ئه‌مریكا ئه‌ندازیاری كێشه‌ و ئاریشه‌كان

  شەممە, 09 کانونی یەکەم 2017 08:04

ئه‌مه‌یه‌كه‌م جارنیه‌، كه‌ ووڵاتانی زلهێز به‌گشتی و ووڵاته‌یه‌كگرتوه‌كان بڕیار ده‌ر ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و ئاریشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی ووڵاتانی جیهان كۆتاییان نه‌یات، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێیبوترێت به‌های پاراستنی هێمنی جیهانی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی بۆ جیهان به‌دی ناكرێت ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ مه‌به‌ست تیایدا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خودی زلهێزانه‌ و ده‌ستكه‌وتنی داهات و ئابوری ووڵاتانه‌ مه‌به‌ستیایدا هیچی ترنیه‌، ئه‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هۆكاری پشت بڕیاره‌كه‌ی ترامپ به‌ داننان به‌ قودس به‌كرداری كه‌ پایته‌ختی ووڵاتی ئیسرائیله‌:ـ

1ـ هیچ سه‌ر كرده‌یه‌كی ئه‌مریكی تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ له‌ته‌واوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا كه‌ ئیسرائیل وه‌ك وولایه‌تی 51 په‌نجاو یه‌كه‌مینی وولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌یر ئه‌كات و پاباندی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل ئه‌بێت، وه‌نه‌خشه‌ی كاری بریتی ئه‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی سیاسه‌تی جوله‌كه‌ .

2ـ ڕۆڵ و كاریگه‌ری به‌هێزی لۆبی جوله‌كه‌ له‌ ووڵاتانی دنیا به‌گشتی ووڵاتانی زلهێز به‌تایبه‌تی و وه‌ به‌تایبه‌تیتریش له‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆی هه‌بوه‌ له‌سه‌رنه‌خشه‌و كارو ئه‌جێندای حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی ووڵاته‌ یه‌گرتوه‌كان .

3ـ هه‌وڵدانی به‌ر ده‌وام بۆ دروستكردنی كێشه‌و ئاڵۆزی بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی سیاسیی و ئابۆری خۆیان هه‌میشه ‌و هه‌موكات ڕه‌واجی هه‌بێت و بازاڕ بۆ چه‌كه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر ده‌وام له‌سه‌وووڵاتانی دنیا.

4ـ شه‌ڕی ئێستا شه‌ڕی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانه‌ ئه‌بێت هه‌میشه‌ دۆخێك دروست بكه‌ن كه‌ ووڵاتان داوای هاو كاری و یارمه‌تیان لێبكه‌ن وه‌ زلهێزانیش مه‌رجی خۆیان بسه‌پێنن .

5ـ بۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌ عێراق و سوریاو هه‌ندێ ووڵاتی تر، كه‌ به‌سه‌ری هات وه‌له‌به‌رانبه‌ریشدا جه‌مسه‌ری ڕوسی ئێرانی توانی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م ناو چه‌یه‌دا زاڵ بكات .

6ـ ته‌سلیم بوون و چۆك دادانی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ر خۆی داعش و گروپه‌ تیرۆرسیتیه‌ هاو شێوه‌كانی دروستكرد تا خۆی وه‌ك فریاد ڕه‌سێك بۆ ووڵاتانی ناو چه‌كه‌ ده‌ربخات، شه‌ڕه‌كانی ووڵاتانی ئیسلامیی باشترین به‌ڵگه‌ن،خۆیان واده‌ی هاتن وكۆتای گروپه‌كان دیاری ئه‌كه‌ن.

7ـ سه‌ر قاڵ كردنی ووڵاتانی دنیا به‌گشتی به‌م بڕیاره‌وه،‌وه‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به ‌تایبه‌تی، ئه‌بێت له‌مه‌و دوا گفتو گۆی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌كه‌هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ نه‌ك له‌سه‌ر پێشێلیه‌كانی ڕابردوی قه‌واره‌ی زانینی له‌ناو چه‌كه‌دا .

8ـ په‌رته‌وازه‌یی ووڵاتانی ئیسلامیی و خه‌ریك بون به‌ خۆیان و دژایه‌تی یه‌كتری و به‌رده‌وامی شیڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا .

9ـ په‌رته‌وازه‌كردنی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و بێ هێزكردنیان وه‌سه‌ر قاڵ كردنیان به‌كێشه‌ی ناوخۆیی وده‌ره‌كیه‌كانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ هه‌ر دوا كه‌وتو قه‌رزاربن و بیر له‌ پێشكه‌وتن نه‌كه‌نه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی پشتیوانی ووڵاتانی زلهێزبن.

10ـ وه‌ك فشاریك به‌رانبه‌ر به‌و ووڵاتانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد كه‌ له‌به‌ره‌ی ئێران و سۆڤیه‌تدان تا پێیان بڵیت من به‌رده‌وام ئه‌توانم كێشه‌تان بۆدروست بكه‌م وئاسایش و ئارامی ناو چكه‌ بخه‌مه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ دواجار له‌ هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئابوری و سیاسیه‌وه‌ مه‌رحی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م ووڵاتانه‌دا بسه‌پێنن .

11ـ ناكرێت پاشخانی ئاینی و دژایه‌تی ئه‌مریكاو بۆ ووڵاتانی ئیسلامیی و گه‌شه‌كردنی بێداری ئیسلامیی له‌ ئه‌مریكاو ئه‌و رووپا به‌ هۆكاریكی پشت ئه‌م بڕیاره‌ سه‌یرنه‌كرێت چونكه‌ ئه‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ خێرایه‌ی مسوڵمان بوونی ئه‌مریكاو ئه‌و روپیه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له‌ گه‌شه‌كردنه‌.

12ـ گه‌شه‌كردن و دروستكردنی گروپی تیرۆرستی و ئیرهابی یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كان كه‌داعش ته‌واو بێت ئه‌بێت له‌بیری هێزێكی تری توند ڕه‌ودابن بۆ ئه‌وه‌ی ئارمی له‌ناو چه‌كه‌دا هه‌رگیز نه‌چه‌سپێت هۆكارێكی باشه‌ بۆ دروست بونی چه‌ندان گروپی تیرۆرستی و توندڕه‌وه‌ی نۆێ له‌ناو چه‌كه‌دا.

13ـ خودی كه‌سایه‌تی دۆناڵد ترامپ كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌ی دا به‌ هه‌وادارانی له‌ ئه‌مریكا و جوله‌كه‌كان له‌ جیهان.

ئه‌مانه‌و چه‌ندان هۆكاری تربوون، كه‌ وای له‌ ئه‌مریكا كرد له‌م كاته‌دا ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربكات، كه‌ جۆرێكه‌ له‌ بڕیارێكی سه‌ر كێشانه‌ وه‌چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت چه‌ندان كێشه‌و قه‌یرانی تر له‌ ناو چه‌كه‌و جیهاندا سه‌ر هه‌ڵ بده‌ن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دارا سێكانیانی

دارا سێكانیانی
لەدایك بوی ساڵی 1970
پیشە مامۆستا 24 ساڵ خزمەت
بڕوانامە
دبلۆم لە بیركاریدا پەیمانگای سلێمانی
بكلوریوس لە علم النفس لە كلیە التربیە المفتوحە جامعە بغداد
ماجستر لە( ادارە الاعمال )عن طریق التعلیم عن البعد