بەنێو قورئانی و ئیعتیزال دین و كۆمەڵگایێكی چۆنیان دەوێت!.؟

هەرجارێك من ناوی ئەو دوو گرۆیە لەپاڵ یەكەوە دەهێنم, هەست دەكەم زوڵمێكی زۆر گەورەم كردووە! ئاخر مەزهەبێكی مەزنی پر لە عاقڵا و بیرمەندی وەك موعتەزیلە لەكوێ و كۆمەڵە یاخی بووێكی بێ عیلم و خۆشۆركەرەوە بەسەر ناوی قورئانا-كە نزانن بشی خوێنەوە! چ جای موتاڵا كردنی- لەكوێ!.؟ وەلێ بەهەر حاڵا - لەبێ عیلمیا- وای لێهاتووە ئەم دووە (شُبە) بە یەك چاو سەیر دەكرێن لە ئێستێدا.. پێكەنینم بە كۆمەڵە كەسێك دێت كە بانگەشەی موعتەزیلی ئەكەن! ئەو داماوانە لایان وایە ئیعتیزال تەنێ پابەندبوون بە عەقڵا و رەفزی نەقڵە(كە وانییە) موتەئەكید بە, بابای نەزان.. نزانێ تەنانەت عەقیدە و دیدگای ئیعتیزال بەرامبەر بە موستەڵەحەكانی جیهاد و خەواریج و هتد.. چییە! منیش لێرەدا درێژەی پێ نادەم و پشتیوان بە باری تەعالا لە وتار و بابەتێكی تردا باسی ئەو مەفاهیمانە دەكەم..

ئێستێش دێمەوە سەر ئەسڵی بابەتەكەم..
*بەناو قورئانیان دین و موجتەمەعێكی چۆنیان دەوێ!؟
زۆر بەسادەیی.. لە زاهیر و باتینیشدا دیارە, دینێكیان ئەوێ كە لە كۆڵا هەمووشتیان بكاتەوە, 5 نوێژەی رۆژ و رۆژووی رەمەزان و حەج و هتد.., دوور مەبینە لەم رەمەزانە شەریفەدا بڵێن زەكاتیش شتێكی ترە و ئێوەی ئەهلی سونە و جەماعە 1400 ساڵە بەهەڵەدا رۆییون و ئێستێ ئێمەی حەكیم و عاقڵا بۆمان دەركەوتووە زەكات چییە!!! وەك مەسەلە و فیكرە تەنزئامێزەكانی تریان كە مایەی بەزەییە..
ئەو خۆی لە دین بێزارە, چ نیعمەتێكە گرۆهێكی وا كە هەرچی عیبادەتە لەكۆڵم بكاتەوە!لە هەرچی ئەحكام و یاسای شەریعەتە ئازادم بكا.!یاخیم بكا.! بەڵێ بۆتۆ نیعمەتە لە دونیا, لە ئاخیرەتیشا موسیبەت.!
*ئەی موجتەمەعێكی چۆنی دەوێت؟! موجتەمەعێ.. دوور لە رۆحانییەت, دوور لە عاتیفە, دوور لە دینداری.. بە چاوی خۆت نەتدیوە؟!دژایەتی چی تەریقی تەسەوفییە دەیكەن! دژایەتی چی گرۆی ئیسلامی حەقە دەیكەن - احزاب - نوری و هتد.. كە پەیامی دینی ئەسڵایان لایە..
دژایەتی چی مەلایە دەیكەن, دژایەتی چی بانگخوازە دەیكەن! بەوەش ناوەستن و نەخۆشی نەفسی خۆ پەخش ئەكەن! دەیانەوێ كۆمەڵگاش لە داعی و مەلا و دین یاخی ببن!
*بەناوقورئانییەت كۆمەڵگایێكی بێ بەها و ئەدەبی دەوێت, لە خۆیانەوە دەستیان پێكرد, بۆ ئەوەی ببی بە بەناوقورئانی - بە مونكری سونە- دەبێ بەها لەخۆت داماڵی!, رێز لەخۆت بكەیتەوە! چی عالم و شەیدای حەقە, بێ ئەدەبی بەرامبەر بكەیت( بوخارییە, شافیعییە, موسلیمە, هورەیرەیە..) بە فیدایان بن..
پاش بێ بەهایی بەرامبەر ئەوانیش جا بێ بەهایی بەرامبەر مەلا و داعی!.. تا ئێستا ئەوەی ئەم موجتەمەعەی راگرتووە مەلا و داعین.. كەچی بابای نەخۆش دەیەوێت خەڵك لەمانە دوور بكەوێتەوە, تا بەهای بیربچێتەوە.. ئەخلاق و ئەدەب نەگەیەنرێ..
ئێستا زانیت.. دین و كۆمەڵگایێكی چۆنیان دەوێت.!
نوسینەكەم تەعمیم نییە .. وەلێ زۆری..