ژن و ژیانی هاوچەرخ ... تەنها یەك جار بیخوینەوە ئینجا بریار بدە

 

مروڤ بەدریژایی هاتنی بو سەر زەوی هەلبەز و دابەز، هەوارازو نشیو، پیشكەوتن و دواكەوتن ، دەشت و دەر، ژیارو شارستانیەت، جەهالەت و روشەنبیری جوراو جۆری بەخۆیەوە بینیوە.

هەر سەردەم و زەمانیك بەشیوازو جوریكی جیاواز ژیاوە، كەمتر وایە سەردەمەكان كوپی یەكتر بو بن، بەڵكو جیاوازیەكی یەكجار زوری لەگەل سەردەمی پیش خوی، یان دوای خۆی هەبوە، بۆ هەر سەردەمێك كۆمەلێك داخوازی نوی و پێویستی ژیان زیادی كردوە ، كەلەپیشدا پیویستی پی نەبوە، یان هەر بونی نەبوە، هەمو قوناغەكانی مروڤیش پیویستیان بە احكامی شەرعی و حەلال و حەرام هەبوە، تا مروڤ بزانی كامیان باشە و دروستە، وە كامیان خراپە و نادروستە تا لی دور كەویتەوە، ئەمەشیان بەهیچ شیوەیەك بەعەقلی مروڤ بەتەنها دیاری ناكریت، بی گومان دەبی نەقل دیاری بكات، واتە خودای پەروەردگار وە پیغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم)، دەقەكانی قورئان وسونەت زور بەتەفاسیلی بەدریژی باسی ریكخستنی پەیوەندی نیوان (خوداو مروڤ و گەردون و ژیان) ی كردوە، تەنها شەریعەت سەد لەسەد دەزانی سودو قازانج و چاكەی مروڤ لەچیدایە، بویە بەرای بەندە شەریعەتی خودا بو هەمو سەردەمیك هەر چەندە جیاوازی ژیانی تیدابی، ژیار و شارستانیەت لە لوتكە بی احكامی شەرعی بۆ داناوە، پر بە پیستی ژیانی پیشكەوتن و ئاسودەیی و رەفاهیەت و خوشی، بۆیە هەتا لەچوارچیوەی شەریعەتی خوداو پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، دا بمینیتەوە گرفت بو تاكەكان دروست نابی و بەشداری تەواوی پیشكەوتنی ژیان دەكات، بەلام هەر كات هاتە سەر تیگەیشتنی مروڤەكان، بی گومان مروڤ بەگشتی ڕوڵەی ژینگەی سەردەمی خویەتی و ناتوانی بو دوای خوی بریار و فەتوا بدات، تەنها بو سەردەمی خوی نەبی، كە گوازراوە بو سەردەمی دوای خوی ئەوە ئەو كات گرفت بو ژیانی بەشیك لەمروڤەكان دروست دەبی، ناتوانن وەك پیویست بەكارو باری خویان هەلسن، ئینجا بەنەزانی قسە لەسەر ئیسلام دەكریت گوایە ناتوانی بو هەمو سەردەمێك داریژەری ژیان بیت، لەنیو ئەوانەدا ژن لەژیانی خیزانی هاچەرخدا كۆمەڵێك گرفت لەبەردەمی دایە، كەژیانی هاوچەرخ بەسەر هەمومانی سەپاندوە، ناچاری كردوین لەگەلی بژین، لەناویاندا ژیانی ژنان، ژیانی هاوچەرخ خیزانی دەستە جەمعی نەهێشتوە جاران هەر چەند خیزانێك لەیەك خانو دەژیان و پیداویستی ژیانیان كەمتر بو لەم رۆو، بویە پیویستی نەدەكرد ژن بەدەگمەن نەبی كار بكات، بەلام ژیانی هاوچەرخ و عەولەمە و پیداویستی زور، ژنیشی ناچار كردوە بەشداری پەیداكردنی بژیوی ژیان بكات ، بەتایبەتی دونیای ئەمڕو كومەلێك رەفاهیەتی ژیانی هیناوەتە ئاراوە هەتا خیزانە مولتەزیم و ئیسلامیەكانیشی راكیشاوە ناتوانن لەم ژیانە مودیرنە داببرین ، ژن لەژیانی هاوچەرخدا روبەروی ژیانی مودیرن بوتەوە ، ژن لەگەل كومەلگا بەناچاری دەبی سواری فروكەو شەمەندەفەرو پاس و میترو ترام وایی و تكسی بیت!

