به‌ره‌ی نه‌خێربۆ ڕیفرانده‌م بۆچی؟

  هەینی, 11 ئاب 2017 14:23

دوای ڕاگه‌یاندنی رۆژی ئه‌نجامدانی ڕێفرانده‌م له‌لایه‌ن مسعود بارزانیه‌وه‌،وبه‌ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له‌لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی كوردستان جگه‌له‌ گۆڕان وكۆمه‌ڵ ،ئیتر له‌وساوه‌ كه‌سانێك هه‌ن بانگه‌شه‌ی نه‌خێر ده‌كه‌ن بۆ ڕیفرانده‌م .
بێگومان له‌به‌رده‌م هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی سێ جۆر كه‌س هه‌ن،كه‌سانێك كه‌ پشتگیری ده‌كه‌ن وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌لیدان، ولایه‌نی تریش هه‌ن دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌، لایه‌نی سێیه‌میش هه‌ن كه‌ له‌م نێوان ماونه‌ته‌وه‌،ئیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئاخۆ كامیان سه‌ركه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بكه‌ن،یانیش هه‌ر بێ هه‌ڵوێست ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ بێگومان ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیه‌ش خۆی هه‌ڵوێسته‌.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ به‌ره‌ی پشتگیری ڕیفرانده‌م ئه‌ویش له‌خۆیدا چه‌ند جۆر كه‌سێك له‌خۆی ده‌گرێت كه‌ بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێكیان به‌رژوه‌ندی حزبی وتاكه‌كه‌سی پاڵیان پێوه‌ بنێت وكه‌ساێكیش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه‌، كه‌سانێكیش هه‌بن گیانی نه‌ته‌وه‌ ویستی ونیشتمان په‌روه‌ری پاڵێان پێوه‌ بنێت چاو له‌هه‌موو كه‌م وكورتیه‌كان داپۆشن وله‌م قۆناغه‌دا وه‌كو پێریاریتیه‌ك گرنگی زیاتر به‌ پرۆسه‌ی ڕێفرانده‌م بده‌ن به‌و هیوای ببێته‌ ده‌رگایه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی وده‌وڵه‌تی كوردی.
هه‌رچی به‌ره‌ی نه‌خێره‌ ئه‌وا به‌پێی خوێندنه‌وه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌نێوان خۆیاندا چه‌ند جۆر بۆچون له‌خۆ بگرێت :
1-كه‌سانێك به‌رژوه‌ندی دارایی وحزبی وپێگه‌ی خۆیان له‌به‌غداوعیراق ،پاڵیان پێوه‌ ده‌نێت بۆئه‌وه‌ی دژی ڕیفرانده‌م بن وبۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌پێگه‌ی دارایی وسیاسی خۆیان بكه‌ن وپۆست وپله‌كانین به‌هۆی پشتگیری ڕیفرانده‌م نه‌دۆڕێنن.زۆر كۆمپانیا هه‌ن له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق كار ده‌كه‌ن وبۆی هه‌یه‌ له‌كاتی جیابونه‌وه‌ی كوردستان له‌عیراق به‌رژوه‌ندی ئه‌وان بكه‌وێته‌وه‌ لڤینه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌،‌ به‌ره‌ی نه‌خێر سوود له‌مانه‌ش وه‌ر‌گرێت.
2-جۆرێكی تر هه‌ن به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له‌به‌رده‌م خه‌ڵك وكێشه‌كانیان له‌موچه‌و كاره‌باوئاو بوونی گه‌نده‌لی زۆرو قه‌یرانی تره‌وه‌ بڕیاریان داوه‌ ئه‌وانیش به‌پیر هیچ پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ نه‌چن كه‌ حكومه‌ت ئیعلانی بكات.ئه‌وانه‌ش بۆی هه‌یه‌ بڕژێنه‌ به‌رژوه‌ندی به‌ره‌ی نه‌خێری یه‌كه‌م له‌ده‌نگدانا ویانیش بێ لایه‌ن دانیشن كه‌ له‌هه‌ردوو حاله‌تدا نه‌خێره‌كان زیاتر ده‌بن.
