دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەرپرسیارن


كارەساتە، دوای 25ساڵ لە ئەزمونی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا،لە ووڵاتێكی دەوڵەمەندا لە ژمارەیەكی كەمی دانیشتواندا، لەژێرخانێكی دەوڵەمەند بەسوتەمەنی و كانزادا،لەسەرزەویەكی بەپیتی كشتوكاڵیدا، لەدوای دەیان ساڵ خەبات و قوربانی دانی پزاڤی ڕزگاری خوازی كوردیدا، پێشكەشكردنی هەزاران قوربانی بۆ پارێزگاری لە ناسنامەی كورد بونی شاری كەركوك و بابەگوڕگوڕی كوردان، كاتێك ئەنجومەنی پاریزگای ئەو شارە بیانەوێت ئاڵای كوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراقدا لەسەر دامودەزگا فەرمی و حكومیەكان هەڵبەكەن، ترسی ئەوەمان هەبێت كە حكومەتی ناوەندی موچەی فەرمانبەرانی ئەو شارە ببڕێت، لێرەدا ئەو پرسیارە ڕو بەڕوی دەسەڵاتداران و كار بەدەستان و بەر پرسانی ئەم هەرێم ئەبێتەوە بەتایبەتی پارتی و یەكیتی كە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە حوكمی ئەم هەرێمە ئەكەن ئایە كارە سات نیە هاووڵاتیانی هەرێم بەگشتی و دانیشتوانی شاری كەركوك دڵە ڕاوكێیان هەبێت كە بێنەوە سەر هەرێم توشی هەمان قەیران و كارەسات ئەبنەوە كەبەسەر دانیشتوانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە دا هاتوە، بەڕاستی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵاتێكی كوردی كە هاووڵاتیانی ووڵاتەكەی حەز نەكەن بخرێنە سەر هەرێمی كوردستان لەترسی بڕینی موچەو شایستە داراییەكانی ئەو پاریزگایە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە.
لەكاتێكدا ئەبوایە دەسەڵاتی كوردی لەڕابردوودا كارێكی بكردایە نەك هەر كوردەكانی كەركوك بەڵكو عەرەب و توركمانەكان پێش كوردەكان خۆشحاڵیان دەبڕیایە بە گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردوستان، بەڵام ئەوانیش ناهەقیان نیە لەم كوردوستانە دەوڵەمەندەدا هاوولاتیانی هەریم ئەگەر لەساڵانی ڕابردوودا ساڵی چەند بەرمیلێك نەوتیان وەردەگرت بەپارەی خۆیان ئەم ساڵ لەسایەی حكومەتە بەتەمەن گەورەو بەخزمەت مناڵەكەیان ئەوەشیان وەر نەگرد هاووڵاتیان ناهەقیان نیە نیگەران بن چونكە ئەم حكومەتە كارێكی نەكر متمانەو ئومێدلەلای تاكی كوردی بمێنێت بۆیە ئێستا دڵنیام هاووڵاتیانی كەركوك بەگومانەوە لە داهاتوی خۆیان ئەڕوانن ئەترسن ژیانی ژێر سایەی حكومەتێكی عەرەبی بێگانە باشتربێت لە حكومەتێكی كوردی كەبەعقڵیەتێكی حیزبی تەسك بیربكاتەوەو هەمووداهاتی ووڵات بۆ بەرژەوەندی بەر پرسەكان بێت و هاووڵاتیانیش بێ بەشبن و زەقەی چاویان بێت، ئائەوەیە بەر هەمی دەیان ساڵی خەبات و 25 ساڵ ئەزمونی حوكڕانی هەرێمی كوردوستان ، حكومەت و پەڕلەمان و خزمەت گوزاریەكانمان جوانە.