نامه‌یه‌ك بۆ مامۆستاى گه‌وره‌م، له‌ كوێیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م

ئه‌ى ئوستادى(*) گه‌وره‌ ئه‌ى په‌یامی به‌رى كورد(2)له‌ كوێیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م له‌ مه‌كته‌بی ئیسلام یان مه‌كته‌بی مه‌زهه‌ب له‌ رۆشنبیرانى سه‌ده‌ى نۆزده‌ى فه‌ڕه‌نسا یان له‌ مه‌ولاناى رۆمى یان له‌ رۆشنبیرانى كوردی موسڵمان.. كام ئاڕاسته‌ وه‌رگرم.؟! ئه‌و ئاڕاسته‌ى كه‌ فێرت كردووم له‌ مه‌كته‌بی ئیسلام هه‌ندێ و له‌ رۆشنبیرانى سه‌ده‌ى نۆزده‌ى فه‌ڕه‌نسا هه‌ندێ و له‌ مه‌ولانا هه‌ندێ..!!ده‌بێ كێ بكه‌مه‌ پێشه‌نگ؟شه‌یتان..!! یان ئه‌و رۆشنبیره‌ى كه‌ نه‌ ئه‌جوڵى نه‌ ئه‌ڵێ كه‌ قسه‌ش ده‌كات ده‌مى داخات باشتره‌ یان له‌ پاى نوێژ خوێنین بێ یان له‌ پاى عاره‌ق خواردن گه‌ر له‌ سه‌رته‌ختى شانۆى بێ بێكه‌ڵكه‌و وه‌ك و یه‌ك وایه‌..كه‌ر بیتوو هه‌لویستى نه‌بی!!یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ وه‌ك مێروو پشتى زه‌وییان ره‌ش كردووه‌..؟ تۆ وتت ده‌بێ مه‌سئول بی كه‌سێك كه‌ مه‌سئولیه‌تى نه‌بێ بمرێ باشتره‌، كه‌سێ كه‌ نه‌زانى قسه‌ بكات نه‌زانى بجوڵێ نه‌زانى ئێمانێكى نوێ دروست بكات، كه‌سێ نه‌زانێ ئاڕاسته‌یه‌كى نوێ دروست بكات ئه‌وه‌ مرۆڤ نییه‌، له‌(كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ خراپتره‌)..ئه‌ى چوارپێ..!!ئه‌ى ئوستادى گه‌وره‌م.. وتت رۆِشنبیر بوون واته‌: وه‌ك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه‌ گۆچانى به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ شوان بووه‌ وه‌ك یه‌كه‌.. جیاوازى نیه‌..رۆشنبیری بوون واته‌ پێغه‌مبه‌ر بوونى زه‌مانى خۆى.. واته‌: ئاگاداره‌ به‌ سه‌رده‌م و شوێنى خۆى..!! واته‌: وه‌ئاگابوون، نه‌ك خه‌وتوو كه‌سێ كه‌ بخه‌وێ وخۆى كردبێ به‌ خه‌وتوو به‌ هه‌زاره‌ها فه‌یله‌سووف وه‌ئاگا نایه‌ت.. ئه‌ى شه‌یتان! مونافیقی..!! پێت وتم: له‌ مونافیق زیاتر بترسێ له‌ كافر، چونكه‌ مونافیقی شمشێرێكى دووسه‌ره‌یه‌ و كافربوون یه‌ك سه‌ره‌..!نازانم بۆ وا له‌ كۆلێژ به‌ هه‌ڵه‌ تێ ده‌گه‌یشتن ده‌یزانى راستى وه‌ك چۆن ئه‌بو جه‌هل و وه‌لید ده‌یانزانى پێغه‌مبه‌ر راسته‌(ئه‌ى مه‌سڵه‌حه‌ت)ئه‌ى ژه‌هری سپێ! ئه‌وانیش ده‌یانزانى راستى كه‌چی ده‌چوون له‌سه‌ر سینگ و مه‌مكى رووت ده‌یاننوسی كه‌ ئه‌و سینگ و رانه‌ سپیانه‌ نازناویان به‌سه‌دان نووسه‌رى تر به‌خشیوه‌..!! وه‌كو ئه‌فغانیه‌كانى ساڵى 1980 تا ئێواره‌ خه‌ریكى خوێندنى فقهی مه‌زهه‌به‌كان بوون به‌ تایبه‌ت له‌ بابی(ته‌هاره‌ت) پاقژى، كه‌ ده‌چوون ده‌ستنوێژ بگرن له‌و جۆگه‌یه‌ى ده‌ستنوێژیان ده‌گرت و له‌ هه‌مان جۆگه‌ مێزیان ده‌كرد..!! ئه‌ى ئوستادى من په‌شیمان نیم له‌وه‌ى كردوومه‌ به‌س په‌شیمانم له‌وه‌ى كاتى ترم ته‌رخان نه‌كردووه‌ تا زیاتر له‌ خزمه‌تابم..! په‌شیمانم له‌وه‌ى كه‌ زیاتر نه‌مووتوه‌ به‌ هه‌موو ده‌نگ تا ژێیه‌كانى قوڕگم ده‌درێ هاوارم بكردایه‌: به‌لێ بۆ دادپه‌روه‌رى،‌ رۆژێ ده‌بێ بێت چه‌كوشی دادگا دادگاى بكرێ..!! ئه‌ى ئوستادى گه‌وره‌! ئه‌ى په‌یامى به‌رى كورد، ده‌ترسم وه‌ك ئوستاده‌ گه‌وره‌كانى ترى كورد رێزى ئه‌و گۆرانیبێژه‌ى كه‌ رانى و سینگى كردی به‌ گۆرانى بێژ زیاتر(هه‌ڵبه‌ت به‌ مردووى)زیندووى ئه‌وه‌ هه‌ر هیچ! بێ. ئه‌وه‌ش چونكه‌ له‌ ئه‌وڕوپا گه‌وره‌ بووه‌! هه‌ر له‌ كوردستان ده‌م داچڕێ بۆن ده‌مى ئه‌وڕوپیه‌! ته‌نها بۆنه‌كه‌ى نا فكری، ئایدۆلۆژیاى، قسه‌كردنى وته‌نانه‌ت بنێشت جاوینه‌كه‌شی.. هه‌مووى به‌س وه‌ك توتى ده‌یڵێته‌وه‌ چۆن منداڵى شت بكه‌یته‌ ده‌میه‌وه‌ ئاوا ته‌نها چیان خستۆته‌ قوڕقوڕاگه‌ى ئه‌وه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ ئه‌ى توتى! ئه‌ى حه‌یوان!ئه‌ى چوار پێ!

