لەبری خزمەت خزمەتەكەیان لابرد، لەبری مایەوە


لەم هەرێمەی خۆماندا كەبەهەرێمی كوردستان ناسراوە كۆمەڵێك زاراوەی سەیر دەبیستین، كە دواجار دەچنە ناو پرۆسەی سیاسی و ئیداری و كۆمەڵایەتیەوە، بەردەوامین لەداهێنان بۆنمونەی لەبری ملدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمانی كێ و چ لایەنێك زۆرینەی دەنگی هاووڵاتیانی بەدەست هێناوە هەر لەساڵی 1992 وە پارتی و یەكێتی ئامادەنەبون حكومەت بدەنە دەست لایەنێكیان و ئەوی تریان ببێت بە ئۆپۆزسێۆنێكی كاراو چالاك و چاو دێر بەسەر لایەنەكەی ترەوە هاتن سیستەمی پەنجا بەپەنجایان داهێنا كە تائەم ساتەوەختەش كەماوەی 25ساڵە هاووڵاتیان باجی سیاسەتی هەڵەی ئەو دوو هێزە دەدەن.
لەبری ئەوەی حكومەت و حیزب لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت وەك چۆن لە ووڵاتانی پێشكەوتوو ئاوایە لێرە ڕێك پێچەوانەكەیان كردەوە، گەلیان خستە خزمەتی حكومەت، حكومەت و گەلیان كردە خزمەتكاری حیزب و دواجار حیزبەكەشیان كردە خزمەتكاری‌ بنەماڵەو لەناو بنەماڵەشدا بۆ جەنابی كەسی یەكەم .
لەبری ئەوەی حكومەت پرۆژەی خزمەتگوزاری هەبێت و بەڵام لێرە خەریكە هەموو پرۆژەكانی حكومەتە ڕابردوەكانیش دەفرۆشن بە كەرتی تایبەت .
لەبری ئەوەی كە خەلك نەخۆش بو لەنەخۆشخانەكان چارەسەر وەربگرێت بەڵام بەداخەوە لە نەخۆشخانەكانی هەرێم چاو ساغ كوێر دەبێت برینداری سادە بەهۆی دەرمان و دەزی هەڵەوە گیان لەدەست دەدات و كەم ئەندام دەبێت.
لەبری ئەوەی پەرلەمان لێپێچینەوە لەهەموان بكات و چادودێری كارەكانی حكومەت بكات بەڵام لەم هەرێمەدا هەموان بەپەرلەمان دەوێرن و دای دەخەن و لەكاری دەخەن پۆلیس ڕێگری لەسەرۆكی پەرلەمان دەكات.
لەبیری ئەوەی وەزیر محاسەبەی بەردەستەكانی بكات بەڵام لێرە پۆلیسێك بەوەزیر دەلێت نابێت دەوام بكەیت فەرمو بڕۆرە ماڵەوە .
لەبری ئەوی حكومەت بەدەم هاووڵاتیە كەم دەرەماتەكانی ووڵاتەكەیەوە بێت بەداخەوە لێرە كۆمەك بۆهەژاران دەكرێت بۆچارەسەری نەخۆشیەكانیان و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبونیان .
لەبری ئەوەی لەم ووڵاتە دەوڵەمەندا خزمەتد بەفەرمانبەران بكرێت بەبێ هیچ پیشتیوانێكی یاسایی و حكومەت بڕیاری پاشەكەوتی بەزۆر بەسەر موچە خۆراندا ئەسەپێنێت لە 25 % موچەكەیان پێ دەدات و 75% موچەكەیان بۆپاشەكەوت ئەكات .
لەبری ئەوەی حكومەت كارەبا بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات بەڵام هاووڵاتیان خۆیان كارەبا بۆ خۆیان دابین دەكەن .
لەبریەكان زۆرن تەواو نابن بەردەوام هەر زیاد دەكەن تازە بەتازە لەسەدەی بیست و یەكدا لەساڵی 2017 لە شاری ڕۆشنبیریدا لە ناو حكومەتێكی 25 ساڵ ئەزمونیدا پارێزگارێك دەست ناكەوێت لەبری پارێزگار دەوام دەكات و كارو باری هاووڵاتیان ڕایی ئەكات .
بۆپێشەوە بەرەو داهێنانی زیاتر لە ئەزمونی حوكمرانی هەرێمدا تابمێنین شتی سەیر تر دەبینین.