ئه‌و زاراوه‌یه راست نییه كه ده‌وترێت "شیعه‌كانی عێراق" چونكه له بنه‌ره‌تدا شیعه‌كان یه‌ك ئیمام و به‌ره‌باب و هێز و تایپ نین، ده‌بێت بوترێت "شیعه له عێراق" دا، ئه‌م شیعانه وه‌ك مه‌زهه‌ب و هێڵی ئیشكردنی سیاسی و رێكخراوه‌یی، تێكه‌ڵه‌یه‌كن له بیری شیعه‌گه‌رێتی و خۆشویستنی ئال و به‌یتی ئیمام و فاتیمه‌و زههراو نه‌ته‌وه‌په‌رستی ساده و دیدی ئاینی و لیبراڵمهزههب و سیكولار، شیعه هه‌یه به‌عسییه‌و شیعه هه‌یه عه‌لمانییه‌و شیعه‌ش هه‌یه هه‌تا بڵێی ته‌قلیدیی و توند‌و حیزبوڵایی و شۆرشگێڕیی، شیعه‌ی فارس و كورد‌و توركمانیش هه‌یه، بۆیه ئه‌وه راسته كه خۆپیشاندانه‌كان له عێراقدا یه‌ك ئاراسته دیاری نه‌كردووه‌و بگره فره ئاست و فره ره‌هه‌نده.
پاشان به‌م شیعانه‌ی عێراق ناڵێن ئاخوند‌و ئاینپهرێزو مه‌زهه‌بی و ڤهندهمێنتاڵ، هه‌ندێ كات پێیان ده‌ڵێن مهزههبدۆست و لیبراڵیست و دیموكراتخواز، زۆربه‌یان عه‌مامه به‌سه‌رو ده‌رچووی حه‌وزه‌ی عیلمی و رۆحانی و ئیمامزادهنین و نه‌چوونه‌ته ژێرباری كۆتوبه‌ندی ئاینی و مه‌زهه‌بی دوانزه ئیمامهكهوه، ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عی شیعی عێراقی كه عه‌لی سیستانی سهرۆكاریی ده‌كات و ئێستاش محمدی كوڕی كردۆته جێنشینی خۆی، راسته وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌واو نه‌جه‌فی و كه‌ربه‌لایی و سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام وابه‌سته‌ن به سیاسه‌ت و كۆدی ئیشكردنی شیعه‌ی حوكمرانی ئێران و خودی سیستانیش ره‌چه‌ڵه‌كێكی ئێرانی و ناوچه‌ی سستان و بلوجستانی هه‌یه نه‌ك عێراقی عه‌ره‌بی، خۆیان ده‌ڵێن نه‌چوینه‌ته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێرانیه‌وه، لێ له ده‌ره‌نجامدا ئێران یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیانه.
شیعه‌ی حوكمرانی عێراقی، وه‌ك ته‌واوی مه‌زهه‌ب و ئاین و ئاینزاو پێكهاته‌كان، خاوه‌نی هیچ روانگه‌یه‌كی سیاسی و دینی و جددی نین به‌بێ، دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌كی و دوو كاراكته‌ریی ناو شانۆ گه‌وره‌كه "ئهمریكاو ئێران"ئه‌م شیعانه‌ی عێراق وازیان لێ بهێنن نه ریفۆرمیان ده‌وێت نه گۆرانكاریی، ته‌نها پاكتاوی یه‌كترییان ده‌وێت، چونكه ره‌چه‌ڵه‌كی خوێنینی ئه‌مانه چۆته‌وه سه‌ر ریشه‌ی مێژوویی یه‌زیدو ئهشتهرو حه‌سه‌ن و حسێن و تاریقی كوری زیادو یارانیان كه چیان به یه‌كدیی كرد!؟
ئه‌م شیعانه‌ی عێراق چونكه بێ رهمزو بێ پرۆژه‌ن، خه‌ریكی یه‌كتریی گۆرینی خۆیانن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت نه شۆڕشه و نه گۆرانكاری و نه ده‌ستكاری سیستم و حوكم، كه‌مێك له‌م دۆخه باشتر‌و ئارامتریان ده‌وێت بۆ پاراستنی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی له دوای كه‌وتنی به‌عس كه‌وتن به‌سه‌ریداو مه‌ستی كردوون تا ئێستا‌و ئه‌وه‌ی دروستیان كردووه، یاسا‌و رێسا نییه، به‌ڵكو سه‌دان فیرقه‌و میلیشیاتی حه‌شدی شهعبیهو ئه‌مه‌ی لێ ده‌رچوه كه ئێستا هه‌یه.
