تۆڵه‌ى ئێران ته‌نها ئیخوانه‌كانن

ئێران ده‌سته‌ڵاتدارى بىَ چه‌ندوچونى پێنج ده‌یه‌ى رِابردوى ناوچه‌كه‌یه‌ ، له‌ كۆتایدا به‌ كوشتنى قاسمى سلێمانى ئاگاداریان كرده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ى بینیویه‌تى ته‌نیا گه‌مه‌یه‌ك بو ، ئه‌بێت تىَ بگات دروست كردنى هیلال و خه‌ونه‌كه‌ى به‌سه‌ر چووه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیلالى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له‌ هیلالى مه‌زهه‌بێك و ته‌ریقه‌یه‌ك به‌هێزتره‌ ، كاتێك باسى ئێران ئه‌كرێت شتێكى بىَ مانایه‌ عێراق و لوبنان و دواتریش سوریا و یه‌مه‌نى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت به‌ یه‌ك ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بىَ هۆ شه‌رِى مه‌زهه‌بى نه‌كردووه‌ و باجه‌كه‌شى كه‌م نه‌بووه‌ .
ئێران به‌ پشتیوانى خه‌لیج و ئه‌مریكا نارِاسته‌وخۆ و به‌ به‌كارهێنانى سۆز و وه‌لائى شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كى رِاسته‌وخۆ و كردارى ، ئه‌وه‌ى خه‌ونى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌ كه‌ كۆتایى هێنان بو به‌ ده‌سته‌ڵاتى مه‌لیك و شمولى و دیكتاتۆره‌كان له‌ ناوى برد ، ئه‌مه‌ لاى ئێران بۆ به‌مه‌ست و ئامانجه‌كه‌ى بو ، به‌ڵام دواى كۆشتنى سه‌رى رِمى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ته‌واو له‌ گه‌مه‌كه‌ تێگه‌یشت .
ئه‌مریكا و رِۆژئاوا بۆ هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵم ئاسا دونیایه‌ك وزه‌ و هێزى دارایى و مرۆیى ئێرانیان به‌كار هێناوه‌ ، كوشتنى قاسم سلێمانى بۆ ئێران زۆر شۆك بو به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌شى شه‌رِى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێرانیان ده‌كرد ، به‌جۆرێك له‌ كوشتنى قاسم سلێمانى شۆك بون به‌ سیاسى و ئاینى و سه‌ربازى نه‌یان ئه‌توانى كورت مه‌وداش ئاسۆ ببینن ، سیاسیانه‌ و وه‌كو پێشوتر بێده‌نگ شه‌رِى ئامانجه‌كانیان بكه‌ن ، هه‌موان باسى شه‌قیان ده‌كرد له‌ كاتێكدا هه‌موان ئه‌یانزانى وزه‌یان به‌شى ئیسراحه‌تیش تیایدا نه‌هێڵراوه‌ته‌وه‌ .
له‌ یه‌ك كاتدا موشه‌ك بارانكردنى عێراقیان ئه‌كرد و یاساى ده‌ركردنى ئه‌مریكاشیان له‌ په‌رله‌مانى عێراقدا جێبه‌جىَ ئه‌كرد ، بىَ ئاگا ئه‌مه‌ له‌ سته‌ملێكراویان به‌ كوشتنى كه‌سى دووه‌مى وڵات و سه‌ره‌رِمى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ، به‌م كاره‌یان چه‌ندین جار كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى و نێوده‌وڵه‌تى نیگه‌ران ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مان به‌رِاستى داگیركه‌ر بون .
بۆیه‌ ئه‌وه‌ى رِویداوه‌ رِه‌وایه‌تى هه‌یه‌ ، له‌ بیرى خۆیان بردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ى عێراقى ئازاد كردووه‌ ئه‌مریكایه‌ و هاوه‌ڵه‌كانیشى سه‌یركه‌ر نین كه‌ هه‌ر زوو فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ گوێى ئێرانیان چرپاند كه‌ رِه‌وابو بۆ ئه‌و كاره‌ى كه‌ ئه‌مریكا كردى ، ئه‌وه‌ى ئێران بینى ته‌واو ئه‌و لاوازیه‌ بو كه‌ ئه‌مریكا و رِۆژئاوا له‌ فێڵى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسیان له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ دو موشه‌كى بچوك به‌ دیارى پێشكه‌ش به‌ ئێرانیان كرد ، ئێرانیه‌كان جیا له‌وه‌ تێگه‌یشتن له‌ هاوپه‌یمانیه‌تێیه‌كى هه‌ڵه‌دان كه‌ به‌ره‌ى رِۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا و رِوسیا و چین و هاوپه‌یمانه‌كانیانن ، بۆ جارێكیش بێت گوێان له‌ نه‌رِه‌ و هه‌رِه‌شه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانیان نه‌بو ، بۆیه‌ شۆكه‌كه‌ دوئه‌وه‌نده‌ ئه‌وانى تاساند ، بۆ ئه‌وه‌ى مل بده‌نه‌ به‌ر ئه‌مرى واقیع و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ .
