لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز دا و چەند سەرنجێك

وەك ڕێكخراوی(پاراستنی لاوان لە نەخۆشیە گوازراوەكان و ئایدز)، سڵاو ڕێز و خۆشەویستی و وەفای خۆمان، ئاراستەی توشبوانی نەخۆشی (ئایدز)ئەكەین، ھیوای چاكبونەوەیان بۆ ئەخوازین، ھەمیشە لەش ساغ و تەندروست و سەلامەت بن بژین بە خۆشی و شادی و كامەرانی.
لەم بۆنە جیھانیەدا وێڕای دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان بۆ (ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی)، ئەرك و ماندوو بون و ھەوڵ و تێكۆشانیان ئەنرخێنین، چەند تیبنی و سەرنجێك ھەیە لە سەر ئەدای كارو بارو ئەركەكانیان، بۆیە وەك ئەركێكی پیشەیی ئەم چەند ڕاسپاردانە ئەخەینە ڕوو:

یەكەم:⁄بۆ بەڕێزان لە (ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی).

*ئێوە بەتایبەت تەنھا لەم ڕۆژەدا بیرو ھۆشتان ئەكەوێتەوە كە توشبوان بەسەر بكەنەوە، بە چەند ووتەو ووشەیەكی باق و بریقەدار و چەند فرمێسكێی تیمساحی ئەڕێژن و تەواو.
*ساڵانە ھەموو ئەو بودجە زەبەلاحە دابین ئەكرێت و خەرج ئەكرێت بۆ توشبوان، بەبێ ئەوەی ڕێژەی توشبوان كەم بكات، ئەگەر سەرنجی داتاو سەرژمێریەكان بدرێت، ھەتا دێت ڕێژەكە ڕوو لە ھەڵكشانە.
*لەگەڵ ئەو ھەموو پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیەدا لەچارەسەركردنی توشبواندا، بەڵام ھەتادێت نەخۆشیەكە پەرەئەسێنێ، بەتایبەتی لە ناوكرۆك و پایتەختی زانست و زانیاری و تەكنۆلۆجیاو زلھێزی جیھانی (نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمریكا).
*بۆیە داوا لە(ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی)ئەكەین:⁄
١-بە نەخشەو پلانەكانیاندا بچنەوە، ئەوەندەی لە شتی بێھودە و بەرژەوەندیەكاندا، بودجەو داھات خەرج ئەكرێت، ئەوەندە لە خزمەت نەخۆش و توشبواندا خەرج ناكرێت .
٢-ئەوەندەی بەرژەوەندی كۆمپانیا زلھێزو زەبەلاحەكان لەپێشترن، ئەوەندە نەخۆشەكان و توشبوان بەھەند وەرناگیرێن لە چارەسەر كردنیاندا و لە پێشتر نین.
٣-ئەوەندە بایەخ بە جۆر و چۆنیەتی و چەندایەتی كۆندۆم ئەدرێت، ئەوەندە بایەخ بە نەخۆش و توشبوان نادرێت.
٤-ئەوەندە خەرج بۆ كردنەوەی خول ئەكرێت، بۆ چۆنیەتی بەكار ھێنانی كۆندۆم، ئەوەندە خول بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن ناكرێتەوە، توش بوان بەھەند وەرناگیرێن.
٥-ئەوەندە ڕەواج بە كۆندۆم وبازاڕپێكردن (بە بازاڕكردن)ی ئەدرێت، ئەوەندە بایەخ بە توشبوان نادرێت.
٦-ئەوەندە بایەخ بە تێكەڵاوی كوڕان وكچان ئەدرێت وكۆندۆمیان بۆ دەست ئەخرێت و بۆیان دەستەبەر ئەكرێت، بێ بەرامبەر و بەخۆڕایی، ئەوەندە لەخەمی توشبواندا نین.
٧-ئەوەندە كارە (نامۆ و ناوازە و نا ئاسایی و ڕێزپەڕ)كان بە یاسایی ئەكەن ئەوەندە نین لە خەمی نەخۆش و توشبواندا.
٨-ئەوەندە دەورات و خول ئەكرێتەوە بۆ فێربونی جۆرەھا شتی نادروست و ناڕەواو ناجۆر بە خەڵك و خاك، ئەوەندە نین لە خەمی نەخۆش و توشبواندا.

