ڕیسالەیەكی شەدید و لەهجە

  دوو شەممە, 20 تشرینی دووەم 2017 06:07

 

                     لەم چەند عەیامەدا زۆر تێ فیكرام لە قەڵەم و رەسائیل و ئەبحاس و موقابەلاتی ئە و ئەشخاسانەی كە خۆیان بە ئیسلامی و وارسی حەزرەت تەقدیر ئەكەن و مەكان و جێگا چۆڵ ناكەن بۆ هیچ كەس و هیچ ئەشخاسێ و مینبەر و ئەوان بونەتە لازم و مەلزومی یەكتری ، ئەگەر باسی خوا بێت هەر خۆیان و وەگەر قسە لە بەعد الموت بێت تەواوی تەلەفوز هەر ئەبێ خۆیان بن ، شێخ ومەلا و سەیدیان خستۆتە ئەولاوە و هەر خۆیانن و فەقەت خۆیان لاغەیر .


ئائەمانەی وا بەحسم لێوە كردن بەر بونەتە گیان وحاڵی یەكتری و دڵی ئەعدائی خۆیان خۆش ئەكەن بە حیساب برای موسلیمی خۆیانن ، وەك لاكی غەنەم هەڵیان واسیون و هەر جارەی بە چەقۆی لیسانیان قوتعەیەكی لێ قەتع ئەكەن و بە بێ برژاوی دەس ئەكەن بە خواردنی .


كاكی خۆم تۆ بۆچی خۆت كردوە بە وەكیلی خوا و رەسولەكەی ؟ تۆ چوزانی مەقابیلی تۆ بۆ خوای ناكات و بە دوای رەزای خوادا ناگەڕێت ؟ مەگەر بەخۆدا بزانی كە ئەویش بۆ خوای ناكات و نیەتی سافی بۆ خوا نیە ؟ ئەی نەیان وتوە موئمن میرئاتی موئمنە ؟ دەی دیارە تۆش ئینعكاست لە برا موسڵمانەكەت كردوە ؟


برای موسڵمانم خوا ڕابەرداری نیە ئەوەندە خۆتان ناشیرین مەكەن ، چونكە خوا حاجەی بە كەستان نیە كاریشی لە سەر ئێوە پەكی نەكەوتوە و وەكیلیشی ئیختیار نەكردوە و ناشیكات .


خۆ ئەگەر هەر حوبی گاز گرتن و قسەی ناباش وتنت بە خەڵك هەیە و ئیشتهای ئەكەیت واز لەو ئیدعایە بێنە كە خۆت بە وەكیلی خوا و رەسولەكەی ئەزانی پێت وایە ئەگەر تۆ نەبی خوا و ئیسلام لە خەتەردایە ، ئەو كاتە هەرچی لەفزێ جاری ئەبێت بە سەر لیسانتا و ڕێ لە هەر ئەشخاسێ ئەگری ئیختیاری بكە بۆ خۆت .


چاوەكەم تێ بفكرێ و تەفەكور بكە ئەو مەكتوبەی ئەینوسی ئەگەر خوای خۆت لێت بپرسێ بۆچی نوسیت ؟ ئایا وەڵامی ڕاستت لایە ؟ خۆ ئەگەر وەڵامت لایە ئایا ئەو وەڵامە موقنیعە لای خوا ؟
تۆ بۆچی بۆ ئەوەی دڵی ئەعدا خۆش كەیت دڵی موسڵمانێ ئە ڕەنجێنی بە حیساب جیهادی ئەعزەم و ئەكبەرت كردوە ؟ بەڵام نازانی خۆت توشی گرفتاری ڕۆژی دوایی كردوە كەوتویتەتە تەڵەیەكەوە لێ دەر چونی مومكین نیە مەگەر ڕەحمی خوا .


پاشان ڕوی لەفزم ئەكەمە ئەو ئەشخاس و كەسانەی كە خۆیان بە ئوستاز و عالیم مورەبی و خاوەن مورید ئەزانن نابێ مەجال بدەن بەو كەسانەی قوسر و نەزەرو قوسر ولفەهمیان هەیە كە ئەوەندە بە قەڵەمەكەیان و نوكە كولەكەیان دڵی كەسانی تر كون كەن و حەق نەدەن بە خۆیا ن وا شەلم كوێرم لە یەسار و یەمین بكەونە ناوهێنانی موسڵمان و تەجریحیان بكەن .


واجیبە لە سەر ئەو كەسانە بە توندی و بە شەدید و لەهجە موحاسەبەی ئە وكاڵفامانە بكەن و تەحزیر و تەوبیخیان بوً دەربكەن .


وەهەر لەم مەقامەدا و لەم مەكتوبەشمدا ڕوی دەمم ئەكەمە ئەوانەی خۆیان بە گەورەی قەوم ئەزانن نابێ مەجال بدەن بەم جۆرە خروقاتانە لە ما بەینی ئەحزابە ئیسلامیەكان و مەداریسەكانیدا بە موختەلیفی ئەنواعەكانیەوە وەكو عەرەب ئەڵێ ( ولیس كبیر القوم من یحمل الحقدا)و بە توندی موحاسەبەی شوینكەوتوانیان بكەن چاویان لێ نەپۆشن
كاكی خۆم ئەم قەومە وەكو زەلزەلەیەتی بە دەست عەدەم وجودی بەرق و نەفت و دەوا و دەرمان و ئەنواع و ئەشكاڵی مەشاكیل و نارەحەتی حەیاتەوە ، دەتۆش عەلاوەتی ئەمانە بە چەقۆیەكی كول بەرمەبە جەستە و قەلب و قاڵبی و كون كونی مەكە .


دە دوو قسەی خۆشی بۆ بكە ، دوو مەكتوبی جوانی بۆ بنوسە ، دوهیوای بو زەرع بكە ، با لەفزی جوان بە دەمتا جاری بێت لە جیاتی لەفزی پڕ لە قین و كێم و جەراعەت ، ئەگەر نەت توانی گیرفانی پڕ بكەی لە پارە و پول لێوەكانی پڕ بكە لە پێكەنین و خۆشی و شادی و سەعادەت .