لەنێوان عەقڵیەتى (تووندڕەویى و پاوانخوازی) دا سەرەنجامی من و منی باڵا !

  دوو شەممە, 11 ئەیلول 2017 13:41

 

...  مادام جووڵە و بزواندنى بەردەوام لە ئارادایە و ژیان بۆ هەمیشە خەسڵەتى گۆڕان بەخۆى بدات ، هەرەوەها بەپێی گۆڕانکاریەکان هەنگاوەکانیش ئاراستەى جێاواز وەربگرێت،لەوەشدا دیدگاى دژ و دژ بەیەکتر کۆنترۆڵ و حوکمى پێشوەخت یەکلایى بکاتەوە ،کەواتە خلیسکان و کەوتن و بەهەڵەداچوون لەئاستى تاک وکۆ و کۆمەڵ و کۆمەلگا کان ،شتێکى حەتمییە و خۆدەرباز بوون لێى زۆر ئەستەمە و،پەیوەندى بەڕەگەز و جوگرافیا و ڕۆژهەڵاتى بوون و ڕۆژئاوایى بوونەوە نیە،چونکە هیچ مرۆڤێک وەک تاک ناتوانێ بەرهەمى گشت هەوڵ و هەنگاوەکانى ڕۆژانەى ژیانى ئاسایى خۆی،ئاراستەیەکى ئیجابى پێ بدات،یاخود سەد دەرسەد بەقازانج وبەرژەوەندى خودى تەواو بکات ،چونکە ئەزموونى خودگەرایى مرۆڤەکان مەحکوومە بەکورتى تەمەن و وسنوورداربوونى ئاستى تێکەیشتن و زانیارى وفراوانبوونى لایەنەکانى ژیان و ئاستەنگ ولەمپەرە ماددى و مەعنەویەکانى بەردەمى، کە وابوو گووناه وتاوانى ـ ئەخلاقى یاخود سیاسى ـ بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە لەسەرەتا و گڕوو گاڵى بەرایی پێگەیشتنەکاندا سروشتیە و هیچ کاتێک لەڕێزى مرۆڤ بوونى مرۆڤ کەم ناکاتەوە ،ئەڵبەتە ڕادەى تێکەوتن و هەڵسانەوەش،بەندە بە ئاستى هۆشیارى مرۆڤەکان و ڕێژەى ئەزموون و کەڵک وەرگرتن لەدەرەوەى خۆیان، بەڵام کارەسات و ترسناکى گەورە لەوەدایە،بۆ هەر نسکۆ و زیادە ڕۆییەک سڵ نەکرێتەوەو ژیان و گوزەرانى مرۆڤەکان لەغیابى هێزیکى کارا و بەرگری کاردا،ببێتە قوربانى حەزوو خەونە سەرشێتەکانى عەقڵیەتى داخراو و سەرەڕۆى مل هوڕان و زلهێزانی جیهانى،وبەپەردەى ئەخلاقی وشەرعیێەتى نێودەوڵەتى ڕِووپۆشکراو،یارى بەچارەنووسى میللەتانەوە بكرێت !

 (11)ى ئەیلول یادى کارەسات و ترس وتۆقاندنى هەردوو تاوەرى بازرگانى و وەزارەتى بەرگرى ئەمریکایە،کە لەلایان گروپى تووندڕەویى جیهانى(القاعیدە)وە هێرشى کرایەسەرو تیایدا خوێنى سەدەها کەسى مەدەنى لە ئافرەت و منداڵ و پیر و پەککەوتەى تیا حەڵاڵکرا،


لەڕاستیدا ئەو ڕووداوە خۆى بۆ خۆى خەمناکە وبۆ هەتا هەتایە بە ئاسانى لە بیرو یادەوەرى نەوەکانى ئێستاو داهاتووش ناسڕێتەوە و لە بەر چاوان وون نابێت ،چونکە دیمەنەکانى ئەو ڕۆژە، هەر لە جۆرى هێرش و سەرچاوەى هێرش بەرو کات و شوێنى هێرش لەسەر کراو،بۆ جیهان بەگشتى و ڕۆژئاوا بەتایبەتى چاوەڕواننەکراوبوو،هەر بۆیە بەقەد گەورەیى و ترسناکى کارەساتەکەو ئەو برینانەى لێى کەوتەوە ،خەروارێک لە ڕەتدانەوە و هەڵوێست گرتنى بێ ژمارە و هەڵەشەیى بە دواى خۆیدا هێنا،هەنووکەش ڕۆژئاوا بەگشتى ووڵاتانى ئیسلامیى بەخەستى و تایبەتی ترباجى قورس و گرانبەهاى داوەو هێشتا لە هەنگاوەکانى بەراییدایە،
(11)ى ئەیلولى ئەمساڵ 17 ساڵى تەواوە بەسەر ئەو ڕووداوە گووزەرى کردوە،ئەگەر بمانەوێ بابەتیانەو دوورلەهەڵچوون وخەلفیێەتى فیکرى وعەقائیدى لەمەسەلەکە بڕوانین،ئەوا لەئەنجامى ئەو کارەو،ودواتریش کاردانەوەکانى،جگەلەجیهانێکى وێرانەو شەرعیێەتدان بەسنوور بەزاندن و پێشێلکردنى تەواوى بەهاو وئایین و بیرو باوەڕى مرۆڤەکان، هیچى ترنابینرێت ،جیهانى ئەمرۆ جیهانێکى لێوان لێوە لەئاگرێکى بڵێسەداروو مرۆڤەکانیش،درێژە پێدەروو سووتەمەنى ئەنجامەکانیێەتى،دیسان ئەگەر وویستمان لەگۆشەیەکى بێ لایەن وجورئەت و هەڵسەنگاندنەوە لەشوێنەوارو جێکەوتى ئەو ڕووداوە سەیرى جیهانى ئەمڕۆ بکەین ئەوا بەم شێوەیە دەردەکەویت : 