*بۆیە پێشنیارو ڕاسپاردەكانمان بریتین لە:⁄

- نەخشەو پلانەكانتان بگۆڕن و مەردانە بۆ چارەسەركردنی توشبوان و نەخۆش وەرنە پێش.
- بەرژەوەندیەكان وەلانێن لەخەمی نەخۆشدا بن.
- كردنەوەی خولی ڕۆشنبیری بۆ خەڵكی بۆ چۆنیەتی خۆپاراستنیان لەم دەرد وپەتایە.
- كردنەوەی خولی ڕۆشنبیری بۆ توشبوان كە چۆن مامەڵەو ھەڵس و كەوت بكەن لەگەڵ خەڵكی و ، چۆن ژیان بگوزەرێنن، ژیان بەسەر بەرن.
- داھات و بودجەی ئامادەكراوی ساڵانە بەھەدەر نەدرێت و لە شوێنی باش و بۆ شتی بەسود خەرج بكرێ و بدرێت بە(خۆپاراستن ، چارەسەركردن، ڕۆشنبیركردن).
- (الوقایە خیر من العلاج)،
خۆ پاراستن باشترە لە چارەسەركردن.
- بەلوعەكە بگرنەوە، ئاوەكە بۆ خۆی وشك ئەبێت، بنەوانەكە مەحكەم بكەن، خۆتان بە پینەو پەڕۆ سەرقاڵ مەكەن، لۆژیكی نیە لەسەرەوە تێی بكەیت و لەخواریشە
كون بێت، كونەكان نەگریت ، ھەمیشە خەریكی وشكردنەوەی ئاوەكە بیت، زانستی و ژیرێتی نیە ھۆكارەكان و دۆزینەوەیان واز لێ بھێنی و چارەسەرت بەلاوە گرنگ بێت، ھەرچی ھەوڵ و كۆششە لەو بوارەدا بدرێت.
- ڕەواج بە ئازادی و مافی تاكە كەسی، لە ڕادە بەدەر و زیاد لەحەد نەدرێت، بەڵكو ڕەواج بە لاوان و گەنجان بدرێت كە لە كات و ساتی ھەرزەكاریاندا خێزان پێكەوە بنێن وھاوسەرگیری بكەن.
** دووەم:⁄
بەڕیزان بەرپرسانی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستی و بەڕیوەبەرە تەندروستیەكانی شارەكانی ھەرێم.

١-چارەسەری توشبوان بكرێت لەڕوی جەستەیی و دەرونیەوە، سەردانی مەیدانیان بكرێت بۆ ڕاگرتن(وەستاندن)ی حاڵەتەكان و پەرەنەسەندیان.
٢-گرنگی بدرێت بە ڕۆشنبیركردنی لاوان و گەنجان و چۆنیەتی خۆ پاراستنیان لە نەخۆشییەكە(پەتاكە).
٣-بودجەو داھات دیاری بكرێت بۆ خۆ پاراستن، گرنگی زیاتر بە خۆ پاراستن بدرێت وەك لە چارەسەركردن، چونكە وتراوە(خۆ پاراستن چاكترە لە چارەسەركردن)،
(الوقایە خیر من العلاج).

٤-سنورێك دابنرێت بۆ ھاوڕەگەزی و ڕەگەزخوازان (ھاوڕەگەزبازان)، ھەروەھا سنورێك دابنرێت بۆ تێكەڵ كردن و تێكەڵاو بوونی ھەردو ڕەگەزی تەمەن نەوجەوانان و ھەرزەكاران لە بۆنە جۆراو جۆرەكاند بەنمونە وەك (ڤیستیڤاڵی ڕەنگەكان
٥-سنورێك دابنرێت بۆ نێرگەلە خانە و یانەو باڕەكا ن و قاوەخانە و شوێنەكانی مەساج كە ئەمانە ڕێخۆشكەرو ھۆكارن بۆ زیاتر تەشەنەكردنی حاڵەتەكە(پەتا) كە.

٥-بایەخ بە پەروەردەی تاكەكان بدرێت و ئاستی ھۆشیاری و ڕۆشبیری یان بەرز بكرێتەوە بە كردنەوە خول و سیمینار بۆ ئەو مەبەستە.
* سێھەم:⁄
بەڕێزان ⁄پەروەرشیاران و پەروەردەكاران و دایكان و باوكان.
١-ئاگایان لە جگەر گۆشەكانیان بێت، ھەر لە مناڵیانەوە ڕایان بھێنن و پەروەردەیان بكەن، تاوەكو نەوەیەكی باش و چاك و پاكداوێن و بەكەڵك پێشكەش بە كۆمەڵگە بكەن.
٢-ھەمیشە لە خەمی مناڵەكانیاندا بن(بێ ئاگا نەبن لێیان)،
بە جوانترین شێوە ھەڵس و كەوتوو مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن.

٣-دانیشتنی خێزانی(ھەفتانە یاخود مانگانە) یان لەگەڵدا ئەنجام بدەن و گوێ بۆ ڕاز و نیازەكانیان بگرن و كێشە و گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكەن.
٤-بێئاگا مەبن لە چۆنیەتی بەكار ھێنانی ھۆكارەكانی ڕاگەیاندن (بینراو بیستراو خوێنراو)، كتێب وگۆڤار و ڕادێۆ و تەلەفزیۆن و كەناڵە ئاسمانیەكان (فلیمەكانیان) ، ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و موبایلە زیرەكەكان.
٥-ھەمیشەو زۆر لە خەمی پێكھێنانی خێزاندا بن بۆیان و ھاوسەرگیریان بۆ ئەنجام بدەن زوو بە زویی و لە ئان و ساتی خۆیاندا.
٦-(پەروەردە ، پەروەردە، پەروەردە) ی مناڵان و ھەرزەكاران.


ڕاھێنەر لە ڕێكخراوی پاراستنی لاوان لە نەخۆشیە گوازراوە زایەندیەكان و ئایدز

٢٠١٩⁄١٢⁄١