ئه‌گینا ئه‌وه‌ی روو ئه‌دات و چه‌ند ساڵێكه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، هیچ نییه جگه له بێسه‌روبه‌ریی و په‌رته‌وازه‌یی ، له 2003 ـه‌وه سیستمێك و رژێمێكی سوننی و نه‌ته‌وه‌گه‌رای فاشی مه‌ركه‌زیی كۆتایی هاتووه و سیستمێكی شیعی نامه‌ركه‌زیی شوێنی گرتۆته‌وه، بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادیی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌م عێراقه، ئاوبێژانهو ئهمریكاو ئێرانیش ده‌یزانن، به‌رده‌وام ئه‌م عێراقه له‌به‌رده‌م فاشیزم و ناسیۆنالیزمێكی توندره‌وی ئاینیدا وه‌ستاوه‌و له ههربارو زروفێكدا بێت كوده‌تایه‌ك ده‌قه‌ومێ، ئیتر ئه‌م كوده‌تایه ئێران بیكات یان ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌سته!
شیعه‌ی ئێران، به‌تایبه‌تی حه‌وزه‌ی قوم ویلایه‌تی فه‌قیهی رابه‌ر، ساڵه‌های ساڵه وه‌ك هه‌ویر شیعه‌ی عێراقیان شێلاوه‌و باش ده‌زانن چیان لێ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌م ره‌مزه تازانه‌ی عێراق، به‌رهه‌می سوپا‌و فه‌یله‌قه‌كانی به‌درو مه‌هدی و قودس و سه‌رایاو سریه پاسداریه سه‌ربازیه‌كانی ئێرانن، نه‌ك به‌رهه‌می زانینگهو حه‌وزه فیكریی و ستراتیژیه‌كانی قوم و تاران، بۆیه شانزه ساڵه فه‌زایه‌كی سه‌ربازی و میلیتارییان سه‌پاندوه به‌سه‌ر عێراقدا له‌بری فه‌زای چاكسازی و ریفۆرمی خوێندنی زانكۆیی و ئازادی بیروباوه‌رو میدیایی.
كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو موقته‌دایان تا ئه‌و شوێنه ده‌وێت كه ده‌ستكاری گۆمه‌كه بكات و بیشڵه‌قێنێت نه‌ك خۆی بێته مه‌له‌وانی سه‌ره‌كی و پاڵه‌وانی ده‌ركه‌وتوو، ناشیانه‌وێت بێته ره‌مزی هه‌ستانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی ته‌حریرو گه‌نجانی سه‌رشه‌قام، ئه‌وه‌ی روو ئه‌دات له به‌غداد به‌بێ ئێران رووی نه‌داوه‌و رووش نادات، به‌ڵام ئێران گه‌ره‌كیه‌تی ته‌ته‌ڵه‌ی دووباره‌ی باراشهكه بكاته‌وه‌و به‌رد له هه‌رزن و پووش له زیخ جیاكاته‌وه، به‌واتایه‌كی تر شیعه‌ی به‌هێزو دیسپلینكراو جیابكاته‌وه له شیعه‌ی به ئهمریكیكراو!
