عێراق له‌ توڕه‌كردنى ئه‌مريكا به‌رده‌وامه‌

تادێت به‌رپرسانى باڵاى عێراق، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتيان به‌ده‌سته‌، له‌ هه‌وڵى توڕه‌كردن و نيگه‌ران كردنى ئه‌مريكادا، ئه‌مريكا هيچ كات ئه‌وه‌نده‌ى دواين كابينه‌ى حكومه‌تى عێراق، له‌ پاشه‌كشه‌ى سياسى و نێنازى قسه‌ ڕۆيشتندا نه‌بووه‌ له‌ عێراق، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى نزيكه‌ى ئه‌م ساڵ و نيوه‌دا ئيستفزاز نه‌كراوه‌ له‌ عێراق.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مريكا به‌ ئاشكرا و له‌سه‌ر ئه‌زى واقيع خاوه‌نى چه‌ندين بنكه‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌ و گه‌وره‌ترين باڵوێزخانه‌ى دنيايه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام به‌ته‌واوى هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات، ئێران و هێزه‌ لايه‌نگره‌كانى ده‌يانه‌وێت جێ له‌قى بكه‌ن، حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و هێزه‌ سياسييه‌كانى نزيك له‌ ئێران هه‌ميشه‌ كار و مامه‌ڵه‌يه‌ك ده‌كه‌ن، كه‌ بۆ ئه‌مريكا مايه‌ى نيگه‌رانى و تۆڕه‌بوونه‌.
ديارترين كارێك كه‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق، له‌م خوله‌ى نوێدا، كه‌ ئه‌مريكا نيگه‌ران بكات، به‌ستى رێككه‌وتنى بازرگانى ئابورييه‌ له‌ نێوان عێراق و چين دا، كه‌ به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ چين پێگه‌ى باشى ده‌بێت له‌ عێراق و كاريگه‌رى باشى ده‌بێت له‌ هه‌ستانه‌وى ئابورى و ژێرخانه‌كه‌يدا، هه‌روه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ چين زياتر و سودبه‌خشتر، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌وڵى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان هۆكارێكى ترى نيگه‌رانى و توڕه‌كردنى ئه‌مريكايه‌ له‌ عێراق و كاره‌كته‌ره‌ سياسييه‌كانى عێراق.

هه‌وڵێكى ترى عێراق كه‌ مايه‌ى نيگه‌رانى و بێزاى ئه‌مريكايه‌، دانوستانه‌كانى عێراقه‌، له‌گه‌ڵ روسيا بۆ كڕينى سيسته‌مى به‌رگرى “S 300” كه‌ ئه‌مريكا هه‌وڵى رێگرى ئه‌و كاره‌ بۆ وڵاتانى ترى ده‌دات، نه‌خوازه‌ڵا وڵاتێكى وه‌كو عێراق، هه‌روه‌ك هه‌وڵى به‌رپرسانى ئه‌منى و سه‌ربازى عێراق بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ سه‌ربازى و هه‌واڵگرييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ سوريا، سه‌رباى رێكه‌وتنى چوار قۆڵى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى نێوان عێراق، سوريا، ئێران، روسيا، كه‌ بنه‌ڕه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێپتێمبه‌رى 2015، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ئه‌مريكا رابه‌رايه‌تى هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات دژى داعش، له‌سه‌ر خاكى عێراق و ناوچه‌كه‌.

له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، حكومه‌تى عێراقى و ده‌سه‌ڵاتى ياسادانانى له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵى ده‌كردنى هێزه‌ بيانييه‌كان به‌گشتى و ئه‌مريكييه‌كان ده‌ده‌ن، زياد له‌وه‌ش ئێران كه‌ ئه‌مريكا به‌ پاڵنه‌رى پشته‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى ده‌زانێت، باس وه‌ده‌كات ئه‌مريكا نه‌ك له‌ عێراق، به‌ڵكو له‌ناوچه‌كه‌ش نه‌مێنێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌فتانه‌ له‌ناو خاكى عێراقه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌ و سه‌بازگانه‌ى هێزه‌ ئه‌مريكييه‌كانى تيايه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى هه‌وڵێك بدات بۆ دۆزينه‌وه‌ى هێرش به‌ره‌كان، يان رێگرى كردن له‌و كارانه‌.

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پێكه‌نينه‌ پێش نيگه‌رانى كاتێك دۆناڵد ترامپ بۆ كشانه‌وه‌ى له‌ عێراق، داواى قه‌ره‌بوو له‌ عێراق ده‌كات، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، عێراق له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان سكاڵاى كاولكردنى عێراق له‌دژى ئه‌مريكا تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش داواى قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانانه‌ له‌ ئه‌مريكا بكات، كه‌له‌ دواى ساڵى 2003 ه‌وه‌ له‌ عێراق كه‌وتوون.