هه‌ر وه‌كو چۆن سه‌یرى خۆیان كرد پڵینگێكى ته‌واو شه‌كه‌ت و تێكشكاون كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌دواى نێچیره‌كه‌ى رِاى كردووه‌ و چاوى نوقاندووه‌ له‌وه‌ى چ شتێك له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یا له‌ ناو چووه‌ و زیانى بۆچى هه‌بووه‌ .
ئه‌مریكا ئه‌وه‌ى ئه‌زانى ئه‌م جاره‌یان به‌ كوشتنى قاسم سلێمانى هه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى پاراستووه‌ ، هه‌میش ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان واز له‌ رِادیكاڵى ئاینى و مه‌زهه‌بى و ئامانجه‌كانیان نه‌هێنن ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى به‌ ته‌واوى به‌ره‌و له‌ ناوچون ده‌چن چۆن؟ له‌مه‌ودوا ئێران ئه‌وه‌ى زانى كه‌ به‌س شه‌رِى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌ ، به‌وه‌ى هه‌رچى عه‌ره‌بى نیشتیمان ویسته‌ و ریفۆرمخوازى دونیاى عه‌ره‌بى هه‌یه‌ به‌ هه‌ر رِێگایه‌ك بێت له‌ رِێگه‌ى گروپ و هێزه‌ نزیكه‌كانى نه‌فى كردوون به‌ گرتن و كوشتن و تێكدانى وڵاتیان ، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یان پاراستووه‌ كه‌ پاره‌ ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا دۆخى ئێران بگه‌یه‌نێته‌ كۆتا و ده‌سته‌ڵاتى دوانزه‌ ئیمام له‌ ناوبه‌رن .
به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان به‌خه‌به‌ر بێنێت وا بكات كه‌ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێران ئه‌پارێزێت به‌ته‌نیا بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى شه‌رِى ئێران نیه‌ ، به‌ڵكو هاوبه‌شى كردنى نه‌یاره‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌لیج به‌تایبه‌ت و ئه‌مریكایه‌ به‌گشتى ، كه‌ له‌وه‌یانا ته‌نیا ئیخوانه‌كان ئه‌گرێته‌وه‌ و به‌ ئه‌وان ئه‌كرێت كه‌ شۆرشه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ى لىَ شێواندن به‌تایبه‌ت له‌ سوریا و یه‌مه‌ن و له‌لایه‌ك رِه‌وایه‌تى دان بۆ كۆتایى هێنانیان له‌ میسر هه‌نگاوى ئێران بۆ تۆڵه‌ ئاسانن .
به‌ڵام پرِن له‌ ده‌ستبه‌رداربون بۆنمونه‌ گه‌راندنه‌وه‌ى یه‌مه‌ن بۆ به‌هاره‌كه‌ى وه‌ك چۆن ئه‌بێت به‌ ته‌واوى پشتگیرى ئیخوانه‌كان بكات و متمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ كایه‌ سیاسه‌كانى بكاته‌وه‌ ، چونكه‌ دانیشتونى نیشتیمانى عه‌ره‌بى رِۆژهه‌ڵاتى و ئه‌فه‌ریقى ته‌واو وابه‌سته‌ن به‌م هێزه‌ وه‌ك چۆن له‌ میسر و تونس و لیبیا و جه‌زائیر بینیمان ، له‌به‌رده‌م ئه‌م هێزه‌ و ئه‌وه‌ى لێى زه‌وت كردون بۆیان بگه‌رێنێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سیاسیانه‌ى بىَ ده‌نگ وه‌ك چۆن له‌ رابردودا ده‌ستى به‌راسه‌را گراتن ، ئێران ئه‌بێت به‌بیر خۆى بهێنێته‌وه‌ سه‌لامه‌ترین دوژمن هه‌ڵیژێرىَ ، له‌و نێوه‌نده‌ش سه‌لامه‌ترینیان ئیخوانه‌كانن وه‌ك چۆن له‌ غه‌زه‌ هاوپه‌یمانى كردون ، له‌ولاشه‌وه‌ هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمان و دوژمه‌نه‌كانى بینى ، بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ ئێران پلانى تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر گۆرِینى پلان نه‌بێت كۆتایى زۆر ناخایه‌نێت .