پرسی ڕیفراندۆم هۆكاری تەباییە یان لێكترازان


هەمیشە و بەردەوام دروشمی سەر جەم پارتە سیاسیەكان ئەوەبوە كە هەوڵ و خەبات و تێكۆشان و شیوازی كاریان هۆكارێكە بۆ بەرژەوەندی گەل و خاك و نیشتیمان.
بەڵام ئەمانە هەمووی هەردروشم بوون دواجار لە كرداریاندا پێچەوانەكەی بینراوەو ڕاست دەرچوو، میللەت و داهات و ئەزمونەكەیان كردە قوربانی پاراستنی پێگەی حیزبەكانیان و لەنا و حیزبەكەشیاندا بۆبەرژەوەندی چەندان كەسی دیاریكراو بنەماڵەكانیان .
لەم بارو دۆخە هەستیارەی كە ئێستا كوردستان گوزەری پیا ئەكات لەكاتێكدا هاووڵاتیانی هەرێم لەسەر خاكێكی دەوڵەمەند و داهاتێكی زۆردا ژیانی رۆژانەیان بەشێوازی كولەمەرگانە بەسەر ئەبەن،پۆل بۆل گەنجان خاك و ووڵات و كەس و كاریان بەجێ ئەهێڵن و ڕیگای هات و نەهاتیان گرتۆتە بەرو ئامادەن خۆیان بكەنە خۆراكی دەریا و گیاندارەكانی ناوی.
لەهەر گۆشەیەكەوە سەیری ئەزموونی حوكمڕانی كوردی ئەكەیت ئەوەندی مایەی شەر مەزاریە بەداخەوە مایەی شانازی نیە بەدەست كارەكتەرە سیاسیەكانی ئەم وولاتەوە.
لەم قۆناغەدا باس باسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە لەكاتیكدا هەموو گەل و نەتەوەیەك مافی خۆیەتی خۆی چارە نوسی خۆی دیاری بكات،ئەمەش لەكاتێدایە كە حكومەت و لایەنەدەسەڵاتدارەكان لەماوەی 26 ساڵی ئەزموونی ڕابردویان نەیان توانی نمونەیەكی باشی خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاوولاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن.
لەڕابردوودا پرسە گرنگ و هەستیار و نیشتیمانی و نەتەوەییەكان هۆكارێك بون بۆ نزیك بوونەوەو یەك هەڵوێستی و یەك دەنگی و هەمئاهەنگی یەكتری وەهەمیشە لەیەكڕیزیدا دەسكەوت هەبووە،ئەوەی جێگەی لەسەر وەستانە تەواوی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی نەتەوەیەك بۆ سەر بە خۆیی بێت،بەڵام كارێك كرابێت و ئەزمونێك پێشكەشكرابێت ، كەسانێك هەبن كەبە ئاشكرا بڵێن دەوڵەتی كوریمان ناوێت، لەوەش كارەساتبارتر ئەوە یە بەداخەوە لەناو ڕۆڵەكانی گەلی كوردا كەسانێك هەبن دژایەتی بكەن ئەم جۆرە لەبیر كردنەوەیە چەندە نامۆیە لەوە خراپتر ئەوەیە كە كەسان و لایەنێك هەبن هۆكاری دروستكردنی ئەو جۆرە لەبیر كردنەوەوە یەبن و یان بە كارو كردەوەكانیان نەوەیەكیان نائومێد كردبێت تەنانەت متمانەی بە حكومەت و دەسەڵات و دەوڵەتی ئایندەی كورستانیش نەبێت، بۆیە پیش ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستە پرۆسەی ئاشتەوای نیشتیمانی ئەنجامبدرێت هاووڵاتیان بەرامبەر بە ئەزموون و دەسەڵات و حكومەت و لایەنەكان لەبری ئەم هەنگاوە بەداخەوە هەست بەوە ئەكرێت كە ئەم پرسە گرنگ و نیشتیمانیەش خەریكە بە حیزبی ئەكرێت و لەناو حیزبیشدا وەك كراسێك خەریكە بەبەری كەسێكی دیاری كراو ئەدورێت .
گرفتەكە لەوەدایە كە هاووڵاتیانی وولاتەكەمان لە سەر گەورترین ئاوات و هەستیارترین پرس كە پرسی سەر بە خۆیی وهەنگاو نانە بەرەو دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لەبری یەكڕیزی پەرتەوازەبون لەبری ڕوانین بۆ ئاسۆی داهاتوو لە مەترسیدا ئەژین لەبیری ئەووی دڵخۆش بن بە بەدیهاتنی ئاواتەكانیان ئەترسن ئەوەی كەبەدەستیان هێناوە ئەوەشیان لەدەست بچێت،ناكرێت و نابێت بۆ ئەم پرسە گرنگە ئاوا بەپەر تەوازەیی هەنگاو بنێین چونكە هەموومان ئەو ڕاستیە باش ئەزانین كە ووڵاتانی دراوسێمان نەك هەر چاویان بەسەربەخۆیی گەلی كورد هەڵنایات بەڵكو دژایەتیەكی سەر سەختی ئەكەن،پێویستە بەكرداری بەرژەوەندی گەڵ هەڵبژێردرێت و لە چوارچێوەی عەقڵیەتی تەسكی حیزبی بچینە دەرەوە هەموومان لە دەوری بازنەی گشتی بەرژەوەندی گەل و خاك و نیشتیمان كۆببینەوە تابتوانین سەركەوتن تۆمار كەین و ئاواتی لە مێژینەی گەلەكەمان بێنینەدی و كوردیش وەكو تەواوی گەلانی دنیا ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەر بە خۆی خۆی كە مافێكی ئاسایی و یاسایی و سروشتی خۆیەتی،بەو هیوایەی كۆتایی بە دژایەتی یەكتر بهێنین و هەموان بۆ بەدیهاتنی خەونەكانمان هەنگاو بنێن تا كوردستانیش ببێتە نمونەی پێشكەوتن و بنیات نان و داهێنان بەهەوڵی هەموان بێت و دەسكەوتەكانیش بۆ هەموان بێت .