پێشنیازێک بۆ وەزارەتی کارەبا

 

 

وەزارەتی کارەبا پێویستی بەڕاگەیاندنێکی بەهیزو کاراوکاریگەر هەیە،کەڕێنمایی بەپێزو کاریگەر بداتە هاووڵاتیان بۆ دەسگرتن بەو بڕەکارەبایەی کەهەیە،بەتایبەت لەکاتە هەستیارو پێویستەکاندا..

پێویستە وەزارەت بەسوود وەرگرتن لەکومپانیای پسپۆرو کەسانی شارەزا ، چەن ڕێکلامێکی ڕێنمایی ئامێزـ اعلان ارشادی ـ بەرهەم بێنێت،هەم بەدەنگو ڕەنگ،هەم وەکو پۆستەرو بەژمارەی زۆرو بەفراوانی لەڕێگەی میدیاکان + مزگەوتەکان +ناوەندە جیاجیاکانی خوێندنەوە+ شاشەگەورەکانی ڕێکلامەوە، لەکاتە گونجاوەکاندا بەبەردەوامی، وەکو هەڵمەتێکی نیشتمانی فراوان کەزۆرترین گروپ و دەستەو ڕێکخراو بەشداری تێدابکەن ، بڵاویان بکاتەوە..

هەروەها بەسپۆنسەری هەندێ کۆمپانیای بازرگانی و ڕێکخراوی سەربە un وە، خەڵات دیاری بکات بۆ ئەوانەی کە لەڕێگەی دەسپێشخەریی جۆراوجۆرەوە، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا لەماڵ و فەرمانگەو کومپانیاو شوێنی کارەکانیان کەم دەکەنەوە ،ئەویش پاش پێوانەو بەراوردکردن لەڕێگەی لیژنەی تەکنیکی و شارەزاوە.

گرنگە ڕاگەیاندنی و.کارەبا بەو میکانزمانەو هی تریش، لەڕێگەی ڕێنماییەوە ،بتوانێت قەناعەت بۆڕای گشتی و هاووڵاتیان دروست بکات،کە کوژاندنەوەی هەرگڵۆپێک،هەر ئامێرێکی کارەبایی کەدەکرێ چەن کاتژمێرێک بکوژرێتەوە، چەن کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانی زیاتروەربگرێت و سودی زیاتر بەخۆی و هاووڵاتیان بگەیەنێت.