نامەیەكی كراوە بۆ لایەنە ئیسلامیەكانی كوردستان

  یەک شەممە, 05 ئازار 2017 07:10


سڵاوتان لێ بێت


بەڕای بەندە كۆبونەوەكانتان با لە سەر خاڵە هاوبەشەكان نەبێت ، چونكە خاڵە هاوبەشەكان ئەوەی ئێوە بە خاڵی هاوبەشی ئەزانن زۆر پەیوەست نیە بە ئێوە وە و ئەو واقعەی تیا ئەژین ،بە ئەندازەی پەیوەستە بە و جەماوەرەی كە هەموو لاتان هەتانە ، بۆ یە خۆتان سەر قاڵ مەكەن بەوەی خواتان یەكە و قورئانتان یەكە و ......هتد ، ئەم ووتارە بۆ كەسانێك و جیلێكە كە هیچ بەرژەوەندیەكیان لە نێواندا نەبێت ، مێژوو پێمان ئەڵێت هەر كاتێ بەرژەوەندی و قورئان كەوتبنە بەرامبەری یەكتر هەمیشە سەركەوتنی دونیایی بۆ بەرژەوەندی بوە ، ئەو كاتانەشی پیچەوانەكەی ڕوویدا بێت كە زۆر كەم بوە بە تایبەتی دوای سەدەی زێڕین ئێستاوەك مرواریەك دیارە و ئێمە ش لەم سەدەیەدا وەك ئاوێكی سارد كە ئەكرێت بە قوڕگێكی پڕ لە تەپ و تۆزاویدا مامەڵەی لە گەڵ ئەكەین و زۆر جار ئەمانەوێ بیكەینە پینەی زۆر شتی تری خراپ .


جا بۆیە ئەڵێم لە خاڵە ناكۆكەكانەوە دەست پێ بكەن چونكە ئێوە ئەتانەوێ شتێكی تازە بهێنن لەوەی خۆتان نەچێت ، جا ئەمەش پەیوەستە بە ئامادەیی هەموو لایەكتان بۆ واز هێنان لەوەی ئێستا لەبەردەستیدایە ، چ وەك تاك چ وەك لایەن ، ئەڵێن یەكێك لە هاوەڵان هەمیشە پرسیاری شەڕی لە پێغەمبەری خوا كردوە كە لێیان پرسیوە ووتویەتی تا خۆمی لێ بپارێزم .


بۆ یە پێمان باشە ئەم كارەتان قۆناغ بەندی بكەن و لە هەر قۆناغێك چ جۆرە قوربانیەكی پێویستە ئامادەیی بۆ بكەن ، ئایا ئەتوانن ئەو هەنگاوە بنێن ؟ ئێمەی جەماوەری ئیسلامیی بەلامانەوە گرنگ نیە كێ شەمەندەفەرەكە لێ دەخوڕێ ، گرنگ ئەوەیە بە سەلامەتی بگەینە جێگا و لە سەر ئێشەی زەمانە دورمان خەنەوە و خێر بۆ ئەم میللەت و ووڵاتە خێر لەخۆنەدیوە كۆبكەنەوە .


بۆیە بە پێچەوانەی هەموو ڕێسایەك كۆبونەوەتان لە سەر خاڵە ناهاوبەشەكان بێتو كۆنگرەی ڕۆژنامەگەریتان با لە سەر ڕێكەوتنەكان بێت ، هەر یەكەتان لەلای خۆتان ئێستا سەركردەیەو گوێ لێ گیراون بیهێننە بەرچاوی خۆتان سبەینێ لە بەر خاتری ئەم پرۆژە پیرۆزە ئەبنە گوێ گر و ئایا وەك قوتابیەكی زیرەك لە پۆلدا بە بێ دەنگی دادەنیشن ؟ یان ئاسان نیە بەلاتانەوە ؟ئەم خاڵە بەلای منەوە و زۆریش لەوانەی شەوگارێكمان بردوەتە سەر پێكەوە و باسی پرۆژەی ئیسلامی و ئێوەمان كردوە هەموو كۆك بوین لەسەری .
پاشان خاڵێكی تر هەیە كە گرنگیەكەی لە ئاستی خاڵی یەكەمدایە ئەویش نابێ نادیدەی بگرن ، چونكە هەمیشە مایەی سەر ئێشە بوە بۆ ناو كاری ئیسلامی و زۆر جار شتی گەورەی لێ كەوتۆتەوە ، ئەویش مەسەلە فیكری و تێڕوانینەكانە لە ئیسلام و توراس و مامەڵەی سەردەمیانە لەگەڵ دەق و ئەم بابەتانە ، ( ئەوەی بەلای منەوە گرنگە نوسینەوەی خەتێكی گشتی لە تێ گەشتن لە ئیسلام و توراس و حەدیس و ...هتد ) ئەم خاڵە زیاتر پەیوەستە بە جەماوەرتانەوە ئەم مەسەلە فیكریە لای جەماوەرەكەتانە و مەسەلە ی بەرژەوەندیش لای خۆتانە ئەگەر توانیتان ئەم دوو خاڵە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە ئەوكاتە هەموو شت ئاسان ئەبێت .


بۆ یە تكام وایە باشتەكان باش بكوڵێن پەلەی تێَدا مەكەن ، ئیوە ئەتانەوێ‌ بینایەكی تازە لە شوێنی بینا كۆنەكە دروست بكەن شوشەشتان ئەشكێ و تەپ و تۆزاویش ئەبن گرنگ ئەوەیە لەسەر نەخشەكە رێ بكەون و دەست بكەن بەكار
خوا یاوەرتان بێت
براتان اركان رشید معروف / ڕاوێژكار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عیراق
/ بغداد 1/3/2017