خۆزگەی مردن، یا هۆکارێ بۆ ژیان؟

 

هیچ کام لە ئیمە نیە بە رۆژگارێک یان بە زەمەنێکی سەختا تێنەپەڕی بێت و خۆزگەی بە مەرگ و مردن نەخواستبێ
زۆر کات گوێمان لێ ئەبێت لە ساتێکی سەختدا ئەلێین خۆزگە ئەمردم، مردنم بە پارە با من کڕیاری بووم... ئەوە قسەی زۆربەی مرۆکانە
لە ساتێکی دیاریکراودا کەچیی دوای چەند کاتکۆیەک یان چەندی ڕۆژێ یان مانگێ، نەخۆشیەکی سوک ئەگرێ دەیان دکتۆر تاقی ئەکاتەوە بەس بۆ ئەوەی چاک بێتەوە زیاتر بژیی دەیان دەرمان دەخۆییت تەنها بۆ مانەوەت..
یان کەسێ هەولی خۆ کوشتن دەدا کە ئەبینیێ گیانی کەوتۆتە سەر لێوان پەشیمانەو هەموو کارێ دەکات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت بتوانێت بگەڕێتەوە ژیان....
یان کەسێ توشی نەخۆشیەکی سەخت بووە تەواوی مولک و سامانی دونیای خۆی دەخاتە خزمەت نەخۆشیەکەی بەس بۆ ئەوەی زیاتر بژی خۆ ئەزانی ئەو ژیانی کە دەمێنی خاوەنی هیچە بێ مالی دونیایە بەلام هەر ئەیەوێت بژی..
فیترەتی مرۆڤ وایە ژیانی خۆش دەوێ باری تەعالا ئەمەی لە ناخی مرۆڤدا خولقاندووە
گەرچی بە قەولی شاعیر وتەنی دوونیا سەرابێکیش بێت ئادەمییەکان ژیانی ئەم سەرابەیان خۆش دەوێ نوقبونیان لەم سەرابە خۆش دەوێ,,,...
هەموو مرۆڤێک, شتێکی هەیە لە پێناویدا بژیت.. گەر تۆ دایکیت یان باوکیت هەبێ لە پێناو مندالەکەتدا بژیی ئەبێ لە پێناو ئەودا ئاگەداری خۆت بیت ئاگات لە هەموو ژیانی خۆت بێت ئەبێ هەموو شتێک بکەی بۆ باش بونت ژیانی تۆ ئیتر تەنیا مولکی خۆت نیە ئەبێ باش بیت لە پێناویان....,, بەلێ ئەزانم ئێستا دەلێیت دونیا خۆی وایە پڕیەتی لە قەزاو قەدەر
شتێ خودا هێنابێیتە ڕێگا هەر روودەدا! بەلام ئەبێ ئەوەش بزانین شتێ نیە ناوی قەدەری ئەبەدی بێت باری تەعالا سەدان دەرفەت پێ داوین بۆ ئەوەی پێی پارێزراو بین نیعمەتی زۆر بۆ رەخساندوین داوامان لێ دەکات چاکە بکەین لە پاداشتا لە دوونیا پارێزراو مان دەکات
کەواتە تۆ لە پێناو باش بونت چاکە دەکەی لە پاداشتا هەم ژیانێکی ئاسودە لە دوونیا دەژی هەم ئەو دوونیاش بە دەست دێنێ.....
گەر تۆ دایک باوکیش نەبی دەی تۆ دایک و باوکت هەیە و لە مالەوەی ئەبێ بژی لە پێناو دایک و باوکتدا ئەبێ هەبیت تۆ دلنیایی لەوەی کە وان پێوستاین پێتە..
ئەبێ ئاگاداری خۆت بیت ئەبێ باش بخەوی باش بخۆی فەقەت لە پێناو ئەوان....دەیان هۆکاری تر هەن لە پێناو یان بژین لە پێناو کارەکەت, لە پێناوە هاوڕێکەت, لە پێناو کۆمەلگا کەت, لە پێناو ولاتت, لە پێناو عەشق....
گەر هیچت نەدۆزیەوە لە. پێناویدا بژیت ئەبێ لە پێناو خۆتدا بژی لە پێناو بەدەست هێنانی ئەو دوونیادا بژیت...
بیرمە لە بارودۆخێکی سەختا بووین چووم بۆ لای دایکم وتم (هەر بەڕاست گەر ئیستا بە دەست خۆت بوایە حەزت دەکرد بمری.. زۆر بە متمانەوە وە زۆر بە دلنیایی وەلامی دامەوە وتی نەخێر تا ئێوە نەگەن بە ژیانێکی باش من نامەوێ بمرم) ئەم وەلامەی رایچلەکاندم.....
ئەوسا تێگەشتم ئێمە ئەبێ هەمیشە لە پێناو شتێدا بژین...
ژیان بەو دەرەجە خراپیش نیە کە جاروو بار بە بیراماندا دێت
مەرگ ئەو وشە نامۆیە پڕ لە ترسەیە دەمنگەیەنێ بەو دونیا
بەلام ناکرێ بیری مەرگ لەزەتی دونیامان لێ هەلگرێ..
ئومێد... هیوا... گەشبینی... ئەمانە هەموو شتی جوانن ژیان واتادار دەکەن بەلام نەک ژیانێکی گەشبینانەی کوێر.....
با واقعی بژین... ئەقلانی بژین... هەندێ جار ئەو ئامێرەی لای چەپی سینگت ئارامبکەوە پشووی پێبدە.. ئەمە بەس بۆ راوێژە لە هەندی حالەتدا.....
دۆستێکم هەیە چەندین جار بە گوێما چرپاندویەتی پێم ئەلێ..
"ژیان بە عەشق و خۆشەویستن دەستت پێ بکە بە ئەقل درێژەی پێ بدە" ئەمە لە مێشکمدا دەنگ دەداتەوە..