ئیسلامیەکانی کوردستان لەنێوان هاوبیرەکان وهاونەتەوەکانیاندا

ناوی ئیسلامی کوردستانی خۆی هەڵگری دوو چەمکی جیاوازە چونکە ئیسلام ئاینێکی سەرووی نەتەوەییەو بەشێوەیەکی فراون دەڕوانێتە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، کەچی نەتەوایەتی لەئاسۆیەکی تەسکتر دەڕوانێتە ژیان ومرۆڤایەتی، ئینجا حزبێک هەڵگری ئەم دوو چەمکه لەیەک جیاوازە بێت بێگومان دووچاری کێشەی فیکری دەبێتەوە بۆشێوازێ ڕەواجدان بە بیانوی هەبونی خۆی.

لێرەدە قەیرانی شەرعیەتی بوون دێتە ئاراوە بەتایبەتی کاتێک شوناسی نەتەوەیی دەکەوێتە ژێر مەترس هێزێکی سیاسی هاوبیرەوە.

لەم سەروبەندەدا ئەگەر بڕوانینە حزبه ئیسلامیەکانی کوردستان دەبینین بەشێوەیەکی تر توانیان هارمۆنیا لەنێوان ئەم دوو چەمکەدا بکەن ،بەشێوەیەک وا هەست دەکەین کە ئەوانە حزبی نەتەوەین زیاتر لەوەی ئیسلامی بن لەڕووی هەڵس وکەوت کردنی سیاسیان.

ئەگەر بڕوانینە حزبە ئیسلامیە عەرەبەکان هیچ ئەم کێشەیان نیە چونکە لە بنەڕەتدا نەتەوەی عەرەب کێشەی چەوساندنەوەی نەتەوەییان نیه بەڵکو کێشەی نەبونی سیستەمی دیموکڕاسیان هەیە کە ئێسلامیەکان قوربانی یەکەمی ئەم دەسەڵاتانەن.

بەڵام بۆ ئێمەی کورد بەهۆی هەبونی کێشەی نەتەوەییەوە وخودی کێشەکەش لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان نشینە ئەگەرچی لەم چوار وڵاتەی کوردستان بەسەردا دابەش‌ کراوە هیچیان دیموکراسی تەواو نین وئیسلامی تەواویش نین هەیانە سونیە وبەئاشکرا ئیسلامی نیه وەکو تورکیا کە ئێستا کێشەی سەرەکی کورد لەگەڵ ئەو هێزەدایە.

ایڕانیش ۆڵاتێکی ئیسڵامیە بەڵام نوێنەری شیعەکانە وفیکری ئیسلامی لەباوەش دەگرێت بەڵام ئەجێندای خۆی هەیه وعیلاقەی باشی لەگەل کوردی باشور هەیە بەڵام بەهۆی ئایدیای ئیسلامیەوە ڕێگا نادات هزرەنەتەوەییەکان چەکەرە بکەن.

بەڵام ئەوانی تر دوو وڵاتی عەرەبین کەعیراق وسوریان وهزری نەتەوەیی تا ڕادەیەکی زۆرزاڵە بەسەریاندا .

هەبونی هەرێمێکی نێمچە سەربەخۆ لەعیراق وپشتیگیری حزبه ئیسلامیە کوردیەکان تا ئەوپەڕی بۆ ئەو هەرێمە، وای کردووە لێک نزیک بونەوەیەکی زۆر ڕێکخراولەنێون هزری ئیسلامی ونەتەوەیی بێتە کایەوە. بەڵام کاتێک دەبینین ترکیای سونی وتا ڕادەیەک هەڵگری فیکری ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر‌ کورد لە ڕۆژئاوا ،لێرەدا ئیسلامیەکانی کوردستان دەکەونە ژێر گوشارێکی جەماوەری زۆرەوە چونکە خەڵکی سادەو ناوشەقام لە سیاسەت تێناگات وەکو،پێویست بەڵکو کاتێک کەسانێکی دژە فیکری ئیسلامی ئەم هێرشانە دەقۆزنەوە بۆ گورز وەشاندن لە ئیسلامیەکان لە ڕاگەیاندن ولە تۆڕە گۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی زۆر دلڕەقانەو بەرنامە بۆداڕێژانە هێرشەکانیان دەست پێکردووە، وەکو بلێی ئیسلامیە ئیخوانیەکانی کوردستان پشتگیری ئەردۆغان بن لەم هێرشانە.

ئەمە له کاتێکدایە کە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان تاسەرئێسقان بەرگریان لەم کیانەکردوەو ڕۆژێک لە ڕۆژان لە پێناو کورسی دەسەڵات لەشکری ئەم وڵاتوئەو وڵاتیان نەهێناوەتە ناو کوردستان .

هیج کاتیش دژی هیج پارجەیەکی کوردستان نەبوون، ئەگەریش پەیوەندیان لەکەڵ تورکیا هەبێت ئەوا هەموو حزبەکان پەیوەندیان هەبووت بگره حزبی تر هەیە بەرژەوەنیشیان هەیە لەگەل تورکیا.

لە یەکەم ساتی هێرشی ترکیا بۆ سەرڕۆژاوا هەموو حزبە ئیسلامیەکان ئیدانەیان کرد و لە ڕاگەیاندنەکانیان بەرگریان له مەزلومیەتی کوردانی ڕۆژاوا ،ئیتر ئەم هێرشە ناڕەواییانە بۆ سەر ئیسلامیەکان هیچ بیانویەکی نەماجگە لە قین لەدلی وهەڵس وکەوتی هەرزەییانە،کە ڕابردوو ئێستاو داهاتوش دایسەڵمێنێ ئەمە ستەمێکی ترە و بۆ پەرەتکردنی زیاتری ڕیزەکانی کوردە.لەبەرژەوەندی نەیارانی کوردە.