ژن لەباخچەی ساوایان وقوتابخانەی بنەرەتی و ناوەندی پەیمانگاو زانكوكان دەبی شان بەشانی پیاو بێ‌!!! هەروەها لەزوربەی فەرمانگە حكومی و ئەهلیەكان ژن بەشدارە!!! ژن بەشدارە لەبازارو گەشت و سەفەر كردن و لەبەر كردنی جل و بەركی مودیرن و...!!! ژن بەشدارە لەشاشەكانی تیفی سوشیال، روژانە هەمو تاكیك بەدیاریانەوە دادەنیشی و كەس نیە لی بەدەر بی!!!

سالانە كە بونە ئاینی و بەهارو نەتەوەیەكان دیت تەنانەت مەلا و سید و شیخیش لەو روژانە بەخیزانەوە دەردەچن تیكەلی خەلك دەبن، بەسەعات ئیواران ریگایان لی دەگیری لەبەر زوری خەلك، ژن لەهەموی بەشدارە، ژیانی هاوچەرخ لەخواردنگەو شوینە گشتیەكان و پاركەكان وای كردوە خیزانەكان لەروكنیك دابنیشن نان بخون و مندالەكان ببەنە پاركەكان و بەدیاریانەوە بوەستن ، جگە لەمانەش ئیستا موسیقاو سرود بوتە بەشیك لەژیانی هەموو تاكەكان بەژنانیشەوە، واتە ئیستا موسیقا تەنها بو گورانی و سرود بەكار نایت، ئیستا موبایل و دەرگای سەیارە و كومپیتەرو جیهازەكانی یاری مندالان و بەشیك جیهازی تەندروستی و ئەندازیاری هتد بوتە موسیقا، هەروەها توپی پی و یاریەكانی تر هەمو مالیكی گرتوتەوە تەنانەت ژنیش بونتە داگوكیكار و بەشداری دەكات، ئەمانەو هەزار شتی تر كە دونیای عەولەمەو جیهانگەرای فەرزی كردوە بەسەرماندا، سەرەڕای ئەمانە لەهەموان زیاتر تۆری كومەلایەتیە كە هەر تاكیك بەژنانیشەوە ئەكاونتێكی تایبەتی خوی هەیە، ئینجا لەنەوەدەكان دەرس لەپشت پەردە بەژنان دەگوتراوە ئیستا بەخومان و خیزانمان وینە دەگرین لەسەر تۆڕی كومەلایەتی بلاوی دەكەینەوە، كەواتە دژبەیەكی و بەر یەككەوتن زور هەیە لەژیانی كون و نویماندا، بەدلنیاییەوە دەقەكانی قورئان و سونەتی پیغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم)، چارەسەرو رێگای هەمو ئەوانەی پێیە و هیچ بەریەككەوتن نیە لەشەریعەت، تیگكیرانەكە ئێمەین لەگەل میژو دەژین، بەبریاری سەدەكانی پیش خومان بو ئەمرو بریارو فەتوا دەدەین، ئەگەر زانایەكیش جورئەت بكات ئەوا هەر خەلكی دیندار بو ئەوەی لەهەلەكانی خویان بەشیمان نەبنەوە، یان دان بەهەق نەنی، رێك دەست دەكەن بەتۆمەت بەخشینەوەو تومەتبارت دەكات بەموعتەزیلە و خەواریج و هەڵگەڕاوە، بەلام موسلمان نابێ‌ لەبەر لومەی لومە كار حەقیقەت و راستی لەخەلك بشاریتەوە، چونكە شاردنەوەی حەق تاوانەكەی گەورە ترە ، بۆیە بۆ تەواوی تیگەیشتنەكانمان دەبی پیداچونەوە بكەین ، هەلینجاندنی ورد لەقورئانی پیرۆزو سونەتی پیرۆزی پیغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم)، بكەین تا نەسەر لەخومان بشیوینین وەنە ئەم دینە جوان و عەزیم و گشتكیرە ناشرین بكەین.