دروشمی ریفۆرم و چاكسازیی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان لای موقته‌دا چه‌ندین ساڵه ئارگۆمێنت و بازاری گه‌رمه‌و نه‌ماندی سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌و ریفۆرمهمومارهسه بكرێت و وه‌دی بێت، هه‌ندێ شرۆڤه‌كار وایان هه‌ست ده‌كرد موقته‌دا شه‌ڕێك هه‌ڵده‌گیرسێنێت له ناوچه‌ی سه‌وزو كهربهلایهكی تر دروست ده‌كات به‌ڵام وههم ده‌رچوو، ته‌نانه‌ت حكومه‌ته تهكنۆكراتهكهش هه‌ر وههم بوو، دانانی وه‌زیر به سیڤی هه‌ر وههم بوو، ئه‌م عێراقه به ته‌عین و ئه‌مری واقیع به‌رێوه ده‌چێت له‌لایه‌ن وه‌لی ئهمرهكانیهوه،ئه‌م كاراكته‌ره پێشووتر به دنه‌دانی خۆپیشاندانی ملیۆنی رۆڵێكی سیاسی و پاڵه‌وانی گێڕا بۆ سه‌رله‌نوێ پێدانه‌وه‌ی شكۆ به خۆی و كوتله‌كه‌ی و ئینجا شیعه‌كان، ئه‌و كاریكرد بۆ بنیادنانه‌وه‌ی گوتاری شكستخواردوی حوكمرانی تازه‌ی شیعه‌كان كه به‌هۆی داعش و قه‌یرانی ئابوریه‌وه به‌ره‌و شكستی یه‌كجاری هه‌نگاوی ده‌نا، هه‌مانكات كاریكرد بۆ رێگریكردن له گروپگه‌لی حه‌شدو میلیشیای شیعه‌ی ده‌وری مالیكی و عامری كه كوده‌تای عه‌سكه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی حیزبی ده‌عوه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وكاتی "حه‌یده‌ر عه‌بادی"دا كه سیستانی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی گه‌وره به‌ته‌واوی پشتگیری ده‌كرد، ئێستا ئیتر ئه‌م كارتهو هه‌مان گوشار بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناخوات، ئه‌بێ موقته‌دا بێده‌نگ بكرێت، له‌كاتێكدا سه‌ره‌داوه‌كانی حوكم و هاوكێشه‌كان گۆراون و ئه‌مریكا به‌ته‌واوی ده‌توانێت شیعه‌ی خۆی به‌كار بهێنێت وه‌ك چۆن كوتله‌ی كورد‌و سوننه‌كان به‌كار ده‌هێنێت.
به‌م شێوه‌یه نه ریفۆرم ده‌كرێت و نه چاكسازیی، ئه‌م ئیشكالیه‌ته‌ی سه‌در له سه‌ره‌تاوه دیاربوو نه فیكر بوو نه دیدی نوێ و نه چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی تائیفیه‌ت، كێشه‌كه سه‌دریش نیه به‌ته‌نها به‌ڵكو كێشه‌ی ئێرانه به پله‌ی یه‌كه‌م و پاشان ئه‌مریكا، كه به‌ناوی دیموكراسیه‌ت و كۆنسێبتهكانیهوه ئه‌م عێراقه ناشیرینه‌ی بۆ دیزاین كردین، كورد ده‌بێت له ده‌ستكاری و هه‌مواری ده‌ستووردا سازش نه‌كات و تێكه‌ڵی ململانێی شیعه جۆراوجۆره‌كان نه‌بێت و باوه‌ر به‌م مانۆڕه كلاسیكیانهی شیعه نه‌هێنێت بۆ لابردنی عادل عه‌بدول مه‌هدی و گۆڕینی پایه‌كانی حوكم له ئێستادا، چونكه ئه‌م حكومه‌ته بۆ كورد ره‌نگه باشترین ده‌رفه‌تی مێژویی بێت تا فۆرمه‌ڵه‌ی سیاسی و ده‌ستوریی و فیدراڵی خۆی بكاته‌وه و مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ربكات، له ده‌ره‌نجامدا كه‌سیان له مه‌هدی باشتر نابن بۆ كورد.