كێ‌ لە پشت گەورەترین هەڵمەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە لە دژی سیسی؟

سیاسی و پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئەڵێن: عەبدولفەتاح سیسی سەركردەی كودەتاكە و ڕژێمە گەندەڵەكەی هەمو هۆكارەكانی كودەتای لە بواری سەربازی و جەماوەری كۆكردۆتەوە ، و كۆنترۆڵی كردون ، بەتایبەتی بەهۆكاری پەیرەوكردنی سیاسەتی پەرت و بڵاوكردن لە داهاتی خەڵكی میسر لەلایەك و سەروەری وڵات لەلایەكی تر ، لەولاشەوە چاودێری كردن و پاراستنی لە گەندەڵی و هەژاركردنی خەڵك و ڕەواج پێدانی .

وە پێشبینی دەكرێت كەوا ئۆپۆزسیۆنی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ، و بانگەشەكردنی لەناوچونی ڕژێمی سیسی لە ڕێگەی تۆرەكانی كۆمەڵایەتیەوە ، بەتایبەتیش كە هونەرمەند و پیاوی كار (محمد عەلی) بە دەنگ و ڕەنگ بانگەشەی بۆ دەكات سەرەتایەكی باش بێت بۆ بەرپابونی شۆرشێكی تر لە میسر .

لە دوای ئەوەی سیسی لە ساڵی 2004دا كودەتای كرد و بووە سەرۆكی میسر تا ئەمرۆ ئەوە یەكەم هەڵمەتی گەورەی لەوشێوەیە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە دژی سیسی بەرێوە دەچێت ، پیشتر هیچ هەڵمەتێكی لەو شێوەیە بە ئاشكرا لە چالاكوانەكانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە بانگەشەی بۆ نەكراوە ، بەتایبەتیش كە بە ئاشكرا لەناو شەقامەكاندا بانگەی ڕۆیشتن و لە ناوچونی سیسی دەكەن .

یاری كردن لەناو گەردوندا

سەروەت نافیع سیاسی میسری و مامۆستای ئەندازیاری پەیوەندیەكان و پسقۆڕی ستراتیژی دەڵێت: "گەردونی ئەلیكترشۆنی بەگشتی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕۆڵێكی گەورە لە بزوتنەوە جەماوەریەكاندا دەبینن ، بەتایبەتی لەگەڵ شەپۆلی بەهاری عەرەبی ناوچەكە" .

نافیع هەروەها دەڵێت: "هەروەكو لە سەرەتای بەهاری عەرەبیدا مینبەری تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی یەكێك بون لە گرینگرین هۆكارەكانی ڕاپەرینی بزوتنەوەی جەماوەری ، وە هەروەها بۆ سودانیش پێگەیەكی گرینگ بو ، وە بۆ میسریش بە هەمان شێوە گرینگ بو" .

وە پێشبینی دەكرێت كە یاری (تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان) ڕۆڵی سەرەكی بگێرێت لە جوڵانەوەی داهاتوی جەماوەری میسری ، بۆیە نافیع وتی: "تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هۆكاری سەرەكین بۆ بزوتنەوەی جەماوەری ، و جوڵە پێكردن و ئاراستەكردنی شەقام ، بەڵام بە دوری ئەزانم لایەنێك بە دیاری كراوی لە پشت هەمو هەڵمەتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بێت" .

ئەسپی هەڵگەراوە

دكتۆر محمد عیمادەدین ئەندام لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پێشوی پەرلەمانی میسری دەڵێت: "لەسەرەتادا پێویستە ئەوە بزانین كە لە ناوخۆی دەزگاكانی حكومەتدا ، و لە ژێر دەستەڵاتی خراپی ئیدارەی سیسی جیاوازییەكی گەورە بونی هەیە ، وە بە هۆی فراوانبونی بواری هەواڵگری بۆ زاڵبون بەسەر هەمو دەزگاكانی دەوڵەت ، بەتایبەتی ئەوانەی لە ناو بەشی عەسكەی و سوپا و ئاسایشدا زیانیان پێگەیشتووە ، پێیان وایە محمد عەلی ئەسپی هەڵگەراوەیە و پێویستە یارمەتی بدرێت" .

