بـۆ ئـەم دۆخـە نـەخـوازراوە

ڕێگای سەربازی لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەدا نییە.

ئەوە بازرگانە چاوچنۆکەکانن ئەو بژاردەیە بەچارە سەر دەزانن.

ئەم شەڕە شەڕی پارێزگاری لە مەسڵەحەت و فراوانکردنی ھەژموونە.

بەکارھێنانی چەمکی ئاینی تیایدا، بۆ چاوبەسکردن و شەرعیەت پێدانیەتی.

ڴوتاری سۆزداری و جوڵاندنی عاتیفە، ئاگرەکە بەتینتر دەکاو خزمەت بە کرۆکی پرسەکە ناکات.

ئاقڵ، ھەرگیز باوەڕ بەدروشمی بریقەدار ناکات، وە دژی ستەمکار دەوەستێ بەوەی پێی دەکرێ. ھەروەک یارو دۆستی ستەملێکراوانە ، جا ئەگەر نزیکان بن بەرترن بۆ بەھاناوە چوون بەپێی لۆژیک.

ئاوەزدار، کۆی ھاوکێشەکە دەخوێنێتەوە، نە بە ھەڵپەی ناحەزان دەخەڵەتێ ، وەنە بەھەڕەشەی نەیاران دەتۆقێ.

تێگەیشتوو ، ئاوو خاک و زمان بە (ئایاتی خوا) یان دەزانێ، کە بە ھەرگەلێکی بەخشیوە بوونەتە مافیی ڕەواو ڕەوانیان. زەوتکردنیان دژایەتیە بە خواو ئاکامەكەی سەرشۆڕی ھەمیشەییە.

عاقڵ ، دەزانێ جنێو و تەشھیر چەکی لاوازان و بێ ئەرزش و بێ ئەزموونانە، ھەربۆیە بەدوای مەنتقی نزیک بوونەوەو یەکخستنی توانا نیشتمانی و ئاینی و مرۆییەکانەوەیە.

هەردەم سەرکەوتن بۆ ڕۆڵە دڵسۆزەکانی نیشتمانە.