شكستی كورد لە پڕۆژەی بنیاتنانی عێراقی نوێدا

  چوار شەممە, 08 تشرینی دووەم 2017 08:34

راپەڕینی ساڵی 1991 هەلێكی مێژوویی گەورەبوو كە بۆ كورد هەڵكەوت، ئەویش بەهۆی ئەو هاوكێشە سیاسیە نێودەوڵەتیە نوێیە بوو، كە لەوكاتەدا سەریهەڵداو هۆكارەكەشی سەركەشیەكانی رژێمی عێراق بوو لە داگیركردنی كوەیت لە ساڵی 1990دا.

ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵا راگەیاندنی سیستمی نوێی جیهانی، كە پاش روخانی بلۆكی رۆژهەڵات لەسەر ئاستی جیهانی هاتە ئاراوەو ئەمریكا تیایدا بووە تاكە زلهێزی جیهانی و بۆشی باوكیش بۆ سەلماندنی ئەو راستیە، هێزەكانی لەگەڵا دروستكردنی هاوپەیمانیەتێكی نێودەوڵەتی جوڵە پێكرد بۆ راگرتنی فراوانخوازیەكانی رژێمی عێراق، ئەم بارودۆخە سیاسیە نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەردەمێكی نوێ بوو، كە تیایدا كۆتایی هات بە هەمووهاوكێشە سیاسیە تەقلیدیەكان و پەیوەندیە سیاسیە كۆنەكان لەگەڵا وڵاتانی ناوچەكەدا، گەلی كورد بەهۆی كۆڕەوە جارێكی تر كەوتەوە بە لێدان و جینۆساید و دەركردن، بەڵام راستەوخۆ ئەمریكیەكان هاتنە ناوەوەو هێڵی 36 یان بۆ دژە فڕینی فڕۆكەكانی عێراق دیاریكرد و كوردیان پاراست لە لێدان و سەركوتكردن، بەمەش رێگەیان بۆ هێزە سیاسیەكان و بەرەی كوردستانی خۆشكرد كە بگەڕێنەوەو هەڵبژاردن ساز بكەن و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكەن، ئەم حاڵەتە درێژەی هەبوو هەتا ساڵی 2003، كورد لەو نێوەدا لە ماوەی 12 ساڵدا بەداخەوە بەهۆی بێ‌ پلانی و نەبوونی ئایدیاو ستراتیجیەتێك بۆ كاری سیاسی، نەیتوانی ئەو 12 ساڵە بكەن بە سەرەتایەكی نوێ‌ و بە عەقڵێكی نوێوە دۆخەكە بخوێننەوە بەڵكو بەو حاڵەتە سادەو بێ‌ بەرنامەیی و بچوكی عەقڵی سیاسیەوە هاتنە ناو ساڵی 2003 و روخانی رژێمی عێراق.

عێراق لەدوای داگیركردنی كوەیت كەوتە بەردەم گەمارۆیەكی توندی هاوپەیمانیەتێكی نێودەوڵەتی كە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیشی تێدابوو، رۆژ بەرۆژ گەمارۆكان لەڕووی ئابوری و سیاسیەوە لەسەری توند دەكران، لە هەموو جیهان دابڕا هەتا دواجار لە 2003 دا بە هێزێكی سەربازی كۆتاییان پێ‌ هێنا.

سەرەتای ساڵی 2003 لەلایەن زۆر لە توێژەرانی بواری سیاسی و پارتە سیاسیە عێراقییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە (عێراقی نوێ‌) ناودەبرێت، چونكە كۆتایی بە رژێمە كۆنەكە هات و لە چاوەڕوانی دروستكردنی عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵی گەشەكردوودا بوون هەتا ئەوكاتە ئۆپۆزسیۆنی پارتە سیاسیە عێراقیەكان زۆربەیان لە سلێمانی و هەولێربوون و بە دوربینیش بەغدایان نەدەبینی، لێرە هاوكاری دەكران و لەگەڵا دەرەوە پەیوەندیان بۆ ساز دەكراو رێگەیان نیشان دەدرا لە چۆنیەتی روخاندنی رژێمی سەدام و گەڕانەوەیان بۆ بەغدا.

