لە ڕۆژئاوا تا ئێستا چی گوزەراوە؟

کێ براوەیە؟ کێ دۆڕاوە؟ دەست کەوتی هەر هێزێک چەندە چیە؟

لە سەرەتای هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا تاوەکو ئێستا تورکیا ئەوەی دەیویست دەستی نەکەوتووەو مریکا شکستی گەورەی خواردووە و ڕوسیاش براوەی یەکەمە.

تورکیا: ئاماجی دورخستنەوەی هێزە کوردەکان بوو لە سنورەکانی تا ئاستێک گەیشتووە بەم ئامانجەی، بەڵام لە لەنابردنی ئەزموونی هێزەکانی کوردی هەسەدە، بە ئامانج نەگەیشت بە تایبەت دوای تداخولی ڕوسیا بۆ پرسەکە و دەرچوونی امریکا لە پرسی سوریا، بە تایبەت دوای کۆبوونەوەی پۆتین و اردۆغان لە کۆبونەوەی ۲۲ی ئۆکتۆبەر، کە پێدەچێت پلانەکەش ڕێکخراو بێت پێشتر.

زیانە گەورەکەی تورکیا ئەوەیە کە لەسەر ئاستی دەوڵەتان و گەلان سومعەی لاواز بووە و واک هێزێکی داگیرکەر وێنا دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر تورکیا وەک لایەنێکی گەورەی شێوە دەڵەتێکی دیموکراسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرا.

کورد: مەترسی گەورەی لەسەربوو کە ئەزموونی ئیدارەی ڕۆژئاوا و هێزی پارەزەری ناوچە کوردیەکان بە تەواوەتی لەناو ببڕێن لە لایەن تورکیاوە، بەهۆی پاپشتی نەکردنی کوردانی ڕۆژئاوا لە لایەن امریکاوە، بەڵام کاتێک ڕووسیا دێتەوە سەرخەت و تورکیا ناچار بە ڕێککەوتنێک دەکات، لێرەوە هیوایەک گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئەگەرچی زیانی بەرکەوت و بەشێک لە خاکی ڕۆژئاوا کەوتە بەردەستی تورکیا، بەڵام لە لەناوچونی یەک جارەکی ڕزگاری بوو.

لێرەوە کورد ناچار باوەدەبێت کە لە داهاتووی سوریا لەگەڵ حکومەت ڕێک بکەوێت و بەشێک لە داواکانی خۆی لە حکومەتی سوریا دەستەبەر بکات، وەک دەڵێی: زەرەر لە نیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە.

سوریا: ڕووبەڕوی کێشەیەکی درێژخایەن بویەوە لەگەڵ تورکیا لەسەر خاک، بەڵام وە کوردی گرتەوە باوەش و بەشێکی خاکی ڕۆژئاوای هێنایەوە ژێر حوکمڕانی خۆی.

امریکا: دڕاوە مەزنەکە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست و لەسەر ئاستی جیهان و نێوەخۆی امریکاش گلەیی لە کشانەوەی امریکا لە خاکی سوریا دەکرێت و جێهێشتنی کوردەکانی وەک شکستێک بۆ هەژمار دەکرێت، ئێستا امریکا لەسەر دەستی تڕامپ بێ متمانەیە و تڕەمپیش وەک سەرکردەیەکی لاواز و دۆڕاو لە شەڕی سوریا هەژمار دەکرێت.

ڕوسیا: براوەی یەکەمی بارودۆخەکەیە و بڕیاردەری بارودۆخی سوریایە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێندەی تر پێگەی خۆی قایم کرد، زلهێزی بەدیلە لە جێگەی امریکا و لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵی خۆشکردنی علاقاتیان لە ڕوسیا دەدەن.

لێرەوە گرنگە کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی خانەخوێ نزیک بنەوەو چیتر بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان لەپاڵ زلهێزەکانی جیهان دژایەتی تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا نەکەن. لە چوارچێوەی وڵاتەکانیاندا داوا و هەوڵی بەدەست هێنانی مافەکانیان بدەن.