مێژوو ده‌نووسێته‌وه‌، په‌ڕه‌په‌ڕه‌ ره‌ش ده‌كاته‌وه‌..!
ئێمه‌ ده‌نووسینه‌وه‌ زیاتر و زیاتر واته‌:بوونمان هه‌یه‌!
فێرت كردووم و فه‌رمووته‌: گه‌ر نازانى قسه‌ بكه‌ى ده‌مت داخه گه‌ر نا نازانێ ده‌مت بكه‌یته‌وه‌ ئه‌ى رۆشنبیر هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ رۆشنبیر كه‌سێك بچێته‌ ئه‌ورَوپا به‌ پله‌ى زانستى پزیشكى یان كیمیایی بێته‌وه‌ ئه‌و پیشه‌یه‌.. به‌ڵام كه‌سێك ئاگادارى كۆمه‌ڵێ ئایدیاى سه‌رده‌مى خۆى یان كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیه‌تى یان شیكردنه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێ وشه‌ ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى پێی هه‌زم ناكرێت ئه‌وه‌ رۆشنبیربوونه‌ واته‌: عیسى موسا محمد نوح... واته‌: هه‌ستانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ و وشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى خه‌وتوو و كه‌ربوو..!!كه‌ربوون دووجۆره‌: جۆری یه‌كه‌میان وه‌ك مامۆستاى گه‌وره‌ د. شه‌ریعه‌تى ده‌ڵێ: كه‌ربوونى ناوه‌كى و كه‌ربوونى ده‌ره‌كى. ده‌ره‌كى داگیركه‌ره‌(استعمار)ناوه‌كى خۆت تێ بگه‌.؟!! ئه‌وا قسه‌ى پێ مه‌ڵێ، مه‌یڕه‌نجێنه‌، مه‌یشكێنه‌وه‌، ئازارى مه‌ده‌..!!
1- مه‌به‌ستم به‌رێز د. عبدالباری كه‌ مامۆستایه‌كى به‌رێزى خۆم بوو ده‌رسی پێ وتووم و وته‌كانى كاریگه‌ربوون..دواى بووبه‌ پاڵپشتى ته‌واوم بۆ خوێندن.. تا واى لێهات بووبه‌(برا).!
* وشه‌ى(استاد یان استاذ)وشه‌یه‌كه‌ كه‌ ته‌نها بۆ مامۆستاى زانكۆ زیاتر به‌كاردێ یان یه‌كێك ده‌ستێكى كارامه‌ى له‌ شتێكدا هه‌بێ وشه‌ى مامۆستاش پیرۆزه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ شیاوتر بوو.پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان ئوستاد بوون..!!واته‌ ده‌ستێكى كارامه‌یان له‌ گۆڕینى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌بووه‌ به‌ تایبه‌ت پێغه‌مبه‌رى خۆمان زۆر جوانى سووننه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ بپارێزێ و گۆڕانكارى دروست بكات وه‌ك حه‌وت جار ته‌واف كردن به‌ ده‌ورى كه‌عبه‌ كه‌ پێش هاتنى ئیسلام هه‌بووه‌ و ئێستا هه‌یه‌ له‌ حه‌ج...!!حه‌ج واته‌: شكاندنى بتى دڵ، شكاندنى بته‌كان!!
2- پێغه‌مبه‌ر بوون مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ په‌یامى پێ یه‌ جگه‌ له‌وه‌ پێغه‌مبه‌رانیش په‌یامیان پێ بووه‌... هه‌ر مامۆستایه‌كى زانكۆش پێم وابێ په‌یامى پێ یه‌ یان رۆشنبیران په‌یامیان قورستره‌..!!