عێراق هیچ نەبوون، كوردستان 12 ساڵ بوو خاوەنی پەرلەمان و حكومەتی خۆیان بوون، كەوتبوونە نێو بازنەیەكی فراوان و گرنگیپێدانێكی سیاسی باش لەلایەن هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریكا. بەڵام سەد مەخابن سەركردایەتی سیاسی كورد زۆر كورت بینبوو لە خوێندنەوەی بارودۆخە نوێیەكەو نەیتوانی ئەمە بە هەل بزانێت بۆ ئەوەی (كوردوستانێكی نوێ‌)بنیات بنێت، بۆئەوەی ئیتر كورد ببێتە هێزێكی كاریگەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وا لە ئەمریكا و رۆژئاواییەكان بكات كە بیكەنە هاوپەیمانیەكی ستراتیجی بۆ خۆیان لە ئایندەدا.

بە پێچەوانەی ئەمە كەوتنە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك خەونی بچوكی تاكە كەسی و حیزبی و تەقلیدی، لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پێگەكانی حیزب و خێڵا و بنەماڵە و خۆدەوڵەمەندكردن و گەندەڵی بە هەموو ماناكانی، ئەمەش سەرەتای شكستەكەیە، چونكە ئەم عەقڵیەتە لەدوای 2003ش هەر فراوانتربوو، چونكە كە چوونە بەغدا كەوتن بەسەر پارەو پۆستێكی بەفراوان و ئەمەش بە تەواوی چوونە دنیا خەیاڵیەكەی خۆیان و ئەوەی بیریان نەما ئایندەی گەلی كورد و چەسپاندنی مافە ڕەواكان و دانانی پلانێكی ستراتیجی بۆ ئایندە و ئەمەش درێژەی كێشا هەتا ریفراندۆم و ئەو كاتەش كە تانكەكانی حەشدی شەعبی روی لە كوردستان كرد و پێشمەرگە بەرگری پێ‌ نەكراو پاشەكشەی كردوو ئەمریكا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەكەش هیچ بەرگریەكی لێ‌ نەكرد.

ئینجا سەركردایەتی كورد لەو خەوە خەبەری بوویەوەو بۆی دەركەوت كە ئەوان بە درێژایی 26 ساڵی رابردوو خەریكی چی بوون و بەچیەوە سەرقاڵا بوون و چۆن خۆیان و گەلەكەیان خستە ئەم دۆخەی كە ئێستا تیایدا دەژین، كە پێم وایە لە ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 سەخت ترە، بەهۆی ئەو بێ‌ پلان و بێ‌ بەرنامەیی و بچوكی عەقڵی سەركردایەتی كوردیەوە بوو كە جارێكی تر كاك مەسعود لە دوایەمین وتاریدا لە شەوی 29/10/2017 وتی، ئەوەی تووشی بوین كارەسات بوو تەنانەت دۆستەكانمان لە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیش كەس بەرگری لێ‌ نەكردین و بۆمان دەركەوت كە (تەنها چیاكان پشتیوانمانن)، كاك مەسعود لێرەدا باس لەوە ناكات بچوكی بیركردنەوەو بێ‌ پلانی و نقوم بوونیان تاسەر ئێسقان لە گەندەڵیدا بەرەو ئەو دۆخەی بردن، دێت بەرامبەرەكان تاوانبار دەكات، وڵاتانی ئەمریكا و رۆژئاواو تەنانەت عەرەبیەكانیش زۆر لەسەر كورد وەستابوون و چاوەڕێیان دەكرد ئەزموونێكی سەركەوتوو بنیات بنێت هەتا هەموان لەگەڵیدا بن، بەڵام ئەوان كە بینیان كورد لە پاش 26 ساڵا لە حوكمڕانی تەنها خەریكی گەندەڵی و كۆكردنەوەی سەروەت و سامان و دابەشكردنی بیرە نەوتەكان و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەلی كوردستانەو هەتا ئێستاش نەیتوانیوە سیستمێكی حوكمڕانی سەركەوتوو بنیات بنێت و ببێت بە خاوەنی دەستورێك و ئەزموونێكی سەركەوتوو لە ناوچەكەدا، ئەوانیش هەموو پشتیان بەرداو بەو دەردەیان برد كە ئێستا تووشی بووە، لە بەرامبەردا هێزە سیاسیە عێراقیەكان بە زیرەكی و پلانی سیاسی خۆیان توانیان رۆڵی عێراق لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چالاك بكەنەوە، پەیوەندیە سیاسیەكانیان لەگەڵا وڵاتانی دراوسێ‌ بەهێز بكەن و جارێكی تر عێراق بگەڕێننەوە ناو كۆمەڵگەی عەرەبی و نێودەوڵەتی ،ووڵاتانی هەرێمایەتی و هەموو ئەو لایەنان.