توركیا ، داعش، هەسەدە.


بەپێی لێدوانەكەی (برێت مەكگۆرگ) نوێنەری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیەتی دژی داعش لەمیانی بەرنامەیەكی كەناڵی “العربیە” نهێنی پەیوەندی توركیا و داعش ئاشكرا دەكات.
لە میانەی ئەو چەند ساڵەی جەنگی داعش 40 هەزار چەكداری ئەو ڕێكخراوە لە 110 وڵاتی جیهانەوە لە ڕێگەی فڕۆكە خانەكانی توركیاوە هاتونەتە توركیا و لە ڕێگەی سنورەكانی توركیاوە پەڕیونەتەوە بۆ ناو خاكی سوریا.
ناوبراو دەڵێت هەر ئەو كات داوامان لە بەرپرسانی توركیا كرد كە سنورەكانی بە ڕوی سوریادا دابخات بۆ ڕێگە گرتن لە پەیوەندیكردن بە و ڕێكخراوەوە، بەڵام هەر ئەو كات توركیا وەڵامی ئەوە بو كەناتوانێت سنورەكانی دابخات، بەڵام كاتێك ڕێكخراوی داعش كۆتایهات و زۆربەی هەرە زۆری سنوری (توركیا سوریا) كەوتە دەست هێز (هەسەدە)، توركیا هەستا بە داخستنی هەموو سنورەكانی لەگەڵ وڵاتی سوریا كە درێژیەكە 822 كیلۆمەترە.
ئێستەش دەسەڵاتدارانی توركیا بە بیانوی پاراستنی سنورەكانی لە تیرۆرستان و دروستكردنی ناوچەی ئارام دەیەوێت بە هاوبەشی سوپای سوریای ئازاد بە درێژی 32 كیلۆمەتر بێتە ناو قوڵایی خاكی سوریاوە، بۆ ئەمەش فشارەكانی توند كردۆتەوە و ئەمریكای ناچار بە ڕێكەوتن كردووە بۆ جێبەجێكردنی خواستەكانی، بە ئاشتی یان بە شەڕ.
پرسیارەكە ئەوەیە بۆ لە كاتی جەنگی داعشدا دەوڵەتی توركیا توانای داخستنی سنورەكانی نەبو، بەڵام دوای ڕێكخراوی داعش توانی كۆنترۆڵی سنورەكانی بكات؟ یان بۆ ئەوكات بۆ خۆپاراستن لە تیرۆر ئەو بەرنامەیەی ئەمڕۆی نەبو؟ ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت ڕاستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ جۆرێك لە هەماهەنگی لە نێوان دەوڵەتی توركیا و ڕێكخراوی داعشدا هەبوە.
بە داخەوە ئەمریكا چووە ژێر كاریگەری فشارەكانی توركیا و هێزەكانی لە سوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان كشاندەوە.