:
 1ـ دژایەتیکردنى ئەمریکا وعەقڵیەتى تووند ڕەویی و ڕاوەستان بەڕوویاندا،ڕۆژ لە دواى ڕۆژ پەرە دەسێنێ و هەنگاوەکانى هەردوولاش شەرعییەتیان لەدەست داوە.

:
 2ـ جیهان بە گشتى،شەڕ و کاولکارى و دەستێوەردانى ووڵاتان ڕەتدەکەنەوە، ئەمریکا و قاعیدە بەسەرچاوەى یەکەمى گرفت و ئاشوب ده‌زانن!                         
:
 3ـ ئاسایشى ناوچەویى و جیهانى،لە حاڵەتێکى ترسناکدایە،هەوڵەکانى ڕێکخراوەى مەدەنى و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تایبەت بە ئاشتى وئاشتبوونەوە،لەئاستى پێویستدا نیەو باڵى شەڕەنگێزى بە هێزترە !  

:
 4ـ پارەو پوولێکى خەیاڵى و دوور لەگیانى بەرپرسیارێتەوە ،تێچوونى ئەوشەڕ وشۆڕانەیە، بەرهەمى توانستە ماددى و زانستیەکان بە فیرۆ دەچێت !

:
 5ـ هەڵپەکانى ئەمریکا و قاعیدە مۆرکێکى تاک جەمسەرى ویەک لایەنەى پێوە دیارە لەچوار چێوەى ئامانج گەلێکى خودگەرایى وخودوویستیداپەلدەهاوێژێت،نەک بەرگرى لەمافەکانى مرۆڤ وچەسپاندنى دیموکراسى و لادانى ستەم و پێشێلکارى !

:
 6ـ لەئەنجامى سەر هەڵدانى ئەم هاوکێشە،تەمەن و مەوداى مانەوەى ڕژێم و دیکتاتۆرەکانى جیهانى سێهەم و تازەگەشەسەندە،هێندەى تر درێژ دەبێتەوە،بەهێزبوون ومانەوەیان لە بەرژەوەندى هەردوولاێە !

:
 7ـ بۆمانەوە ودرێژە دان بەنەفەسى داگیر کارى و شەڕەنگێزى،پەنا بردنە بەر داتاشینى بڕوو بیانوو پاساوى نابەجێ،بەتاوانى ئەخلاقى یاخود سیاسى ناژمێردرێت  !

 

لێرەوە ئەکرێ بڵێن،ئەگەرحەزى فراوانخوازى ئەمریکا و عەقڵیەتى تووندڕەوى (قاعیدە) بەم جۆرە برَوات و درێژەى هەبێت،لەبەرامبەریشدا جموجوڵێک لەهۆشیارى ونەفەسى بەرگرى وگێانى بەگژاچوونەوەى میللەتان زیاد بکات ئه‌وا :

:
 1ـ ئەو شەپۆلە تووندو بێزاریەى لەئاستى جیهانداپەنگى خواردووەتەوە،لەکات و سات و سنوورێکى دیاریکراوو فۆرمێکى تایبەت بە خۆی،لەنگەر دەگرێت و ڕووبەڕووى هەردوولا دە تەقێتەوه‌ !

:
 2ـ پەلەقاژەى کێبڕکێى چەک کڕین و خۆپڕچەککردن هێندەى تر بازاڕى گەرم دەبێت و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ووڵاتانى هەژارنشین پشکى شێریان بەردەکەوێ !

:
 3ـ کارى تووندوو تیژى و عەقڵیەتى تیرۆر وفراوانخوازى زیاترگەشەدەکات،کێرڤى ڕووبەڕووبوونەکان ڕوو لەهەڵکشان دەبێت، و زیاد لەئێستا جۆرێک لەشەرعیەتى مانەوە و بەرگرى بەخۆى دەدات                                                              !

:
4ـ بە حوکمى ئەوەى هەردوولا لە شەڕێکى بەردەوامدان ،ئەمەش بەدواى خۆیدا بازنەى بەرەکانى شەڕ وژمارەى دوژمنان فراوانتر دەکات،لەو لاشەوە قورسایى و تێچوونى ماددیى و مرۆیى زۆرتر دەخوازێت،کەواتە دوولایەنە جیهان بەرەو لێوارى مەرگ دابارین و فەوتان دەبەن !

:
5ـ ئەگەرى دروستبوونى جەمسەرى نوێ و هاوپەیمانى تر بەریوەیە، دوور نیە(ڕوسیا و چین) جێگاى یەکێتى سۆڤییەتى جاران بگرنەوە!