پرسە نیشتیمانیەكان و ناوماڵی كوردان

 

لەهەركات و بارو دۆخێكدا ناوماڵی كوردان تەبابوبێت و هەموان یەك دەنگ بووبن بەهەموو ڕەنگ و ڕەوتە جیاوازەكانەوە، سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بەدەست هاتوە بۆ بەرژەوەندی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان، زۆر جارخەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كوردی لە قۆناغێكەوە بردۆتە قۆناغێكی زۆر پێشكەوتوو تر، بەرهەمی بەرچاوی بوە بۆ گەلی كورد، بۆنمونە یەكدەنگی لایەنەسیاسیەكان وكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەڕاپەڕینەكەی بەهاری ساڵی 1991دا خەباتی ڕزگاری خوازی كوردی لە قۆناغی چەكداری و شاخەوە گەیاندە خەباتی شارو بەدەستهاتنی پەڕلەمان و حكومەت و قۆناغهی خەباتی مەدەنیانە.


لەم هەلومەرجەدا كە كوردوستان و ناو چەكەو جیهان پیادا گوزەردەكات دوای ئەوەی هاوسۆزی و پشتیوانیەكی نێودەوڵەتی بۆ گەلی كوردو دۆزەكەی پەیدابوە باس لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەكرێت، گومان لەوە‌دانیە كەنەك تەنها ئەنجامدانی ڕاپرسی بەڵكو كورد مافێكی ئاسایی و یاسایی خۆیەتی وەك تەواوی گەلانی دنیا خاوەنی ووڵات و ئاڵاوگیانی سەر بەخۆی خۆی بێت، بەڵام بەم بارودۆخە نەخوازاروەی كەهەیە لە ناو هەرێمدا ئەگەر بەووردی و بەو پەڕی گیانی بەرپرسیاریەتیەوە هەنگاو بۆ ئەم پرسە هەستیارو گرنگەو نیشتیمانیە نەندرێت دورنیە دواجار پەرتەوازەی و لێكترازان و نائومێدی زیاتر بۆ كورادن بێنێتە ئاراوە بۆیە پێویستە گرنگی بەم‌ هەنگاوانەی خوارەوە بدرێت و‌كاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت :ـ


یەكەم/ كۆتایی بەو بارو دۆخە‌نائاسایی و شڵەژانە سیاسیەی نێوان لایەنەكان بهێندرێت پەیوەندیەكان بەهێزبكرێتەوە بۆپرسێكی گرنگی وەك ڕیفراندۆم بەرژەوەندی گشتی بخریتە پێش بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی و هە ‌ڵوێستی مەردانە تۆماربكرێت بۆمێژوو نەك بەپێچەوانەوە لەپێناو دەمارگیری حیزبایەتی كوردوستان و گەلی و كوردو ئەزمون و ناوناوبانگی كوردلەكەدارو ناشیرن بكرێت.
دووەم/كۆتایی بەم فۆڕمەشكستخواردوەی دەسەڵات بهێندرێت حكومەت ببێتە حكومەتی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان نەك حكومەت ببێتە مۆتەكە بۆگیانی تاك بەتاكی هاووڵاتیانی هەرێم كۆتایی بەدیاردەی گەندەڵی بهێندرێت كەبۆته ‌گیاكەڵەی ئەزمونی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردوستاندا .
سێ یەم / كۆتایی بە سیستەمی ستەمی موچەبهێندرێت،چونكە خەریكە بارو دۆخەكە بەرەو ئاڕاستەیەك ئەڕوات كەدواجار كۆنتڕۆڵكردنی كارێكی ئەستەمه،‌ حكومەت دەستی خستۆتە بینەقاقای فەرمانبەرانی ڕاستەقینەو ڕەنجی چەندان ساڵەی بەفیڕۆداون بەناوی قەیرانی داراییەوە فەرمانبەرانی خستۆتە دۆخێكی نەمرو نەژییەوە ناكرێت بۆماوەی نزیكەی سێ ساڵ چارەكە موچەبدات بەفەرمانبەرانی ڕاستەقینەو و خانەنشینانی نایاسایش موچەی تەواوی خۆیان وەربگرن.
چوارەم/ ئاوڕێكی جدی لەپڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی هاووڵاتیان بدرێتەوە كارەساتە لەم سەردەمەداو لەهەرێمێكی دەوڵەمەندی وەك كوردوستانداولەدوای 25ساڵ ئەزموونی حوكمڕانی حكومەت نەتوانێت موچەو كارەباو ئاو وسادەترین خزمەتگوزارییەكان بۆ هازووڵاتیانی خۆی دابین بكات.
پێنجەم /لاوان و گەنجان كە هێزو هیوای دواڕۆژی گەلن بەجدی ئاوڕیان لێبدرێتەوە و داخوازیەكانیان جێبەجێ بكرێت ناكرێت ماوەی 4ساڵە دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان نەك لەداموو دەزگاكانی حكومەت دانامەزرێن بەڵكو تەنانەت كرێكاریشیان دەست ناكەوێت چونكە تەواوی پڕۆژەكانی كەرتی گشتی و تایبەتی وەستێندراون بەهۆئەو قەیرانەی كە دروستكراوە لەم هەرێمەدا.
شەشەم /ئاوڕیك لەژیانی مامۆستایان بدرێتەوە كە توێژێكی گرنگی هەموو كۆمەڵگایەكن چونكە ئەگەر كەرتی پەروەردە بێناز بوو،واتە ڕەوڕەوەی جوڵەو پێشكەوتنی كۆمەڵگا وەستێندراوئەو كات ئەو كەرتەهەستیارەی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەهەموو تاكەكانی كۆمەڵگاوەهەیە كەكەرتی پەروەردەو فێركردنە بەهاو گەورەی خۆی لەدەست ئەدات و داهینان و پێشكەوتن لە ووڵاتدا بوونی نامێنێت،شێرازەی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگاتێك ئەچێت هەموان شایەتی ئەوەی ساڵێ پار واتە ڕابردوو ساڵێكی خوێندنی قوتابیان لە لێواری مەرگ ڕزگار كرا ئایە ئەو بەڵێنانە جێ بەجێكران كە بە مامۆستایان دران.
ئەمانەو چەندان كاری هەنوكەی و گرنگی تر لەبەر دەم دەسەڵاتدارانی هەرێمدان هیوادارم چارەسەری ڕیشەیی و خێرایان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پرسی سەر بە خۆیی و ڕیفراندۆمیش نەبێتە مەخسەرەی دەستی لایەنە سیاسیەكان و جیگای نائومیدی هاووڵاتیان لەبری خەو خەیاڵی دەیان ساڵی ڕابردووی هەموو تاكیكی كوردی لە كوردوستان و تەواوی جیهان .

 

 

 

 

س ب