ته‌وه‌ره‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى

1- سیسته‌مى فه‌رمانرِه‌وا و په‌یوه‌ندى به‌ فه‌رمان به‌سه‌رداكراو:

* په‌یره‌وى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌ و فه‌رمانرِه‌وا .

* دیارى كردنى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ردولا .

* په‌یره‌وى هاوبه‌شایه‌تى له‌ سیاسه‌ت و سه‌روه‌رى ده‌وله‌تدا .

* ئه‌رك و مافه‌كانى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فه‌رمانرِه‌وا و مه‌حكوم .

* په‌یوه‌ندى فه‌رمانرِه‌وا به‌ ده‌زگا جیاوازه‌كانى جێبه‌جىَ كردن .

* یاساكان و بنه‌ما گشتى و ورده‌كاریه‌كانى .

* ده‌سته‌ڵاته‌ گشتیه‌كان و تایبه‌تیه‌كان له‌ ده‌وڵه‌تدا .

2- زانستى ئابورى سیاسى:

* سه‌رچاوه‌ى به‌ده‌ست هێنان و ئه‌وله‌ویاته‌كان .

* ئاراسته‌ى به‌خشینى گشتى .

* شێوه‌ى ئابورى گشتى .

* ئامرازه‌كانى چاودێرى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى به‌ده‌ست هێنان و سیاسه‌تى به‌خشینى گشتى .

* سیسته‌مى خاوه‌نداریه‌تى له‌ ده‌وڵه‌تدا .

* په‌یوه‌ندى نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانى ئابورى ناوخۆیى و جیهانى .

* سیاسه‌تى ئابورى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى .

3- سیسته‌مى بانگه‌واز و رِوبه‌روبونه‌وه‌:

* حاڵه‌تى ئاشتى و شه‌رِ .

* رِوبه‌رِوبوه‌ى ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ى رِوبه‌رِوى ده‌وڵه‌ت ئه‌بنه‌وه‌ .

* په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت .

* به‌رێوه‌بردنى تواناكان و دیارى كردنى ستراتیژیه‌تى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ .

4- زانستى كۆمه‌ڵایه‌تى سیاسى:

* رێكخستنى كوتله‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌: له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى پرِۆژه‌كه‌ .

* دابه‌ش كردنى ناوخۆى كۆمه‌ڵگاكان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌ گه‌وره‌كان .

* پێناسه‌كردن و ناساندنى حزب و گروپه‌ ئیسلامیه‌كان و دیارى كردنى ماف و ئه‌ركیان .

* پێناسه‌كردن و ناساندنى به‌شه‌كانى گڤتوگۆكردن بۆ پرِۆژه‌كه‌ .

* حزب و گروپه‌كانى فشار و رِاى گشتى .

5- زانستى ده‌رونناسى سیاسى:

* سروشتى وتارى ئاراسته‌كراو بۆ كوتله‌كان و گۆرِینى وتاره‌كه‌ به‌پێى گۆرِینى حاڵه‌تى پرِۆژه‌كه‌ .

* وێنه‌كێشانى سیاسه‌ت و سروشتى وتار و هه‌ڵسوكه‌وتى ئاراسته‌كراو بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان .

* ئاراسته‌كردنى وتارى داواكراو له‌ كاتى داواكراودا بۆ لایه‌نى دیارى كراو .

* ئیداره‌ى ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن و تۆرِه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ ناو ده‌وڵه‌تدا .