لە گەرمەی شەڕی برا کوژیدا بوو، وتیان لیوای تایبەت وەردەگرن یەکیەتی، ٥٠٠ دیارو قاتێکی کەتافی دەدەن، بەڵام دەبێت تفەنگ عایدی خۆت بێت و ڕەقەمەکەی ببەیت بۆیان!

ڕۆشتم بۆ ماڵەوەو ڕەقەمی مزەلیە هەنگاریەکەی باوکم گرت و ڕۆشتم ناوم نووسی!

هێشتا ناوم نەهاتبوویەوە یەکگرتوو پەشیمانیان کردمەوە، وتیان نەکەیت! تۆ منداڵێکی پاکیت و موت لێ نەهاتووە، زۆر بە گرنگیەوە ئەو کەسە ملی لار دەکردەوەو لە ژێرەوە سەیری دەکردم! قەناعەتی تەواوی پێکردم کە ئەو کارە هەڵەیە!

ناوم هاتەوەو منیش وتم: نایکەم! 

وتیان: نابێت تازە ناوت هاتووەتەوە!

وتم: بۆ نابێت نە ٥٠٠ دینارەکەتان پێدام، نە قاتەکەشم وەرگرتووە،هەرچی دەکەن بیکەن واللە نایکەم.

ئیتر هیچیان نەوت.

گەر بمکردایە، ئێستە یان لە کەمپی حەمە ئاغاو کڵاو قاسم دەستم ڕۆشتبووە خوێنی نەوەی وڵاتەکەی خۆم و تا مردن دەبوایە شەرمەزاری و عەزابی ویژدانم بچەشتایە!

یان ئێستە کوژرابووم و دایکم ڕەش پۆش دەبوو بۆم و لە قوژنبێکدا بە دزی خەڵکەوە تا مردن بگریایە!

لە بری تفەنگ کتێب و نامیلکەیان پێدام کە بیخوێنمەوە، ئێستە ئەوە منم و نزیکی ٤ هەزار کتێبم خوێندووەتەوەو ٥ هەزار کتێبشم هەیە.

دەچمە مەڵبەندی یەکیەتی و لقی پارتیش و دەمەتەقەشیان لەگەڵ دەکەم، پارەو قاتی هیچکامیشیانم وەرنەگرتووەو بە خۆشی تریش ژیاوم.

ئەوکات هەولێریشم نەدی بوو، ئێستە نیوەی سەر زەویم دیوە.

بۆیە یەکگرتوو حیزبێکی جیاوازە، لەگەڵ ئەوەشدا کە وازم هێناوە لێیان، کە دەچم بۆ مەڵبەندو لقەکانیان لە جاران مەحیبەتیان زیاترە! چەند شەرمەزارم کە ئەمە دەنووسم ئێستە.

بۆیە بە ڕۆحێکی ئیسلامیەوە دەڵێم: توخوا گەردەنم ئازاد بکەن.

یادی حێزبەکەشتان پیرۆز بێت.

د. عومەر عەلی