وە دكتۆر محمد عیمادەدین دەشڵێت: "محمد عەلی بیری كردۆتەوە و ئەتوانێت ، دواتر بریاری داوە یەكەم جار ڕوبەروی ڕژێمی سیسی و جەنەڕاڵەكانی ببێتەوە ، ئەوانەی دارایی وڵاتیان بە فیڕۆ داوە ، ئەو روبەروبونەوەیە بەدڵنیاییەوە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست ئەكات ، یان سەركەوتو ئەبێت یان ئەدۆڕێت ، هیچ كەسێكیش نایەوێت لە پێناوی ئامانجی ئەوانی تردا خۆی بە كوشت بدات" .

عیمادەدین وتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا ، محمد عەلی بۆتە پردێك بۆ هەڵگەراوەكانی تر ، ئەوانیش دەستیان بۆ مجمد عەلی درێژ كردووە كە زانیاری زیاتریان پێبدات ، پێویستە بەجێگری گوێیەكانیان بكەنەوە ، یان هەرنا نوێنەرایەتیان بكات ، بەڵام یەكەم جار ئۆپۆزسیۆن لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی محمد عەلی لە ناو پەیج و كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە لە دەرەوەی وڵات دەستی پێكرد ، دواتر كەناڵی ئاسمانی جەزیرە دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی محمد عەلی و ناساندنی لە ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتی و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا" .

عیمادەدین لە كۆتایدا دەڵێت: "ئەو شەپۆلەی ئێستا نابێتە هۆی لەناوبردنی ڕژێمێكی خوێنرێژی وەكو سیسی ، بەڵام تۆڕەكانی كۆمەلایەتی لە ئێستادا بونەتە ئامرازێكی فشار لەسەر حكومەتەكانی جیهان ، تەنانەت بونەتە هۆكاری ڕوخانی ئەو حكومەتانەی بونەتە دیكتاتۆر" .

هێزی چەك دامركاندنەوەی جەماوەر

مستەفا خزری لێكۆڵەر و سەرۆكی ناوەندی میسری بۆ لێكۆڵینەوەی ڕاگەیاندن و بۆچونی گشتی (مسری تەواو) دەربارەی هەڵمەتەكان لە ڕێگەی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیەوە لە دژی سیسی دەڵێت: "ململانێكە شێوەیەكی سەروەریە ، ڕوبەڕوی سیسی بۆتەوە و هەمو هێڵە سورەكانی بەزاندووە ، و سەرەتای زیاد ڕەوییە لە سنور و داهاتەكانی میسری ، و سەرەتای بونی پەیوەندیش بو لەگەڵ كیانی سەهیۆنی ، ئەوەش وای لە سیسی كرد توشی ڕوبەڕوبونەوە ببێتەوە لەگەڵ وڵاتی قەتەر" .

مستەفا خزری دەشڵێت: "كارەكە بە ململانێی سیسی لەگەڵ ڕژێمی دەوڵەت دەستی پێكرد ، هەمو بەرژەوەندی خوازەكان لە ژێر باڵی سیسیدا كۆبونەوە ، هەر یەكێكیشیان ئامانجێكی هەبو ، بۆیە هەمو ئەوەی ئێستا ئەبینین پیشەسازی گۆڕانكاریە ، گۆڕانكاری داهاتوش پێویستی بە هێزی چەكە ، بەڵام كارەكە پێویستی بە گەمارۆدانی جەماوەرە" .

خزری دوپاتی ئەكاتەوە و ئەڵێت: "هیچ ڕژێمێك بونی نیە لە لەناوچون پارێزراو بێت ، ئەوەش سوننەتی گەردونە ، ڕژێمەكەی سیسی هەمو هۆكارەكانی لەناوچون و دۆرانی كۆكردۆتەوە ، وەكو بەكرێگیراوی بۆ دوژمنی ستراتیژی (كیانی سەهیۆنی) و دۆڕانی لە بواری ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی" .