوان لایەنەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیەو هیچ كاتێك بەۆژەوەندیە شەخسیی و حزبیەكانیان پێش بەرژەوەندی گشتی نەخستووە ئەگەر بەزیانی خۆشیان كۆتایی پێهاتبێت .

یەكگرتوو جیاواز لە حزب و لایەنەكانی دیكە سیاسەت دەكات و سیاسەتەكەشی زۆر ڕوون و ڕاست و دروستە, بەهۆی ئەوەی كەیەكگرتوو دووربینترە لەلایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆیە لەئێستادا ژمارەی دەنگەكانی لە چەند حزبێكی دیكە كەمترە بەڵام وەك قورسایی و كاریگەر یەكگرتوو زۆر لەوانی دیكە كاریگەر ترو سەنگینترو خۆشەویست ترە هەم لەناوخۆ هەم لەسەر ئاستی دەرەوەش یەكگرتوو لەژیانی سیاسی خۆیدا قەت زمانی زبرو هەڕەشەو تۆڵەسەندنەوەی بەكار نەهێناوە ئەمەش خاڵێكی بەهێزی ئەو حیزبەیە كە خەڵكانی دیكە نیانەو ناشتوانن هەیانبێت چونكە ژینگەی حزبەكەیان ئەوە قبوڵناكات جگە لەوە یەكگرتوو حزبێكی لیبڕاڵ و مۆدێرنەو بە شێوەیەكی ڕاسیۆنالیزم(عەقڵانیەت) كاردەكات و واقع و ئایندە بەراورد دەكات و بڕیارەكانی لەو چوار چێوەیە سەرچاوە دەگرێ بۆیە ئەمە بیرتیژی یەكگرتوو نیشان دەدات و ئایندە دەخوێنێتەوە نەك بۆ ئەمڕۆ سیاسەت دەكات وەك هەندێ لایەنی دیكە كەبێگوومان نەتیجەی هەردوو سیاسیەتەكەش لەئەمری واقعدا بەدی دەكرێـت

یەكگرتوو پێش ئەوەی حزب بێت پڕۆژەیەكی ئیسلامی ئیصلاحی پەروەردەییە بۆیە پێش ئەوەی ئەندامەكانی بهێنێتە ناو ڕێكخستن هەر لەمنداڵیەوە خەریكی پەروەردەكردن و بەرهەمێنانی تاكێكی ئصلاح و چاكخوازو ئامانجدارە كەدواجار ئەم تاكانە دەبنە جیلێكی نوێی كاریگەر لەنێو كۆمەڵگاو داهاتووش بۆئەوان دەبێت نەك بۆ كەسانێك كەلەسەر بنەمای ڕق و كینەو توندئاژۆیی دروست بوون, كەژینگەی داهاتووی ناوچەكەو كوردستان بژاردەی دووەمی لاقبوڵ نیەو بژاردەی یەكەم كە یەكگرتوو پەروەدەیانانی كردووە دەبنە ئەمری واقع و داهاتووی ئەم وڵاتە بەدەستی ئەوانەوە دەبێت .

یەكگرتوو لەتەمەنی سیاسی خۆیدا قوربانی زۆری داوە هەرلەكاتی دروست بوونیەوە تائێستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوام ناحەزانی كەچاویان بەپڕۆژەو كاری ئیصلاحی یەكگرتوو هەڵنایەت هەستاون بەتۆمەت بەخشینەوەو ناوزڕاندن و هێرشی ناڕەوا بۆسەریەكگرتوو بەڵام یەكگرتوو گەورەتر لەوان و دووربینتر سەیری دۆخەكە دەكات و لەبڕی وڵامدانەوەی توندو نانەوەی ئاژاوە بەزمانێكی سادەو دوور لەهەڵچوون پێیانی گوتووە پڕۆژەكەی یەكگرتوو وە دۆخی كوردستان و ئاشتی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لەوە گەورەترە یەكگرتوو ئایندەی لەپێش چاوە بۆیە ناكەوێتە مقۆ مقۆیەك كە سوودی بۆ گەڵ و خاكەكەی نەبێت ز

خاڵێكی دیكەی بەهێزو هەرە كاریگەری یەكگرتوو ئەوەیە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیارەكانی خۆماڵیەو تاكە حزبی سەرتاسەریە لەكوردستان كە ساڵانێكی زۆرە توانیویەتی ئەم خۆماڵی و سەرتاسەرییە بپارێزت سەڕەڕای ئەوەی كە ڕۆژهەڵات و ناوچەكە لە دۆخێكی خراپدایەو بۆ هەموو حزبێك ناچێتە سەر گەر لەپەنای لایەنێك یان دەوڵەتێك نەوەستێت و گوێ لەبڕیارو داخوازیەكانیان نەگرێت ,كەچی یەكگرتوو زۆر بوێرانەو ئازایانە بڕیارەكانی خۆماڵیە وپڕۆژەی زلهێزی دەوڵەتانی ئیقلیمی ناتوانن كاری تێبكەن چونكە یەكگرتوو بۆ ئایندە تێدەكۆشێت و لەخەمی داهاتووی ئەم وڵاتەدایە .

شانازیەكانی یەكگرتوو زۆرن هەموویان باسناكرێ, شانازیەكی دیكەی یەكگرتوو ئەوەیە كە تاكەهێزە لەكوردستان هەموو كۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا ئەنجامداوە و دووجار ئەمینداری حزبەكەیان گۆڕێوە كەئەمە لەلای خەڵكی دیكە نامۆیەو سەركردە تانەمرێ هەر سەرۆك حزبە لای ئەوان,جگە لەوە یەكگرتوو دەستی بەخوێنی كەس سوور نەبووە بەڵكو جەستەی بەخوێن سوور بووە بەدەستی كەسانی دیكە, یەكگرتوو تاكە حزبە كە هیچ ئەندامێ لەسەر هیچ مەلەفێكی قێزەوندا لەزیندانەكاندا نیەو لەهیچ دۆسیەیەكی گەندەڵیشدا نەدەستی هەیە نە شەریكە, كەیەكگرتوو لەتەمەنی 23ساڵەیدا خاوەنی ئەم هەموو شانازیانەو دەیان شانازی دیكە بێت بێگوومان یەكگرتوو بۆئایندەیەو داهاتوی ئەم وڵاتە بەیەكگرتوو نەبێ بە هیچ كەس و لایەنی دیكە ئیستیعاب ناكرێ .