مامۆستایان لای ڪاک مسعود چییان وت ؟

  پێنج شەممە, 10 ئاب 2017 10:52

نایشارمەوە ...ڪە دیتم قسەو قسەڵۆکی بێ بەڵگە و بە شێک لە فەیس بوکی گرتۆتەوە. ...هەرکەسەو قسەیەك دەڵێ. .یا پرسیار دەکەن و ڕونکردنەوەیان دە وێ، بۆیە وەك وەك ئامادەبویەك. ..وە بە ئەمانەتەوە. ...دەیڵێم لەو دانیشتنەدا :

بەشێک لەئامادەبوان هەڵوێستیان بەڵی و چەپڵە لێدان بو. ..وەپشتگیری گشتپرسی بو. ..
بەڵام بەشێکی دی لە قسەی زانایان .چەند تەوەرێکی تری لە خۆگرتبو. ...لەوانە باسڪردن لە حاڵی شپرزو خراپی خەڵڪی و داوای قوتی خەڵکی تا چیدی خەڵکی لەو بارە ناهەموارە نەمێننەوە ....وەداوکرا گەندەڵی بنبڕ بکرێت. .. وەڕاشکاوانە وترا کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئەزمونێکی باشی پێشەکەش نەکردوەو پێویستە ئەو ئەزمونە چاک بکرێت و نمونەی تازەی جوان پێشکەش بکرێت . ...وەباسکرا لە گرفتی حەشدی شیعی. کەدوای داعش گرفتێکی ترەو پێویستە حسابی بۆ بکرێت و میلـلەت بپارێزرێت لەو گرفتانەی لەوبارەوە پێشبینی دەکرێت ...لەهەمانڪاتدا باس کرا لە خەتەرو سامنکی تێکشانی بەها ڕەوشتیەکان بەتایبەت لەناو گەنجاندا. ....کە پێویستە خەمی بخورێت. ...
وترا بە بەڕێزیان :تکایە وەرنە ناو خەڵک و وەک خەڵک بژین ...خەڵکی ناڕەحەتن . ...تکایە دڵنیایی بدەنە خەڵک تا لە دڵەڕاوکێ ڕزگاریان بێت و چیدی خەفەت نیگەرانیان نەکات . ...بەتاییەت کەباس لە ریفراندۆم دەکرێت ....دەڵێن سنور دادەخرێت ....تا خەڵکی دڵنیاتربن لە قوتیان ....وەباسکرا خزمەتکردن بەزانستی ئیسلامی. .و کردنەوەی زانکۆیەکی ئیسلامی...
ڕاشکاوانە وترا ...پێویستە حیزبایەتی کاڵ بکرێتەوە و بە سە کە حیزب ئامانج بێت ، ناکرێت حزب هەمو شتێک بێت. ..دەبێت دەزگاو موئەسەسات باڵا دەست بێت .......
وەدەبێت ڕێز لە دەنگی (نەخێر) بگیرێت چونکە ئەوانیش لەدڵسۆزی خۆیانەوە ئەوە بەباش دەزانن بۆیە دەیەێڵێن ! ....
وەداوا کرا مەرجەعێکی ئیسلامی دروست بکرێت و بونی هەبێت. ..
ڕێزدار کاک مسعودیش جوان گوێی گرت، تەنانەت داوی کرد جارێکی دی هەندێک لەو قسانەی بۆ دوبارە بکرێتەوە کە بەهۆی خراپی مایکەکەوە جوان پێی نەگیشتبو لێی تێ نەگەیشت.... و قسەکانی پشتڕاست کردەوە... وەڵامی هەندێکی باشی لەقسەکان داوە. ..وەپێشتریش بەڕێزیان ئاماژەی کرد بە هۆکارەکانی گرفتەکان لەگەڵ بەغدا. ..وە ڕێگاچارەی لە سەربەخۆیی دەبینیەوە. ....کۆتا قسەیشی لەسەر سەرۆکی هەرێم بو. ...کە ئامادەیە دەستی لێ هەڵبگرێت و هەڵبژاردنی نوێ بکرێت.