خوێندنه‌وه‌یه‌كـ بۆ سه‌ردانی ئێستای نوێنه‌ری كوێت بۆ توركیا !

له‌كاتێكدا ناوچه‌كه‌له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری ووه‌رچه‌رخانێكی تری پۆلێنكردن و ڕیزبه‌ندی سیاسی وئاڵۆگۆڕی په‌یوه‌ندیه‌سیاسی ودیبلۆماسیه‌كانه‌، ده‌وڵه‌تی كوێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌توركیا ، ئه‌گه‌رچی له‌لایان میدیا وڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌تیشكی ئه‌وتۆی نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر ، ئه‌كرێ وه‌كـ هه‌ر سه‌ردان و دیدارێكی ئاسایی لێی بڕوانن ، وه‌لێ به‌بڕوای به‌نده‌سه‌ردانێكی له‌مجۆره‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی كوێت بۆ توركیا زیاتر له‌په‌یام ومسجێكی بۆ داهاتوو له‌خۆگرتووه‌...

1- ده‌وڵه‌تی كوێت وه‌كـ وەڵاتانی دیكه‌ی کەنداو لەبەر زۆری کێشەو گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئه‌وه‌شی كه‌په‌یوه‌سته‌به‌جیهانی عه‌ره‌بی و نزیكتر له‌سنوورو جوگرافیای وه‌ڵاته‌كه‌یان ، ناتوانن سەربەخۆو خاوەن سه‌روه‌ری وبڕیاری ڕاستەوخۆی خۆیان بن ، هەر بۆیە ناچارن لەیەکـ کاتدا هاوخولگە وهه‌میش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وئیقلیمیش بن !
:
2- ڕەنگە کوێت دیراسەی لێکەوتەکانی ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا وئێرانی کردبێ ، هه‌ربۆیە لەدۆخێکی جه‌نگـ وململانێی نێوان ئه‌مریكا وئێران ، تورکیا بەنزیکترین وبەهێزترین وه‌ڵات و جێگره‌وه‌ی ئێران و عێراقیش بزانێ !
:
3- ئەم سەردانه‌ی نوێنه‌ری كوێت هاوکاتە لەگەڵ باڵادەستبوونی زیاتری ئەمریکا لەناوچەکە ، لەبەرامبەردا لاوازبوونی ئێران وەکـ وەڵاتێکی بەهێزو خاوەن هەژموون بەڕابردوو ، ڕەنگە دەوڵەتی کوێت له‌مەترسی کاردانەوەی هەردوولا ، له‌وێشه‌وه‌بۆ ‌ئه‌گه‌ری ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و گرفته‌كانی ڕێڕه‌وی ئاوی له‌كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا ، تورکیا وەکـ وەڵاتێکی بەهێزو وەستا لەناوەڕاستی هەموواندا بەگونجاوتر ببینێ پەیوەندیە سیاسی وئابوریەکانی له‌گه‌ڵیدا به‌هێز بكات !
:
4- لەڕابردوودا دەوڵەتی کوێت بەحوکمی عه‌ره‌بی بوون وهاوسنوری ونزیکیان لەوەڵاتانی کەنداو ، جۆرێکـ لەجۆرەکان لەهاوخولگە وهاوپەیمانی وەڵاتانی کەنداو ئەژمار دەکرا ، بەوەش کەسیاسەتی هەردوو دەوڵەتی سعودیەو ئیمارات دەیانگرتەبەر بەرانبەر بەدەوڵەتی تورکیا ! ڕەنگە بەم سەردانە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاسایی بکاتەوە ، هەمیش له‌ئاستێكی مامناوەندو هاوسەنگـ لەنێوان وەڵاتانی کەنداوو دەوڵەتی تورکیادا سیاسه‌ته‌كانی داهاتووی وه‌ڵاته‌كه‌ی داڕێژێته‌وه‌ !
:
5- ڕەنگە دەوڵەتی کوێت چاو لەئەزموون ودۆستایەتی وەڵاتی قەتەر بکات لەگەڵ تورکیا ، کەلەڕابردوودا سەرباری گەمارۆی ئابوری وسیاسی ودیبلۆماسی وەڵاتانی ( سعودیە ، ئیمارات ، بەحرەین ، میسر ) له‌سه‌ر وه‌ڵاته‌كه‌ی ، کەچی توانی لەهەموو مەترسی وهەڕەشەکانی نه‌یاره‌كانی دەرباز ببێت به‌ڵكو تۆكمه‌ترو سه‌ركه‌وتووتر به‌ڕابردوو ده‌ركه‌وێ ، کە بێ گومان بەشێکـ لەم سەرکەوتن وبازدانه‌بۆسیاسەتی هاوسەنگـ وپەیوەندیەکانی قه‌ته‌ر لەگەڵ تورکیا بگەڕێنێتەوە !
:
6- ڕەنگە سیاسەتمەداران وبەرپرسانی دەوڵەتی کوێت گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کەتورکیا سەرباری قەیران وگرفتە ناخۆیی ودەرەکیەکانی ، وەلێ بەحوکمی مامەڵەی نێودەوڵەتی وئەو ڕۆڵەی کەلەناوچەکە وه‌كـ وه‌ڵاتێكی خاوه‌ن بڕیارو هه‌ڵوێست ده‌یگرێته‌به‌ر ، ئەوەش کە وەڵاتانی جیهان حیسابی بۆ دەکەن و به‌شدارو هاوبه‌شه‌له‌زۆرێكـ له‌پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌ڵاتانی ناوچه‌كه‌، بۆ دەوڵەتێکی بچووکـ ودەوردراو بەچەندین کێشەو گرفتی ئیقلیمی ، ئاسان نەبێ دوورە پەرێزو بێ تیازبێ لەوەڵاتێکی وەکـ تورکیا !