3-ئه‌وانه‌ی كه‌ دژی لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌نین پشتگیری بكه‌ن چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی ریفرانده‌م واته‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كه‌ له‌ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م لایه‌نه‌یه‌ كه‌ زۆر داكۆكی له‌ ڕێفرانده‌م ده‌كات.
لێره‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌لگری پرۆسه‌ی ڕیفرانده‌مه‌ كه‌ زیاتر دڵنیایی به‌خه‌ڵك بده‌ن له‌وه‌ پێگه‌ی دارایی وسیاسی هه‌موو كه‌سێك پارێزراو ده‌بێت ،هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌كه‌مته‌رخه‌می وگه‌نده‌لی حكومه‌ته‌ پێشوه‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێستا ئه‌ی ڕنینه‌وه‌،ئه‌وه‌یه‌‌ كه‌ گله‌یی له‌م خه‌ڵكه‌ نه‌كات وبه‌چاوی خیانه‌ت سه‌یری نه‌كرێت به‌ڵكو به‌زمانی شرین وبه‌لێنی ڕاست ودروست له‌گه‌ڵیان بجولێنه‌وه‌ئه‌گینا ئه‌وانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری هیچ ده‌ستێكی ده‌ره‌كی نین به‌ڵام سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌له‌به‌ر هه‌بونی پارتێكی سیاسی له‌پشت ڕیفرانده‌مه‌وه‌ ئاماده‌نین به‌لێی بۆ بكه‌ن یانیش نه‌خێری بۆده‌كه‌ن،به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ووتاری نه‌ته‌وه‌یی زۆر كه‌متر باوی ماوه‌ ئیتر ڕۆژگاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه‌ ،كه‌ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌پارتی ویه‌كێتی هیچ كه‌مته‌ر خه‌میان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ پڕكردنی گیرفانی خۆیان وقۆستنه‌وه‌ی گشت هه‌له‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان بره‌و پێ بده‌ن وخه‌لكیان فێری گیانی خۆپه‌رستی وبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك كرده‌وه‌ له‌جیاتی ڕواندنی روحی نیشتمان په‌روه‌ری ونه‌ته‌وه‌ پارێزی.كه‌واته‌ مه‌رج نیه‌ كه‌ تۆ هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕاست ودروست بی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بیت خه‌ڵك هه‌مو پشتگیریت بكات به‌ڵكو سه‌یرێكی خۆشت بكه‌ ئایا تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پشتگیریت بكات.بۆهه‌ردوولا ئه‌مه‌ ڕاسته‌.
له‌كۆتاییدا ده‌بێ بزانین له‌ناو هه‌ردوو به‌ره‌ی نه‌خێروبه‌لێدا كه‌سانێكی دڵسۆز هه‌ن وكه‌سانێكیش به‌رژه‌وه‌ندی ویست هه‌ن وهیچ پرۆسه‌یه‌كیش له‌م دوو شته‌ خالی نیه‌ .گرنگ ئه‌وه‌ بزانین وببنین له‌كۆتاییدا كامیان ده‌باته‌وه‌ ،به‌مه‌رجێك له‌هه‌ردوولاوه‌ بنه‌مای ته‌ندروست بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌یه‌كی فول دیموكراسی وشه‌فاف .

عبدالعزیز هه‌ركی

عەبدولعەزیز هەركی

عەبدولعەزیز هاشم هەركی لە دایكبووی ساڵی ١٩٧٢ی شاری هەولیرە.

دەرچوی كۆلیژی پەروەردەیە بەشی زمانی ئینگلیزی.

چەندین بابەتی شیكاری و وتاری لەرۆژنامەو ویب سایتەكان بڵاوكراوەتەوە..